کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \"تەپڵ\"ی کەیوان کەریمی لە پێرستی فیلمە سەرکەوتووەکانی ٢٠١٦ دا

15:06 - 9 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: فیلمی تەپلی بەرهەمی سینەماکاری کورد كەیوان کەریمی، لە ڕوانگەی رەخنەگرییەوە، لە ڕیزی ١٠ فیلمی سەرکەوتووی سالی ٢٠١٦دا خۆی نواند.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە دونیای سینەمادا بڵاو کراونەتەوە، ٣٠ کەس لە نووسەران و سینەماکاران و ڕەخنەگران و ڕۆژنامەنووسان، بە ڕوانگەی ڕەخنەگرانەی خۆیانەوە، ١٠ فیلمی سەرکەوتووی ساڵی ٢٠١٦یان هەڵبژارد.

فیلمی تەپڵی بەرهەمی هۆنەرمەندی دێکیۆمێنتارسازی خەڵکی شاری بانە، کەیوان کەریمی لەو ڕیزبەندەدا جێی خۆی کردەوە.

میشێل فرۆدۆن، جولیانۆ ووچیلینی، جۆنا نازارۆ، ڕافائێل میل، فێدێریکۆ ڕووسین، جان کارلۆ مارچینی، مارک جۆستی، جوانا برانکا، کریستیانا پیچینۆ، جولیانا موشوو، ژۆزێف سیدا، ماتسینۆ مۆنتیناری، ئالبێرتۆ مۆمۆ، تۆماس مارتینلی لەو کەسانەن کە دەنگیان بە فیلمە هەڵبژێردراوەکانی ئەو پێرستە داوە.

فیلمی تەپڵ، ساڵی ڕابردووو لە فستیواڵی فیلمی وێنیزدا، بووە جێگەی سرنجی بەشێکی زۆر لە ڕخنەگرانی نێونەتەویی بواری فیلم.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو هۆنەرمەندە کوردەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتاکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵەوە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای دەزگای بەناودادوەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە ساڵێک زیندانی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و لێدانی ٢٢٣ زەربە قامچی، ڕەوانەی گرتووخانەی ئێڤین لە تاران کراوە.

کەیوان کەریمی بە تۆمەتی بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕەوتی دروستکردنی فیلمی نووسین لەسەر دیوار دادگایی و سزا دراوە.