کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان بەرەوپیری ٢٦ی سەرماوەز دەڕۆن

17:09 - 17 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی قارەمان و تێکۆشەری کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە چالاکیی جۆراجۆری تەبلیغی ڕێز لە پێشمەرگەی کوردستان دەگرن.

ورمێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە شاری ورمێ، بە بۆنەی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەو ڕۆژەیان له خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە پیرۆز کرد.

شارۆچکەی تەرزیلوو، شەقامی ئێحسان، شەقامی عەتار، شارۆچکەی ئابیاری، شارۆچکەی دانیشگا، مەیدانی کارگەری ئابیاری، دەوروبەری مەنبەعی ئاوی تەرزیلوو و گەڕەکی گل یخ، وێنە و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

سنه

ڕۆڵە گیان لە سەر دەستەکانی سنەی قارەمان بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شوێنەکانی؛ مەیدانی ئیقباڵ، پارکی سپیدار، شەقامی حەسەن ئاوا، زانکۆی ئازادی ئیسلامیی سنه وێنه، پۆستێر و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.