• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

لە ڕیاڵەوە بۆ تمەن، لە گەندەڵییەوە بۆ گەندەڵی

زایینی: ٢١-١٢-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/٠١ - ١٠:٤٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لە ڕیاڵەوە بۆ تمەن، لە گەندەڵییەوە بۆ گەندەڵی
شەماڵ تەرغیبی

هەیئەتی دەوڵەتی یازدەیەمی کۆماری ئیسلامی لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی خۆیدا گەڵاڵەی پێشنیاری بانکی ناوەندی لەمەڕ کەمکردنەوەی سفرەکان لە دراوی فەرمیی ئێرانی پەسند کرد و بەم پێیەش یەکەی دراوی ئێران بریتی دەبێت لە؛ ١ تمەن.

پاساوی بانکی ناوەندی بۆ ئەم گەڵاڵەیە بریتییە لە کۆنتڕۆڵی هەڵاوسانی هەوسارپچڕاوی ئێران و کەمبوونەوەی توانایی یەکەی دراوی ڕیاڵ کە لە ئێستادا کاری پێدەکرێت.

یەکەمین جار پێشنیاری گۆڕینی ڕیاڵ بۆ تمەن لەسەردەمی مەحموود ئەحمەدی نژاددا هاتە ئاراوە؛ لەو کاتەدا ناوبراو بڕیاری دا کۆمیتەیەک لە بانکی ناوەندی پێک بێت و لەسەر ئەم پرسە لێکۆڵینەوە بکات و گەڵاڵەیەکی بۆ ئامادە بکات.

جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارەی دەوڵەت پێویستی بە پشتڕاست کردنەوەی مەجلیس و شۆرای نیگابان هەیە.

ئەم بڕیارە نوێیەی کابینەی یازدەیەم هەڵوێست و دژکردەوەی جۆراوجۆری کارناسانی ئابووریی لێکەوتۆتەوە؛ بەشێک لە پشتیوانانی ئەم گەڵاڵەیە دەڵێن؛ کەمکردنەوەی سفر لە دراوی "میللی" هیچ نەبێ تێچووی چاپی دراومان لە کۆڵ دەکاتەوە.

محەممەدڕەزا پوورئیبراهیمی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی ڕێژیم لەمبارەوە لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وێڕای پشتگیری کردنی ئەم گەڵاڵەیە وتی: کەمکردنەوەی سفر لە دراوی ئێران دەبێتە هۆی باشتربوونی هەلومەرجی گواستنەوە و ئاڵووێر لە بیاڤی ئابووریدا و ئاسەواری ئەرێنی لەدوای خۆی بەجێ دەهێڵێ.

بەگشتی لایەنگرانی گەڵاڵەی "لابردنی سفرەکان" پێیان وایە جێبەجێ کردنی ئەم گەڵاڵەیە دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە ئاڵووێرەکان، کەمبوونەوەی ڕێژەی دراوەکانی نێو بازاڕ، نەمانی سەرئێشەی هەڵگرتنی پارە لەلایەن خەڵک، کەمبوونەوەی هەڵاوسان و لە هەمووانیش گرینگتر گەڕاندنەوەی متمانە بۆ دراوی میللی؛ بەواتایەکی تر بە لابردنی سفرەکان دراوی بێبایەخی ئێرانی دەبێتەوە بە خاوەنی جێگە و پێگە و ڕوانینی لایەنە بازرگانییە بیانییەکان گۆڕانی پۆزێتیڤی بەسەردا دێت.

لەبەرانبەریشدا بەشێک لە کارناسانی ئابووری کە دژ بەم بڕیارەی دەوڵەت وەستاونەتەوە دەڵێن: بە سەرنجدان بە بارودۆخی نائاسایی و هەڵاوسانی ئابووری و سیاسی لە ئێران، جێبەجێ کردنی ئەم گەڵاڵەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان و لەباتی قازانج، زیان بە ئابووری دەگەیەنێت.

سەعید لەیلاز لەمبارەوە دەڵێ: لابردنی سفر لە دراوی میللی، لە ئابوورییەکی سەلامەت کە دوور بێت لەو کێشە ئابوورییانەی ئێمە تووشی بووین دەتوانێ کاریگەریی پۆزێتیڤی ڕەوانی دابنێت، چوونکە هەستی بایەخداربوونی دراو ساز دەکات، بەڵام بۆ بارودۆخی ئێستای ئێمە نەگونجاوە؛ بەباوەڕی ناوبراو ئەوەیکە ئێستا پێویستە بکرێت ئازادکردنی ئابووری و لەوەش گرینگتر سازکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئابوورییە کە لە ڕاستیدا ئەمانە پێشمەرجەکانی گەیشتن بە دەسکەوتی پۆزێتیڤی لابردنی سفری دراوەکانە کە لە ئێراندا نابیندرێت.

بەباوەڕی ئەم کەسانە "لابردنی سفر" تەنیا کاتێک دەتوانێ کاریگەریی ئەرێنی هەبێت کە لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکی گشتی و لەپێوەندی نیزیک و گرێدراو لەگەڵ ڕێفۆرمە بۆنیادی و ڕیشەییە ئابوورییەکانی دیکەدا بێت؛ "فەرەیدوون خاوەند"، شرۆڤەکاری ئابووری لەمبارەوە دەڵێ: لە هەلومەرجی ئێستادا "لابردنی سفر" کاتێک دەتوانێ شوێندانەر بێت کە هۆکارەکانی لاوازیی ئابووریی ئێران لەنێو چووبێتن. دراوی ئێران کاتێک دەتوانێ ببێتە خاوەنی جێگە و پێگە و متمانەی نێونەتەوەیی، کە سیاسەتداڕێژیی ئابووری لە ئێران بەڕۆژ بکرێت، بودجەی گشتیی وڵات یەکسان بکرێتەوە، بانکی ناوەندی ببێتە بانکێکی سەربەخۆ، هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکرێت، فەزای کار، بوار بۆ بەرهەمهێنانی سامان و دارایی خۆش بکات، بەرهەمهێنەرە ئێرانییەکان بازاڕەکانی ناوچە و جیهان بکەنە ئامانج، سەرمایەدانەرانی بیانی و توریستەکان ئامادە بن لە ئێراندا سەرمایەکانیان وەگەڕ بخەن و لە هەمووان گرینگتر ئاڵۆزییەکان لە پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی ئێران بە کەمترین ئاستی خۆیان بگەن.

ئەم کارناسەی بواری ئابووری لە وتارێکدا بەناوی " از ریال تا تومان" دەڵێ: شک و گومانێکی زۆر سەبارەت بە لابردنی سفرەکان بوونی هەیە؛ لەو ڕووەوە کە لابردنی سفر جگە لە هەموو ئامانجەکانی، هەڵگری کۆمەڵێک تێچووی زۆرە کە لابردنی ئەم سفرانە هیچ گۆڕانێک لەسەر تێچووەکانی دانانێت؛ ئەگەر بڕیاری دەوڵەت لەلایەن مەجلیس و شۆرای نیگابانەوە پشتڕاست بکرێتەوە، پێویستە هەموو دراوەکانی نێو بازاڕ کۆبکرێتەوە و دراوی نوێ لە بازاڕدا بڵاو بکرێتەوە، هەموو نەرمەئامێرەکانی بانکەکان و حیسابداریی نێو کۆمپانیاکان و یەکە بەرهەمهێنەرەکان دەبێ بگۆڕدرێن کە هەموو ئەم کارانەش تێچووی دەوێت!

لەم نێوانەدا نابێ ئەوەش لە بیر بکەین کە ئەمە یەکەمجار نییە سفری سەر دراوی وڵاتێک کەم دەکرێتەوە؛ وڵاتانێکی وەک تورکیە، ڤێنزۆئێلا، ئاڵمان، فەڕانسە، بڕێزیل، ئارژانتین و ئەفغانستان پێشتر ئەم ئەزموونەیان هەبووە، بەڵام مەسەلەی سەرنجڕاکێش لەوەدایە کە تەنیا ئەو وڵاتانە توانییان لەم کارەیاندا سەرکەوتوو بن کە هاوکات لەگەڵ لابردنی سفر، گۆڕان و ڕێفۆرمی ئابووریشیان ئەنجام داوە، دەنا وڵاتێکی وەک ڤینزۆئێلا کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بڕیاری گۆڕینی ناوی دراوەکەی بۆ "بلیوار" (وەرگیراو لە ناوی سیمۆن بلیواری بەناوبانگ کە لە سەدەی ١٩دا ڕۆڵێکی مەزنی لە ئازادکردنی ئامریکای لاتیندا هەبوو) و لابردنی ٣ سفر لە دراوەکەی دەرکرد، نەیتوانی دراوی نەتەوەیی خۆی لە سەرەولێژیی بێ‌متمانەیی و نەمان ڕزگار بکات و ئێستاش بەبوونی هەڵاوسانی ١٥% ناچارە بەردەوام دراوی نوێ بڕژێنێتە نێو بازاڕ و ئەمەش یانی هەڵاوسانی زیاتر و زیاتر.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٧ لەم ژمارەیەدا:

ــ پەیامی نەورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزب
ــ بۆ ناتوانین خۆمان به خۆمان بناسێنین
ــ نەورۆز، ڕسکانەوە و ڕاسان
ــ پانۆرامای ڕاسان
  • داهاتووى کورد لە پەنجەرەى نەورۆزەوە داهاتووى کورد لە پەنجەرەى نەورۆزەوە
    مێتولۆژیش وەک میژوو لە هەگبەى بیرەورىی هەر نەتەوەیەکدا جێگەى تایبەتی خۆى هەیە، تەنانەت بەشێک لەوانە بوونەتە بەشێکى دانەبڕاو لە پێناسەى نەتەوەکان. وەک هەر دابێکى دیکە کە لە ژیانى ڕۆژانەدا دووبارە دەبنەوە و فەرامۆش ناکرێن و پەرەیان پێ دەدرێن.
  • شان به شانی یەک بەرەو داهاتوویەکی ڕوون شان به شانی یەک بەرەو داهاتوویەکی ڕوون
    باشووری زاگرۆس له درێژەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بیست و چوارەمین ژمارەی خۆی خستووەتە بەر ڕاو بووچۆنی خوێنەرانی بەڕێز و بیست و پێنجەمین ژمارە‌ی خۆیشی پێشکەشی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە تەنانەت بە یەک ڕستەش له جێبەجێ کردنی ئەرکی ئەم لاپەڕەیەدا هاوبەش و هاوکار بوونه. بێ‌شک به بێ یارمەتیی ئەو بەڕێزانه لاپەڕەی باشووری زاگرۆس قەت نەیدەتوانی پێ بنێتە دووهەمین ساڵی چالاکیی خۆی و درێژه به ئەرکه نەتەوەییه‌کەی خۆی بدات.
  • بۆ ناتوانین خۆمان به خۆمان بناسێنین بۆ ناتوانین خۆمان به خۆمان بناسێنین
    هەڵبەت دەبێ ئاماژه بکرێت که؛ ئەمه تەنیا کێشەی چالاکی کرماشانی نیه، بەڵکوو به‌داخەوه به هۆی نەبوونی مێژوویەکی نووسراو، خەڵکانی ئەو ناوچانەش لەو فکره‌دان که له کرماشان و ئیلام بزاڤی کوردیمان نەبووه و شۆڕش لەوێ ڕنگ و بۆنی نەبووه، ڕاستییەک که نیشاندەری نامۆیی کورد له کورد و مێژووی خۆیەتی، پرسێک که تاڵیەکەی ئەوەندەیه که بووەته هۆی گەشه‌نەسەندنی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کوردستان له بست به بستی وڵاتەکەمان.
  • پانۆرامای ڕاسان (٢) پانۆرامای ڕاسان (٢)
    ٣ی ڕەزبەر: یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران داوای لە خوێندكاران كرد پشتگیریی لە ڕاسان بكەن.
  • پانۆرامای ڕاسان (١) پانۆرامای ڕاسان (١)
    ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٤: لە ڕێوڕەسمێكی پڕشكۆی نەورۆزیدا لە سنوورەكانی كوردستانی ڕوژهەڵات، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ڕێبەری، كادر، پێشمەرگە و ئەندامانی ئاشكرا و ژمارەیەك لە ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هەواڵنێرانی چەندین دەزگای میدیایی و تەلەڤیزیۆنی كوردی، بەڕێز مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات دەستپێكی قۆناغێكی نوێی لە خەباتی خەڵكی كورد لە كوردستانی ڕوژهەڵات ڕاگەیاند كە دواتر بە "ڕاسان" ناوی دەركرد.
  • نەورۆز، ڕسکانەوە و ڕاسان نەورۆز، ڕسکانەوە و ڕاسان
    سروشت لە دیاردە دژبەر و پێکناکۆکەکاندا دەناسرێتەوە، ئەو کاتەی تاریکی و ڕووناکی، شین بوونەوە و وشکاندن، تینی هەتاو و سەهۆڵبەندان و سەرما، ڕەشەبا و شاخ، جووڵە و ڕاوەستان و .... لەبەرانبەر یەکدا ڕادەوەستن و پێکەوە و لە پێکهاتەیەکی پڕ لە داهێنان و نوێبوونەوەدا بە هەزاران سیماوە دەردەکەونەوە و ژیان دەنەخشێنن.
  • زانکۆ، یەکلاکەرەوی رەوتی سیاسی له کرماشان زانکۆ، یەکلاکەرەوی رەوتی سیاسی له کرماشان
    به بێ ناسینی سایکۆلۆژیای سیاسی‌-کۆمەڵایەتیی هەر کۆمەڵگایەک نه دەتوانین پلان و بەرنامەمان بۆی هەبێ، نه هیچ پلانێکی داڕێژراویش لەوێ سەردەکەوێ، ئەمه ئەسلێکی موتلەقه. ئێمەیش دەبێ ئەو ئەسله بۆ بەڕێوە بردنی چالاکییەکانمان و گەیشتن به ئامانجی دیاریکراومان لەبەرچاو بگرین و ڕەچاوی بکەین.
  • نیزامی پیاوسالار و پرسی ژن نیزامی پیاوسالار و پرسی ژن
    ئەوەی لە نووسراوە مێژووییەكاندا لەهەمبەر بابەتی فیمینیستیەوە بەرچاو دەكەوێ ‌‌و هەروەهاش لە قسە ‌و باسە فیمینیزمییەكاندا هەموو كاتێك بە شێوەیەكی جیدی ئاوڕی لێدەدرێتەوە، پێویستیی فێركردن ‌و بارهێنانی بوارە جۆراوجۆرەكان بۆ ژنان ‌و كچانە. مافی خوێندنیش گرینگترین مژار بووە ‌و ئیستاكەش هەر بەردەوامە.
  • مستەفا هیجری: با بیر بكه‌ینه‌وه‌ بۆ داهاتوومان مستەفا هیجری: با بیر بكه‌ینه‌وه‌ بۆ داهاتوومان
    دیاره‌ ئه‌وانه‌ باسێكی دوور و درێژن و ده‌كرێ كتێبیان له‌سه‌ر بنووسرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ كورتی باسی بكه‌ین، ڕێكخستنی نوێ، به‌و واتایه‌ی كه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ وه‌كوو هێزی تاك، تاكی ڕۆژهه‌ڵات، بتوانین كۆیان بكه‌ینه‌وه‌ و بیانكه‌ین به‌ هێزی شوێندانه‌ر. ئه‌وه‌ به‌ ڕێكخستن، ئه‌رك پێ ئه‌سپاردن، لێپرسینه‌وه‌ و زانیاری پێدانی ڕۆژ به‌ ڕۆژ ده‌چێته‌ پێشێ. ئه‌وه‌ ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی حیزبی ئێمه‌ ده‌بێ.
  • ڕاسان، مۆتەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران! ڕاسان، مۆتەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران!
    واتە ئەگەر ئاژاوەنانەوەی ڕێژیم لە دەرەوە بۆ پاراستن و مانەوە و ئەمنییەتی ڕێژیم "تێز" بێت، ئەوە ڕاسان "ئانتی تێز"ە! لە پێكدادانی نێوان ئەم دوانەدا "سەنتێز" دێتە ئاراوە كە هەمان ڕزگاریی نەتەوەییە!
  • نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
    زمان وەک شتێکی دۆزراوە هەمان ئەمری بابەتێکی کۆمەڵایەتییە و زمانناسیی ڕاسان لە شەڕ "ساختارزدایی" (Deconstruit) لە خۆی دەکات و ئەو "ساختارزدایی"ە زمان ناسییە کە ئێمە بە نۆبەی خۆمان ئەوە وەک نیشانەشناسیی هەستانەوە دەزانین.
  • خورافە، ڕێگاخۆشکەرێک بۆ دواکەوتوویی کۆمەڵگا خورافە، ڕێگاخۆشکەرێک بۆ دواکەوتوویی کۆمەڵگا
    منداڵە ساواکەت لەسەر تاق دامەنێ شوومە و باش نییە! شەوان چاو لە ئاوێنە مەکە، تەمەنت لە غەریبی دەبەیتە سەر! شەوان بنێشت مەجاوە، شوومە و باش نییە! و....هتد.
  • ئەرکی تاکی کورد لە دژی خیانەت و جاشایەتی ئەرکی تاکی کورد لە دژی خیانەت و جاشایەتی
    خیانەت بە وڵات یانی خیانەت لە سەبەخۆیی و پاراستنی وڵات. خیانەت لە کاتی شەڕدا، یانی هاوکاری و بەشداری کردن لە گەڵ دوژمن لە کاتی شەڕدا.
  • مەرگی براکوژی مەرگی براکوژی
    بەڵام لەم سەردەمە نوێیەدا دۆخ و هەلومەرجی سیاسی و تێگەیشتنی کۆمەڵگا گەیشتۆتە ئاستێک کە چیدیکە ئەو جۆرە کردەوانە قبووڵ ناکا و هەرجۆرە پەنابردنە بەر شەڕێکی خۆکوژی مەحکووم دەکا.