کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

15:20 - 4 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: دایە حەلیمە پیرۆتی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە حەلیمه پیرۆتی دایکی شەهید سوارە ڕەسووڵ دووست کۆچی دوایی کرد.

شەهید سوارە ڕەسووڵ دووست کوڕی کوێخا ڕەسووڵ ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لە سەرتان سەر بە شاری مەهاباد لەدایک بووە؛ ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٦٠ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە دارەلەک شەهید بوو.

دایە حەلیمه کەسێکی خۆش ناو و نیشتمانپەروەر بوو و تا دوا هەناسەکانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی بوو؛ تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە بەخاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵە و خزم وکەس و کاری ناوبراو دەکات خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.