کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی شەوی یەلدا لە کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

16:42 - 4 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی شەوی یەلدا و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری ورمێ، مەریوان و بانه چالاکیی تەبلیغیی ئەنجام درا.

ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات لە شاری ورمێ بە بۆنەی شەوی یەلدا شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە گوندەکانی قۆڵنجی، شوێنەواری مێژوویی خان تەختیی جاددەی سەڵماس، گۆلە گەنی، حەشتیان، کینسێ، جلغەران، جۆهنی، باوان، گێچێ، قەسرک، سورمان ئاباد، مینگۆل، جەتەر، یەنگیجه، سیدان، مەمەکان، گەلیێ سیدا، سۆرگۆل و تەمر و هەروەها ماکۆ کەندی، خراپە، سنجی، گوڵ تەپە، تازەکەند، قەرالەر، بلووک ئاوا و گەلە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شۆڕەسوارانی دێموکرات لە شاری مەریوانیش بە بۆنەی شەوی یەلدا شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو لە گوندی ئەوێهەنگی ژاوەرۆی مەریوان تراکت و وێنەی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری بانە، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە دۆزینه تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.