کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری کارلستاد بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان رێوڕەسمێکی بە شکۆ بەڕێوە چوو

16:39 - 30 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستاد، بە هاوکاری کومیتەکانی یەکێتی لاوان و یەکێتی کوردان لە شاری کارلستاد ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی٢٧ی سەرماوەز بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان شەوئاهەنگێکیان بەرێوەبرد کە زیاتر لە ٢٠٠ کوردی هەر چوار پارچەی کوردستانی تێیدا بەشدار بوون.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پیکرد.

خوێندنەوەی پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی کومیتەکانی یەکیتی لاوان و یەکیتی کوردان لە شاری کارلستاد بڕگەی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە بوو.

پاشان سروودی من پێشمەرگەی کوردستانم لەلایەن کۆڕی سروودی یەکێتی لاوانی شاری کارلستادەوە پیشکەش کرا.

ئەم رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی چەندین پەخشان و شێعری حەماسی ڕازێندرایەوە.

بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکەش تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەرکێی بەشداربووان کە لە کەشێکی تەواو کوردانە بەڕێوەچوو.