کوردستان میدیا: به‌رپرسانی زیندانی ته‌ورێز له کرده‌وه‌یه‌کدا زیندانیانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسخوازی له زیندانییه سیاسییه‌کانی دیکه جیا کردووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ١٢ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له رێوڕه‌سمی رێزلێنان له کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئازه‌ربایجان، ژماره‌یه‌ک له به‌شداران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران و هه‌تا ئێستا له ژماره‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کراوان هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌سه‌ر ده‌ستا نییه.
رێکه‌وتی ١٦ی خه‌رمانان، ٢٠ که‌س له ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان، که ٣ رۆژ له ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا بوون بۆ به‌ندی ٩ی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ راگوێزراون.
هه‌نووکه ژماره‌ی زیندانیان ته‌ورێز رووی له زیاد بوون کردووه و به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندان زیاتر له رێژه‌ی تێگونجاوی خۆی زیندانی تێدایه.
قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ته‌ورێز زیاتر له ٣٠٠ که‌سی تێدا راگیراوه و هه‌روه‌ها به‌نده تایبه‌تییه‌کان، واته ژووری تاکه‌که‌سییه‌کانیش پڕ بوون.
سیاسه‌تی نوێی لێپرسراوانی زیندانی ته‌ورێز ئه‌وه‌یه که زیندانیانی پێوه‌ندیدار به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسخوازی له باقی زیندانییه سیاسییه‌کانی دیکه جیا بکه‌نه‌وه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌کان، کۆمیته‌ی ئه‌منیه‌تی زیندانی ته‌ورێز بڕیاری داوه که زیندانیانی شوناسخواز ی ئازه‌ربایجانی له به‌ندی ده‌رمانی رابگرێت. له به‌ندی کار ده‌رمانیدا دوو ساڵۆن هه‌یه که یه‌کێکیان چالاکانی شوناسخوازی ئازه‌ربایجانیی تێدا راده‌گیرێ.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، کۆمیته‌ی ئه‌منیه‌تی زیندان له‌و بڕوایه دایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و زیندانیانه نه‌که‌ونه ژێر گاریگه‌ریی زیندانیان کرێکاری و سیاسی، کونترۆڵیان کردنیان ئاسان ده‌بێ.
به‌پێی راپۆرتی گه‌یشتوو له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی پاڵشتی له زیندانیی سیاسی، شارۆخ زه‌مانی، گرینگ‌ترین هۆکاری ئه‌م جیاکردنه‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌سبه‌سه‌ر کراوانی چالاکانی نه‌ته‌وه‌یی رووی له زیاد بوونه و ئه‌م تێکه‌ڵاوییه‌ش زیندان ده‌کاته شوێنێکی په‌روه‌ده‌ی ئینقلابی و به هاتوچۆی چالاکان و راگواستنایان، به‌ستێنی گه‌شه‌ی سیاسی خه‌باتی شۆڕشگێرانه له نێو زیندانییه‌کاندا دابین ده‌کات.
هه‌روه‌ها له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، له‌پێناو پشتیوانی له ماته‌مبارانی بوومه‌له‌رزه و ناڕه‌زایه‌تی له‌هەمبەر ده‌سبه‌سه‌ر کراوانی ١٢ی خه‌رمانان، رۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان چالاکانی و خه‌ڵک ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی