کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان له وڵاتی سوئێد بەڕێوەچوو

20:21 - 2 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان له شاری ئۆریبرۆی وڵاتی سوئێد ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن کۆمیتەی شارەکانی ئۆریبرۆ، ئیسکیلستونا و ڤێستێرۆس بە ئامادەبوونی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی کۆمیتەی سوئێد کاکە برا ئەلیاسی، لە شاری ئۆریبرۆ بەڕێوەچوو.

سەرەتای بەرنامەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوانی شاری ئۆریبرۆ و پاشان ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی ئۆرێبرۆ، ڤێستێرۆس و ئسکیلستۆنا لە لایەن هەمینه ڕەسووڵی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری ئۆرێبرۆ بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە خوێندرایەوە.

پەیامی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان وخۆێندکاران لە لایەن مەستوورە سوڵتانی بەرپرسی یەکیەتیی ژنان پێشکەش کرا.

لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا چەندین پارچە پەخشان و شێعر بە ناوی پێشمەرگه، پێشەوا و ئاڵای کوردستان لە لایەن مامۆستا حەمید عەزیز خوێندرایەوە.

هەر بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە سەعید کوێستانی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

کۆتایی مەڕاسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.

بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامیان ناردبوو:
ـ پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ وتاری یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان
ـ پەیامی پارتی کرێکارانی کوردستان
ـ برووسکەی کۆمەڵه ـ سازمانی کوردستانیی حیزبی کومونیستی ئێران
ـ وتاری بزووتنەوەی گۆڕان
ـ پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
ـ پەیامی کۆمەڵەی کوردی
ـ پەیامی یەکیەتی کوردان