کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئۆتریش بەشداریی لە میتینگی شەرمەزارکردنی کردەوە تێرۆریستییەکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە سەر بانگەوازی کۆمیتەی هاوڕێیانی پێشوو لە ئۆتریش، بە بەشداریی نوێنەری هێز و ڕێکخراوە کوردستانییەکان، میتینگێک بۆ شەرمەزارکردنی کردەوە تێرۆریستییەکەی ٣٠ی سەرماوەز، لە بەردەرکی سەفارەتی ئێران لە شاری ڤییەن پێکهات و ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئۆتریش لە سەر ئەم بانگەوازە بەشداریی میتینگەکەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پاش وتنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە کوردستانییەکان بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن عەلی مازووجیییەوە پێشکەش کرا.
هەروەها پەیامی هاودەردیی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ کۆمیتەی هاوڕێیانی پێشوو لە ئۆتریش، بنەماڵەی شەهیدانی شەوی یەلدا و هەروەها ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە لایەن حوسەین خاڵخاڵـەوە پێشکەش بە بەشداران کرا.
لەو پەیامەدا سەرەڕای بە توندی شەرمەزارکردنی کردەوە تێرۆریستیەکەی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوە دڵنیا کرابوونەوە کە هەر چۆن تا ئێستا و لە ماوەی ٣٧ ساڵ دەسەڵاتداریی نگریسیاندا و تەنانەت بە تێرۆرکردنی ڕێبەرانی حیزبیش نەیانتوانیوە دەنگی مافخوازی و ئازادیخوازیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات کپ کەنەوە، ئەم کردەوە قێزەونەشیان نە تەنیا ناتوانێ شۆڕشگێڕانی کورد بێهیوا بکات، بەڵکوو بە پێچەوانە شۆڕشگێرانی کورد لە سەر پێداگری لە سەر وەدی هێنانی مافە ڕەواکانیان سوورتر دەکات.
لە پەیامەکەدا هەروەها داوا لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرابوو کە هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ یەکڕیزی بخەنە گەڕ، لە بەر ئەوەی تەنیا یەکڕیزی دەتوانێ پاشەکشە بە کۆماری ئیسلامی بکات و دەستی لە کردەوە تێرۆریستییەکانی دژ بە شۆڕشی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێ هەڵبگرێت.