کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی دێسكی ئێران یه‌كێتی ئۆرووپادا به‌شداریی كرد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی دێسامبر له هۆڵی یه‌كێتی ئورووپا له شاری ستراسبوورگی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه چوو، كه ئاسۆ ساڵح وه‌كوو نوێنه‌ری حیزب له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شداریی كرد.ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌بێ‌دەولەتەکان UNPO ڕێكخرابوو.
ئاسۆ ساڵح له وتاره‌كه‌ی خۆیدا باسی ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كرد و ئاماژه‌ی به ڕێژه‌ی گیراوه‌كان، ئیعدامه‌كان و هه‌روه‌ها كوژرانی كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنوور كرد. نوێنه‌ری حیزب له درێژه‌ی وتاره‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێی خه‌بات له لایه‌ن حیزبی دێموكراته‌وه كرد. ناوبراو له‌م به‌شه‌دا ڕایگه‌یاند كه؛ له قۆناغی ڕاساندا، پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات زۆرتر له نێوخۆ و له نێو خه‌ڵكدا بوونیان هه‌یه و ڕاسان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌بات له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات گه‌رم و گوڕتر بێت.
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی حیزبی گه‌لی به‌لووچستان، حیزبی ته‌زامۆنی دێموكراتیكی ئه‌حواز و حیزبی لیبراڵ دێموكراتی ئازه‌ربایجان باسێكیان سه‌باره‌ت به خه‌بات له ناوچه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد.
له كۆتاییشدا هه‌ندێ پرسیار له لایه‌ن پارله‌مانتاره‌كانی دێسكی ئێرانی یه‌كێتی ئورووپا هاتنه ئاراوه كه له لایه‌ن نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات و به‌شداربووانی دیكه، وەڵام درانه‌وه.
شایانی باسه به‌پێی نامه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی كۆبوونه‌وه‌كه، باڵوێزی ئێران و هه‌ندێ وڵاتی دیكه‌ی ناوچه بۆ ئەم كۆبوونه‌وه بانگهێشت كرابوون. به‌ڵام نوێنه‌ری ئێران وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداریی نه‌كرد. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه له ژووری داخراودا به‌ڕێوه چوو و هیچ میدیایه‌ك ئیزنی نه‌بوو كه نزیكی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه بكەوێته‌وه.