کوردستان میدیا: وه‌زیرانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵاتی بریتانیا، فه‌رانسه و ئاڵمان، داوایان له وڵاتانی ئورووپایی کردووه، گه‌مارۆی نوێ و توندتر له‌دژی رێژیمی ئێران به کار بێنن.
گیدۆ ڤسترۆله، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان گوتی، رێژیمی ئێران ئیراده‌ی سازنده‌ی له‌مه‌ڕ دانووسان پیشان نه‌داوه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێویست به هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی گرینگه.
لۆران فابیووس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه و ویلیا‌م هیگ، وه‌زیری ده‌روه‌ی بریتانیا وه‌ها هه‌ڵوێستێکیان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران هه‌یه.
چالاکییه ناوکییه‌کانی ئێران له ساڵانی رابردوودا به‌ستێن خولقینی داسه‌پاندنی گه‌مارۆی جۆراوجۆری وڵاتانی جیهان له دژی رێژیمی ئه‌و وڵاته بووه.
وڵاتانی رۆژئاوایی رێژیمی ئێران به چالاکیی ناو‌کی به مه‌به‌ستی سه‌ربازی تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌به پێچه‌وانه‌ی رێککه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه.
رێژیمی ئێران به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌ت کردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه که چالاکییه ناوکییه‌کانی هیچ ئامانجێکی سه‌ربازییان له پشته‌وه نییه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، بریتانیا و فه‌ڕانسه له په‌راوێزی دانیشتنی نافه‌رمیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له قیبرس، رایانگه‌یاندووه، پێویسته گه‌مارۆی نوێ و به‌په‌له له دژی رێژیمی ئێران جێبه‌جێ بکرێت.