کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی حەمید تەیمووری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەیان کرد.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، هه‌یئەتێکی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو له حه‌مید ته‌یموری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات له وڵاتی سوئێد و ئه‌نوه‌ر کاکایی بۆ دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی مودرات (کۆنسرڤاتیڤ) خاتوو مارگارێت سێدرفێڵت Margareta Cederfelt سەردانی پارلمانی ئه‌و وڵاته‌یان کرد.
له‌و دیداره‌دا له سه‌ر مافی مرۆڤ له ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی باس کرا. تەیمووری گوتی که؛ ئێعدامه‌کان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیادی کردووە و ڕێژیمی ئێران گوێ ناداته هیچ بڕیارنامه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو بڕیاره‌کانی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کا، هه‌ر له‌م مانگانه‌ی دواییدا زیاتر له ١٠٠ که‌س له به‌ندیخانه‌کانی ئیران و کوردستان ئێعدام کراون. هه‌ر له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له زیندانه‌کانی شاری مەهاباد، سه‌قز، گیلان و که‌ره‌ج، ١١ که‌س ئێعدام کران.
پرسی بەسیجی زۆرەملێی قوتابیان و ناردنیان بۆ شەڕی سووریە، ئەزیەت و ئازارەکانی خەڵک لە لایەن هێزی ئینتیزامی، کوشتنی کاسبکاران و کۆڵبەران، بێ‌کاری و هەژاری، ژیانی تاڵی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران و ناردنیان بۆ شەڕی سوورییە و بەکوشت دانیان، پەرە سەندنی دیاردەی تەڵاق بەهۆی هەژارییەوە، خەرج کردنی سەروەت و سامانی وڵات بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان لە لۆبنان، یەمەن، سووریە و عێراق و پێکهێنانی سوپای حەشدی شەعبی لەو وڵاتە لەلایەن ئێرانەوە و هاوکاری کردنی داعش، دەرئەنجامەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی و نەدیویی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و کێشەکانی خەڵکی سڤیل کەوتنە بەر باسی دوولایەنی کۆبوونەوەکە.
تەیمووری پرسی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتی بە وردی شی کردەوە و گوتی؛ ڕاسان داوای مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران ده‌کات و لەپاڵ ئەوەشدا، داوای دێموکراسی له ئێران و پشتیوانی له نه‌ته‌وه‌کانی ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، به‌لووچ، تۆرکمه‌ن و هه‌تا دوایی ده‌کات.
خاتوو مارگارێت له سه‌ر ئه‌وه جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌مان وه‌ک حیزبی مودرات هه‌رده‌م داکۆکی‌یان له مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد کردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن. ناوبراو وتی ئێمه له کۆبوونه‌وه‌کانی خۆماندا هه‌میشه باسی گه‌لی کورد ده‌که‌ین و ده‌زانین که کورد گه‌وره‌ترین غه‌دری لێ کراوه و هه‌رده‌میش ڕێژیمه‌کانی ناوچه‌که ئاژاوه‌یان بۆ ده‌نێنه‌وه و هه‌رده‌میش له شه‌ڕدان.
ناوبراو وتی؛ ئێران و تورکیه و ئه‌وانی تریش له کورد ده‌ترسن و ده‌زانن که هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕدا هه‌میشه سه‌رده‌که‌ون، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و ئه‌زموونانه‌یه که پێشمه‌رگه‌کان هەیانە، هه‌ر بۆیه ڕێژیمه‌کان له کورد و هێزی پێشمه‌رگه ده‌ترسن.
ناوبراو زۆر سپاسی هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کرد و هیوای خواست که به پێی ئیمکان یه‌کتر ببینن و زانیارییه‌کان ئاڵوگۆڕ بکه‌ن.