کوردستان میدیا: لە بەرەبەری کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی حەسەن ڕوحانی و نیزیک بوونەوە لە خولێکی دیکە لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ڕێژیم شەڕە زێرینگەرییەکانی نێو دەسەڵات و هێرش کردن بۆ سەر بەرەی بەناو ڕێفۆرمیست دەستی پێکرد.
مۆحسێن ڕەزایی دەبیری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم لە بەرەبەری کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی حەسەن ڕوحانی و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فراکسیۆنی نوێنەرانی وێلاییمەجلیسی ڕێژیم، کابینەی حەسەن ڕوحانی بەوە تۆمەتبار کرد کە ئابووری ئێرانیان تووشی شەلەل کردووە و بوونەتە هۆی داتەپینی بێ چارەسەری ئابووری.
هەواڵدەریی حکومەتی فارس لە زاری ڕەزاییەوە بڵاوی کردەوە؛ دەوڵەتی ڕوحانی زۆر گەشبین بوو بەوەیکە بە واژۆکردنی بەرجام و کۆتایی هێنان بە قەیرانی ناوکی دەتوانێ سەرمایە دەرەکی بێنێتە نێو ئێران و بەمشێوەیە کێشە و ئاریشە ئابوورییەکان چارەسەر دەکات بەڵام ئاکامی هەوڵەکانیان بەپیچەوانەوە دەرچوو و ئابووریی ئێران تووشی شەلەل هات.
بەوتەی ناوبراو نەتەنیا هەوڵەکانی ڕوحانی لەبواری سیاسەتی دەرەکی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی دابین نەکرد بەلکوو بەهۆی گەشبینی لەڕادەبەدەر بە وادەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی داتەپینی ئابووریی ئێران قوڵتر بوویەوە و ئابووریی ئێران بەیەکجاری تووشی شەلەل هات.
ئەم قسانەی ڕەزایی لە کاتێکدایە کە حەسەن ڕوحانی چەند ڕۆژ پێش ئێستا جارێکی تر داکۆکی لە سیاسەتەکانی خۆی کرد و وتی هەر شتێک سەبارەت بە بەرجام کراوە بە ئاگاداری و ئیزنی عەلی خامنەیی ئەنجام دراوە و ئەگەر ئەمڕۆ دەتوانین هەناسەیەک هەڵمژین ئەوا لە سێبەری بەرجامەوەیە.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاخوند مۆوەحێدی کرمانی بەرنوێژی هەینی تاران ڕۆژی ١٠ی سەرماوەز بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ڕوو لە حەسەن ڕوحانی وتی: هەندێک لە بەرپرسانی ئێمە لە پەروەندەی ڕێککەوتن نامەی ناوکیدا فریوی ئامریکایان خوارد کە دەبێ داوای لێبوردن لە خەڵکی ئێران بکەن.
قەیران و ناکۆکییەکانی نێو باندەکانی دەسەڵات ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر و قوڵتر دەبنەوە و ناوە بە ناوە بەمشێوەیە خۆیان دەردەخەن.