کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز درێژەی هەیه

15:24 - 21 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

تێکۆشەران و ئەویندارانی ڕێگای ئازادی لە بەرەبەری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستاندا، بۆ ڕێزگرتن لە قارەمانییەتی پێشمەرگه، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەرز ڕادەگرن.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان لە مزگەوتی جامیعە، قوتابخانەی سەرەتایی و دواناوەندی، شیرکەتی گاز، دێهیاری، شیرکەتی نەوت، بێهداشت، موخابەرات، تەعمیرگاکانی گوندی تەنگیسەر و دووکانەکانی نێو گوند، بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لەو گوندە دروشمی تایبەت بەو ڕۆژەیان نووسیوەتەوە.

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات بۆ جاری چەندەم لە پارێزگای کرماشان لە بەرزاییەکانی تاقەوسان بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکییان بەڕێوە برد و ئاڵای کوردستانیان لە بەرزاییەکانی تاقەوسان هەڵکرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری ورمێ لە گوندی خۆراسپ بە بۆنەی ساڵڕۆژی پێشمەرگە کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.