• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٧ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

جوغرافیای نەتەوەیی و جوغرافیای شۆڕش

زایینی: ٢١-١٢-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/٠١ - ١٠:٥٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
جوغرافیای نەتەوەیی و جوغرافیای شۆڕش
کەریم پەرویزی

نەتەوەی کورد لە خاکی نیشتمانی خۆیدا بەرەوڕووی هێرشی بێگانە و دەستبەسەرداگرتنی خاکەکەی و ماڵوێرانی و کاولکاری بۆتەوە و سەدان ساڵە کە لە پێناوی دووبارە بەدەستەوەگەرتنی چارەنووسی خۆیدا خەبات دەکا.

بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو و بگرە نزیک بە سەدەیەکە، بەتایبەت لە ئێراندا ئەو چەواشەکارییە مێژووییە دەکرێ کە هەموو نەتەوەکان لە ئێراندا مێژووی هاوبەشیان هەیە و بە ئاشتیانە لە پەنا یەکدا ژیاون! ئەمە لە کاتێکدایە کە نەتەوەکانی تورک و کورد و عەرەب و بەلووچ و تورکمەن، بەردەوام سەرکوت کراون و زۆرجاریش قڕ کراون. ئەم مێژووە هاوبەش نیە لە نێوان نەتەوەی باڵادەست و نەتەوەی ژێردەستدا، بەڵکوو دوو ڕووی مێژوویەکە، ڕوویەکی ستەمکاری و ڕوویەکی ستەملێکراوی!

لە نێو نەتەوەی کورددا، بە درێژایی و پانایی خاکی کوردستان، ئەم نەتەوەیە بەرەوڕووی ستەم و کاولکاری بۆتەوە و جوغرافیا نەتەوەییەکەی لە ماکۆ و سەڵماسەوە بگرە تاکوو ئیلام و شارە کورد نشینەکانی خوارتر، دەگرێتەوە. بەڵام شۆڕشێک کە بەرپا بووبێ، سەرتاسەری ئەم جوغرافیا نەتەوەییەی نەگرتۆتەوە و لە ئێستاشدا ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە سەرەتاکانیدایە و هێشتا جوغرافیایەکی بەربڵاوی لەبەردەمدایە کە بخزێتە نێویەوە. جیا لەوەی کورد لە شارەکانی تاران و قەزوین و ئیسفەهانیش هەن و بەتایبەت لە باکووری خوراساندا بە سەدان هەزار کەسن کە دەسەڵاتدارانی ئێران لە خاکی خۆیان دەریان کردوون و دووریان خستوونەتەوە.

کە ئاوڕ لە خەبات و سەرهەڵدانی نەتەوەیی کورد دەدەیتەوە، جوغرافیای نەتەوەیی و جوغرافیای شۆڕشەکەی لە بڕگە جیاوازەکانی مێژوودا، بە هۆکاری جۆربەجۆر هاوتا نەبوون و جوغرافیای شۆڕشەکەی هەموو جوغرافیای نەتەوەییەکەی دانەپۆشیوە. لەولاشەوە، دوژمنی سەرەکیی کورد، ڕێژیمی سەرەڕۆی تاران، بەردەوام هەوڵی داوە کە جوغرافیا نەتەوەییەکەی کورد هەڵوەشێنێتەوە و لێکیان داببڕێ و لە شۆڕشیان دوور بخاتەوە.

هێزی پێشمەرگەی کوردستان، مەشخەڵداری شۆڕشە و ئەرکی سەرەکیی پێشمەرگە بووە کە بە درێژایی دیرۆکی سەرهەڵدان، مەشخەڵی شۆڕش بباتە هەموو قوژبنێکی نیشتمان. بەڵام لە ئێستا و لەم سەدەیەی نوێدا و بە هەزاران ئاڵوگۆڕ لە بناخەکانی زانیاری و تێگەیشتنی کۆمەڵگا و ئامرازەکانی پێوەندی و .... ڕوویان داوە و بەتایبەت لە ڕاسانی نوێی ڕۆژهەڵاتدا، جیا لە پێشمەرگە، ئەرکی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگاشە کە مەشخەڵانی شۆڕش پر ڕووناکی و بەگوڕ و تینتر بکەن.

شۆڕشی نەتەوەیی دێموکراتیک، شۆڕشێکە بۆ ئەوەی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بە ئاسوودەیی بژین و شۆڕشێکە بۆ وەدەستخستنی ئازادی بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای کوردستان.

شۆڕشی نەتەوەیی دێموکراتیک، شۆڕشێکە لە پێناوی سەلماندنی کەرامت و بوونی نەتەوەییدا و بۆیە بە دۆزینەوەی ڕێگا و میکانیزمی بەشداریی هەمەلایەنە دەتوانێ گەشەدارتر و لە سەرکەوتن نزیکتر بێتەوە. ڕاسانی ڕۆژهەڵات دەبێ هەنگاو بە هەنگاو و قۆناغ بە قۆناغ، جوغرافیای شۆڕش و جوغرافیای نەتەوەیی هاوتا بکاتەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.