• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٧ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئیلام نیشتمانی ئالامتوو و ئاخێزگەی شارستانیەتی کوردە

زایینی: ٢١-١٢-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/٠١ - ١٠:٢٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئیلام نیشتمانی ئالامتوو و ئاخێزگەی شارستانیەتی کوردە
ئیلام لە ڕووی مێژوو و هەڵکەوتەی جوگرافیاییەوە

شەریف فەلاح


ئیلام، زێدی ئالامتوو و نیشتمانێکی دێرین و شارستانیەتێکی کەونارای خاوەن پێشینەیە. ئیلام ژیار و ئاخێزگەی شارستانیەتی کوردە کە لە کۆتایی هەزارەی سێیەمی بەر لە زایین بەشی هەرە زۆری ڕۆژئاوا و بەتایبەت باشووری ڕۆژئاوای فەلاتی ئێرانی لەخۆ گرتووە، بەڵام لە سەردەمی هەخامەنشییەکان، بەرینایی شارستانیەتی ئیلام کەم کرایەوە و تەنیا بە ناوچەی جوگرافیایی "شووش" (susa) دەگوترا.

ئیلام لەڕووی وشە و ماناوە:

عیلام، ئالام، یان ئیلامی ئەمڕۆ، بە واتای نیشتمانی ئاوری خوداکان و لە ڕەگی "ئیل" بە واتای خودا و نیشتمانی خودا هاتووە کە ڕەگی وشەکە عیبرییە و هیچ پەیوەندییەکی بە زمانی عەرەبییەوە و لە کتێبی تەوراتدا بە "ئالامتوو" هاتووە و لەبەر ئەوەی ڕیشەی عەرەبیی نییە، ماناکەی دەرد و ئازار و "ئەلەم" نییە. لە هەندێ سەرچاوەشدا بە واتای "کوێستان"، یان وڵاتی هەڵاتنی خۆر هاتووە.

لەڕووی مێژووەوە:

عیلامییەکان بە وڵاتی خۆیان وتووە "هلمتەمتی" (Ha (I) tamti / Hatamti) بە واتای نیشتمانی خودا، ئەکەدییەکان بە "ئالامتوو" (Elamtu)، هەروەها سۆمەرییەکانیش بە "ئەندێشەنگاشت" NIM بە واتای "شوێنی بەرزایی" ناساندوویانە.

لە ساڵی ٢٧٠٠ی بەرلە زایین، یەکەم دەسەڵاتی پاشایەتیی عیلامی لە شووش (باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی ئێستا) پێکهات. نیگاری سەر گڵینەکان کە لە شووش دۆزراونەتەوە، نزیکەی ٣٥٠٠ ساڵ بەر لە زایین نیشان دەدەن، کە لەڕاستیدا سەردەمێکی پێشکەوتووە لە ژیانی مرۆڤایەتی کە ئاسەواری جۆرەها بوونەوەر و مرۆڤ پیشاندەری ئەم ڕاستیەیە.

حکوومەتی عیلامییەکان هەر لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی سەردەمی عیلامی نوێ، نزیکەی ٢٦٦١ لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران دەسەڵاتیان هەبووە. پاشایەتیی ئیلام لە کاتی لووتکەی دەسەڵاتی خۆیاندا تەنانەت بەسەر بەشێک لە میزۆپۆتامیاشدا زاڵ بوون، بەڵام چوارچێوەی دەسەڵاتی ناوەندیی ئیلام، سەرانسەر ئێرانی نەگرتووەتەوە. ئەو پاشایەتییە هاوپەیمانیی نێوان ئێڵ و هۆزەکانی ناوچەکە بووە، بەڵام ئەو یەکێتییە بە واتای ئیمپراتۆری نەبووە. هەرکات ئیلامییەکان دەسەڵاتیان هەبووە، ڕۆڵێکی گرنگیان لە تێکهەڵچوونە سیاسییەکانی میزۆپۆتامیادا هەبووە و تەنانەت بەسەر هەندێک لەو ناوچانە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت دەسەڵاتیان هەبووە. ئیلامییەکان لە ساڵی ١٩٠٠ی پیش زایین ناوچەی میزۆپۆتامیایان داگیر کردووە و دەسەڵاتی حکوومەتی سۆمەرییەکانیان بە یەکجاری شکست پێهێنا، بەڵام هێشتا هەر لەژێر هەژمۆنیی کولتووری سامی و سۆمەرییەکاندا بوون.

ڕووخانی شارستانیەتی ئیلام:

لە ساڵی ٦٤٠ی کۆچی مانگی "ئاشوور بانیپاڵ" پاشای بەهێزی "ئاشوور" ئیلامی داگیر کرد و زۆربەری دانیشتوانەکەی بەکۆمەڵ کوشت و بنیاتی حکوومەتی ئیلامی لەناو برد. شارستانیەتی دێرینەی ئیلام، پاش هەزاران ساڵ حکوومەت و بەربەرەکانێ لە هەمبەر هۆز و دەسەڵاتە گەورەکانی وەک "سۆمەری، ئەکەدی، بابلی و ئاشوورییەکان" و بەتایبەت دوژمنی ڕاستەقینەیان "ئاشوور" شکستیان خوارد و ئاسەواری ئەم شکستەش لەسەر بەردەنووسی "ئاشوور بانیپاڵ"یش لەبارەی ئەم سەرکەوتن و پیرۆزییەوە بە ڕوونی باس کراوە.

ماوەیەک پاش ڕووخانی ئیلام، ئەم ناوچەیە بەسەر پارت و مادەکاندا دابەش کرا، لە سەردەمی هەخامەنشییەکاندا بووە بە بەشێک لە ئیمپراتۆریی هەخامەنشی و پاش داگیرکردن و هێرشی سوپای ئیسلام و بەپێی هەندێ سەرچاوە، ئیلام بووە بە بەشێک لە هەرێمی "کووفە".

لە سەرەتای سەدەی چوارەم هەتا شەشەمی زایینی، خانەدانی "حەسەنویە کورد" دەسەڵاتی لوڕستان و ئیلامیان بەدەستەوە گرتووە و لە ساڵی ٥٧٠ هەتا ١٠٠٦ "ئەتابەکان"ی لوڕ بەسەر لوڕستان و پشتکۆ کە هەمان ئیلام بووە دەسەڵاتیان هەبووە.

پاشان و لە سەردەمەکانی دیکەدا، ناوی ئییلام دەبێتە "حوسێن ئاباد" کە ناوەندی هاوینەهەواری والی و ئەمیری "پشتکۆ" بووە.

ئیلامی نوێ:

ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی (١٩٣٠ی زایینی) و لە سەردەمی حکوومەتی حەمەڕەزای شای پالەویدا لە ئەنجامی دابەشکاریی پارێزگاکانی ئێران، ئیلام بوو بە بەشێک لە پارێزگای پێنجەمی ئێران (کرماشان). ساڵی ١٩٦٥ دەبێتە ناوەندی "فەرمانداری" (قایمقامیەت) و ساڵی ١٩٧٥ بە هۆکاری سیاسی – سنووری و ئیداری، بە فەرمی بوو بە پارێزگایەکی سەربەخۆ و ماوەی چل و یەک ساڵە بە فەرمی پارێزگایەکی کوردنشینی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و هاوسنووری پارێزگای "واسیت"ە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق کە سنووری خوسرەوەی پێکەوەیان دەبەستێتەوە.

پارێزگای ئیلام، ناوەندەکەی شاری ئیلامە لە ڕۆژئاواوە لە گەڵ عێراق، لە باشوورەوە لەگەڵ خووزستان، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ لوڕستان و لە ڕۆژئاواشەوە لەگەڵ کرماشان هاوسنوورە. لە حەوت شار، ١٧ ناحیە و ٣٦ شارەدێ و ٧٥٣ گوند پێکهاتووە.

شارەکانی پارێزگای ئیلام بریتین لە "ئابدانان، ئیلام، ئەیوان، بەدرە، دەڕەشار، دێهلوڕان، چرداوڵ، مەلەکشاهی، میهران و سیروان"، هەندێ ناحیەی گەورەی دیکە وەک "ساڵح‌ئاباد، مووسیان، موورمووری، ئەرکەواز، لوومار و میمە" تایبەتمەندیی شارەدێیان هەیە.

پارێزگای ئیلام بەپێی ئامار و سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ی ئێران زیاتر لە ٥٥٠ هەزار کەس دانیشتووی هەیە.

ئیلام لەڕووی سروشت و گەشتیارییەوە:

پارێزگای ئیلام بە پانایی ٢٠١٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە، ١.٢%ی پانایی گشتیی ئێرانی پێکهێناوە و لەم بارەوە لە ڕیزی ٢٢هەمین پارێزگاکانی ئێراندایە. یەکێک لە ناوچە نیمە شێدارە کوێستانییەکانە کە پانتایی و دیمەن و بەرجەوەنی شاخ و پێدەشتەکانی زۆر سەرنجڕاکێشن. بێجگە لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیلام کە دەبێتە "دێهلوران و مووسیان و عەینە خۆش" زۆربەی ناوچەکانی دیکەی ئیلام لە کێو و شاخ پێکهاتووە کە دەبێتە ٧٠%ی خاکی ئیلام. لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیلامەوە کێوەکانی "مانێشت، سەیوان، قەڵاڕەنگ و شاخی قەڵاجە، لنە و چەرمەگا هەڵکەوتوون." لە شاخەکانی دیکە دەکرێ ئاماژە بە زنجیرە کێوەکانی "کەبیرکێو، دینارکێو، ئەناران، سیاکێو، پشتکۆ و پیشکۆ" کە زاڵن بەسەر دەشتەکانی "نێو ڕووبار"دا. ئیلام لە ڕووی چڕی و بەربڵاویی دارستانی خۆڕسک و لێڕەوارەوە بە دڵ و دایکی ناوچەی "زاگرۆس" دەژمێردرێت.

ئیلام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتەوە ئەم کێوانەی تێدا هەڵکەوتووە؛ "ڕنوو، شڕەزۆڵ" لە نیوان ئەیوان و چوار، "بانکۆڵ" لە نێوان ئەیوان و چرداوڵ، "کارزان، بایە، نسار (بالاڕ)، سوورگیری، ساج گوربی، زەردەڵان و هلیلان. لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاواشەوە کێوەکانی "کوڵگ، سیاکێو، نەخجیرکێو، ئەنجیر کێو، تونەکێو، بۆڵێ، میمک، پەشمین، بیوەرە، خوشادڵ، بەلستان، دنە و کاسەماس" هەڵکەوتوون.

دەشتەکانی ئیلام:

ئیلام جیا لە ناوچەی زۆری شاخاوی و کوێستانی، چەندین پێدەشت و دەشتی ناسراو و لەوەڕگەی گەورەی هەیە کە ناوەندی لەوەڕگەی ئاژەڵدارانی کرماشان، ئیلام و خووزستان و لوڕستانە. دەشتەکان بریتین لە "دەشتی عەباس، دەشتی مووسیان، دەشتی دێهلوڕان، دەشتی میهران (گەرمەسێر)، دەشتی هلیلان، دەشتی ئەیوان، چاڵاو، موحسن‌ئاوا، ئەمیرئاوا، گلان، ساڵح‌ئاوا، ئاسمان‌ئاوا، دەڕەشار" کە جیا لە بووژانەوەی کشتوکاڵی و وەرزێڕی، چەندین تەپۆڵکە و قەڵای کۆن و ئاسەواری دێرینی مێژووییان تێدایە کە نیشانەی بوونی ناوەندی ژیانی مرۆیی و شارستانیەتی دێرینی کوردانە.

ڕووبار و سەرچاوەکانی ئاوی ئیلام:

ئیلام لە ڕووی ڕووبار و سەرچاوەکانی ئاویشەوە زۆر دەوڵەمەندە کە زۆربەی ڕووبارەکان لە شاخ و کوێستانە سەرکەشەکانەوە سەچاوە دەگرن کە جیا لە ئاودێریی دەشتەکانی ئیلام، بەشێکی زۆریان دەڕژنە پارێزگاکانی لورستان، خووزستان و نێو خاکی عێراق و بەتایبەت شاری مەندەلی لە پارێزگای دیالە.

ڕووبارەکانی ئیلام بریتین لە: "گەنگیر، کونجان چەم، چەنگوولە، دویریچ، میمە، چیغاب، گودارخۆش، سەیمەرە (کە گەورەترین ڕووباری ئیلامە، لە کرماشان ناوی "گاماسیاو"ە و لە شاخی ئەڵوەندی هەمەدانەوە سەرچاوە دەگرێت)، چزمان، چنارە، شیروان و چەرداوڵ، شێخ مەکان، سیکان و ئاوزەنگوان و چەندین چەم کە دەڕژنە کەرخەوە."

ئاسەوارە مێژووییەکانی ئیلام:

ئیلام وەک ناوەندی شارستانیەتی عیلامییەکان، لە قۆناغ و سەردەمە جیاجیاکاندا جێگەی دەسەڵات و ناوەندی حکوومەتی ناوچەیی بووە و لە ڕووی مێژوویی و دێرینەناسیی مرۆییەوە خاوەن پێگەی تایبەتە و زۆربەی ئەو ئاسەوارانەی کە لە ناوچە جیاجیاکانی ئیلام، مۆرک و تایبەتمەندیی نەتەوەیی کوردیان تێدایە و نیشانەی دێرینبوونی ئەم ناوچەیە و دەوڵەمەندیی فەرهەنگی کوردستانە.

شوێنەوار و قەڵا دێرینەکان بریتین لە : "قەڵای والیی ئیلام، بەردەنووسی گوڵگوڵی مەلەکشایی، ئاورگەی سیاهگڵ، کۆشکی فەلاحەتی، بەردەنووسی تەختخان، تاقی شیرین و فەرهاد، مزگەوتی حاج فەرامەرز ئەسەدی لە شاری ئەرکەواز، قەڵای جوولیان، قەڵای کەلەم، شاری مێژوویی سیروان، شاری مێژوویی سەیمەرە، شاری مێژووی ماداکتوو، ئاورگە و تەنگەی بەهرامی چووبین، تەنگەی شمشە، مزگەوتی والی.

سەرچاوە ژێرزەوییەکانی ئیلام:

ئەم پارێزگایەی کوردستان لە ڕووی ئابووری و کانگا ژێرزەوییەکانیشەوە خاوەن پێگەی خۆیەتی و زیاتر لە ١٥%ی گازی سروشتیی ئێران لە ئیلام بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها لە بیرەنەوتەکانی باشووری ئابدانان و دێهلورانەوە ڕۆژانە ١٥٤ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت و بە بۆری ڕەوانەی پاڵاوگەکانی باشووری ئێران دەکرێت، جیا لەمانە ناوەندی پێترۆشیمیی ئیلام یەکێکی دیکە لە سەرچاوە ئابوورییەکانی ئیلامە. بە گوتەی بەرپرسانی حکوومەتی ئێران ٥٥ هەزار کرێکار لە زیاتر لە سێ هەزار یەکەی پیشەیی و بەرهەمهێنانی بچووک و گەورەی ئیلامدا کار دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیلام لە ڕووی بێکارییەوە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا هەموو کات لە ڕیزی یەکەم و دووەمی ئێراندا بووە، ئێستا نرخ و ڕێژەی بێکاری ٣٠%ە و بە گوتەی چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کورد، زۆربەی هێزی کاری ناوەندە پیشەییەکانی ئیلام، کەسانی ناخۆجێین و ئێستاش زۆربەی ناوەند پیشەییەکانی داخراون.

زمان و شێوەزاری خەڵکی ئیلام:

زمانی زۆربەی دانیشتوانی ئیلام کوردییە کە لە شێوەزارەکانی "لوڕی، لەکی، فەیلی و کەلهوڕی" پێکهاتوون. جیا لە شێوەزارەکانی کوردی، لە باشووری ڕۆژئاوای ئیلام و بەتایبەت لە دێهلوڕان و مووسیان و دەشتی عەباس، کەمینەیەکی عەرەب دەژین کە لە چەند هۆزی جیاجیا پێکهاتوون.

ئاخێوەرانی لەکی، کەلهوڕی، فەیلی لە ناوچە جیاجیاکانی ئیلام نیشەجێن و لە ڕووی ئایینیشەوە زۆربەی کوردانی ئیلام پەیڕەوی مەزهەبی شیعە و لە زۆر ناوچەش پەیڕەوانی ئایینی یارسان و ئەهلی هەق دەژین.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.