کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز مستەفا هیجری بە بۆنەی سەری ساڵی زایینیی‌یەوە

16:28 - 11 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی سەری ساڵی زاینیی‌یەوە پەیامێکی ئاراستەی مەسیحییەکانی جیهان و بە تایبەت مەسیحییەکانی نیشتەجێی کوردستانی ئێران کرد.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی جێژنەکانی لەدایکبوونی عیسای مەسیح دروودی خوای لەسەر بێ و، سەرەتای ساڵی زایینیی ٢٠١٧، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە هەموو مەسیحییەکانی جیهان بە تایبەت مەسیحییەکانی نیشتەجێی کوردستانی ئێران دەکەین.

بەهیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و خۆشی بۆ هەموو لایەک، بە تایبەت ئەو مەسیحییانەی کەوتوونەتە بەر قەڵاچۆ کردن و زەبروزەنگی کۆمەڵێک تاریکبیر و دواکەوتوو کە لە ژێر ناوی ئیسلامدا ئارامی و ئاشتیی مەسیحییەکان دەشێوێنن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری

١١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی
٣١ی دێسامبری ٢٠١٦ی زایینی