کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداری دۆزگەری شاری تاران سەبارەت بە دۆسیەی سیاسی زیندانیان

15:16 - 15 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: دۆسیەی زیندانیانی سیاسی لە نێو چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها لە لایەن چەند ئەندامێکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێرانەوە بووەتە جێ باس و خواس، ئەمەش بەرپرسی دۆزگەری شاری تارانی هێناوتە دەنگ.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، دۆزگەری شاری تاران سەبارەت بە دۆسیەی سیاسی و مانگرتنی زیندانیانی سیاسی، کە لە لایەن چەند کەسێک لە ئەندامانی مەجلیس و چەند بەرپرسێکی ڕێژیمەوە باسی لە سەر کراوە، ئەم کارەش دۆزگەری شاری تارانی گەیاندە ئەو قەناعەتەی کە باسکردنی ئەو دۆسیەیە هم زمان با فضاسازی دشمن ناوی لێ بنێت.

عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ بەرپرسانی قەزایی شاری تاران ڕایگەیاند کە؛ چلۆن هێندێک لە بەرپرسان بەبێ ئاگادار بوون لە نێوەڕۆکی دۆسییەکان پشتیوانی لە تاوانباران دەکەن.

ئەو بەرپرسە حکوومیە ئەو کارەی چەند نوێنەرێکی مەجلیس و بەرپرسانی حکوومەتی بە کارێکی نادرووست زانی کە دەبیتە جێ کەڵکئاژۆخوازیی دۆژمن.

دەوڵەت ئابادی دەڵێت: ئەو وتانە لە زمانی هێندێک لە بەرپرسانی حکوومەتییەوە لە پەیوەندیی لەگەڵ هێندێک لە مەحکووم کراوانی دۆسیەی ئەمنیەتی دەبیسترێ، لە لایەن هێندێک لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤیشەوە باس کراوە.

چوار زیندانیی له گرتووخانەکانی ڕێژیم بەناوەکانی سەعید شێرزاد، ئارەش سادقی، عەلی شەریعەتی و مێهدی کووخیان، سەبارەت بە ڕەوتی دۆسیەکەیان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە زیندانییانی سیاسی کورد و ئێرانی لەژێر ناویتەناهی ئەمنیەتی کە لە لایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕیژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە زینداندا مانیان لە خواردن گرتووە، ئەمەش کاردانەوەی لە نێوهاووڵاتییان و چەند ئەندامێکی مەجلیسی لێکەوتووتەوە.