• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاویی لە ژیان کرد

زایینی: ١٣-١٢-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٩/٢٣ - ١١:٥٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاویی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: دایە "ئامینه ئیبراهیمی" دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممه ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایه ئامینه ئیبراهیمی دایکی شەهید "قادر حاجی پوور" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

شەهید قادر حاجی پوور ساڵ ١٣٤٧ی هەتاوی له گوندی "بەرکەمران" سەر به شاری پیرانشار له دایک بوو، ناوبراو فەرماندەری یەکێک لە لکەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووە که له ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٧٠ی هەتاوی له شوێنێک به ناوی "دەروسپی قەندیل" شەهید بوو و گڵکۆکەی له "لێوژی" کوردستانی باشوورە.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەس و کاری ناوبراو دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا