کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوی یەلدا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پیرۆز کرا

16:09 - 1 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان شەوی یەلدا، شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوویان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، شەوی یەلدایان بەرز ڕاگرت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە شارەکانی پیرانشار و ورمێ یادی شەوی یەلدا و ٨٦ەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری بلیمەت دوکتور قاسملوویان پیرۆز کردبوو.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەو شارانە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، نووسینی دروشم و دروست کردنی کەیک و شیرینی، شەوی یەلدا و لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی دوکتور قاسملووی نەمریان پیرۆز کرد.