کوردستان میدیا: مام عەبدوڵڵا قادری ناسراو بە عەبدوڵڵا سوراڵ لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام عەبدوڵڵا قادری ناسراو به عەبدوڵڵا سوراڵ باوکی شەهید ئەبووبەکر قادری خەڵکی شاری مەهاباد، له تەمەنی٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسایەتیەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو و چەند جارێکیش له لایەن ڕێژیمەوه دەستبەسەر کراوه.
شەهید ئەبووبەکر قادری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی، له گوندی یاڵ تەمری مەهاباد لهدایک بووه و له شەڕێکی قارەمانانەدا لەدژی داگیرکەرانی کوردستان، مانگی گەلاوێژی ١٣٥٨ی هەتاوی، لە مەهاباد شەهید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.