کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاویی لە ژیان کرد

21:09 - 20 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: دایه پیرۆزه کوێستانی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە پیرۆزەکوێستانی دایکی شەهید عەبدوڵڵا کوێستانی شەهیدی حیزبی دێموکرات لە نەخۆشخانەی شاری نەغەدە بەهۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

دایەپیرۆزە دانیشتووی گوندی حەڵبێـی شاری نەغەدە بووە، بەڵام بە ئەسڵ خەڵکی باکووری کوردستانە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادارمایەوە بە ڕێبازی کوڕەکەی و ناوبراو کەسێکی پێشمەرگە خۆشەویست و نیشتمانپەروەر بووە.

شه‌هید عه‌بدوڵڵا کوێستانی له گوندی حەڵبێ سه‌ر به شاری نه‌غەده له‌دایک بووه، ناوبراو پێشمەرگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که ڕێکه‌وتی ١ی گەلاوێژی ١٣٦٠ی هەتاوی له قایەری ورمێ شەهید بوو و گڵکۆکەی له باکووری کوردستانه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه وخزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.