کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئاندۆڵ ڕایگەیاند کە؛ ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌حه‌مول بكات پێشمه‌رگه له‌نێو خه‌ڵكدا هه‌بێت ئه‌وه نامانهەوێت خه‌بات ببێته خه‌باتی چه‌كداری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان هێرش بكه‌ن، پێشمه‌رگه ناچاره به‌رگریی بكات، بۆیه به‌گشتی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداریی ئێمه به‌رگری كردنه له خۆمان تا هێرشكردن.
سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، مسته‌فا هیجری لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئانادۆڵ سەبارەت بە دانووستان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نەکردووە و باسی لەوەش کرد کە؛ پێشمه‌رگه‌كانمان لە ئێران زیاتر له حاڵه‌تی به‌رگریدان تا هێرش.
هیجری لەو وتووێژەدا سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی له عێراق له پاش په‌سه‌ندكردنی یاسای بەفەرمی ناسینیان له پارلمانی ئه‌م وڵاتەدا گوتی: حه‌شدی شه‌عبی هاوشێوه‌ی به‌سیجی ئێرانه له عێراق و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر كورد ده‌بێت له ئاینده‌دا.
هەروەها له‌وباره‌یه‌وه هیجری سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی گوتی: ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه به زانیارییه‌وه ڕامانگه‌یاندووه كه حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی ئێرانییه و له‌ژێر په‌روه‌رده و به‌یارمه‌تی و دارایی و چه‌كی ئێران په‌روه‌رده ده‌كرێت، شتێكه وه‌كوو به‌سیج كه له ئێران‌دا هه‌یه، بۆیه ئه‌و به‌شه له سه‌ربازەکان كه به‌نێوی عێراقه، زیاتر له ژێر كۆنتڕۆڵ و فه‌رمانی ئێران‌دا ده‌بێت و دیاره كۆماری ئیسلامیی ئێران له هیچ شوێنێك هیچ شتێكی باشی بۆ كورد ناوێت.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران(PDKI) یه‌كێكه له حیزبه كوردییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه به‌هۆی قه‌ده‌غه كردنییه‌وه زیاتر له بیست ساڵه له هه‌رێمی كوردستان باره‌گای هه‌یه و هاوشانی چه‌ندین حیزبی كوردی دیكه كه ئه‌وانیش له ئێران‌دا چالاكییان قه‌ده‌غه‌یه خەبات دەکات.
هیجری لە بەشێکی ئەو وتووێژەدا باسی لەوە کرد، پاش ٢٠ ساڵ به‌خۆشییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باری نێوده‌وڵه‌تی و یاساییه‌وه ناسراوه و له یاسای حكوومه‌تی عێراقدا به‌ڕه‌سمی ناسراوه، ئێمه‌ش به پێویستمان زانی خه‌باتی چهكدارییمان دووباره به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت بۆمان بگونجێت ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه، بۆیه له‌ساڵی ٢٠١٥دا ڕێبه‌رایه‌تی حزبمان بڕیاری دا كه پێشمه‌رگه جارێكی تر له نێو خه‌ڵكدا حزوور په‌یدا بكات.
دەقی وتووێژەکە لە ماڵپەڕی ئاندۆڵ:
مسته‌فا هیجری: حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی ئێرانییه و لە ئاییندەدا مەترسییە