کوردستان میدیا: دەوڵەتی ڕووسیه که یەکێک لە پشتیوانانی ڕێژیمی بەشار ئەسەدە، سیستمى فێدڕاڵى له سووریه به چاره‌سه‌ریى كێشه‌كان دەزانێت.
سێرگى ڕیابكۆڤ جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیه، ڕۆژی سێشه‌مه ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ خوازیاری ئەوەیە کە لایەنەکانی به‌شدار لە گفتۆگۆكانى سووریه بگه‌نه بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كۆماری فێدڕاڵ لە سووریەدا.
ئەو وتەیەی سێرگی ڕێابکۆڤ لە لایەن حیزبى دێموكراتى كوردستانى ـ سووریه پێشوازی و بەهێند وەرگیراوە.
سێرگى ڕیابكۆڤ، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیه هەروەها داواى له سوورییه‌كان كرد، پێوه‌رى دیاریكراو بۆ چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى سووریه له داهاتوو، دیارى بكه‌ن، كه پشتبه‌ستوو بێت به یه‌كپارچه‌یی خاكى سووریه و هەروها دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كۆماریی فیدڕاڵی لەو وڵاتەدا.
لەو پێوەندییەدا، عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بتان، یەکێک لە بەرپرسانی حیزبى دێموكراتى كوردستانى ـ سووریه، له لێدوانێكیدا ڕاگه‌یاندووە: گونجاوترین شێواز بۆ ئاینده‌ى سووریه، نموونه‌ى فیدڕاڵییه و باسی لەوەش کردووە کە: ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندیی له سووریه، وڵاته‌كه‌ى به‌م بارودۆخه خراپه‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یاند.
جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیه نیگه‌رانى خۆى له ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانى توركیه له سه‌ر سنوورى سووریه دەربڕی و باسی لەوە کردووە: ڕووسیه له ئاماده‌كارییه‌كانى سپای توركیه له سه‌ر سنووره‌كانى سووریه نیگه‌رانه و هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ئه‌نقه‌ره، ده‌بێته گورزێكى كوشنده بۆ ئاگربه‌ست له سووریه.
ڕێژێمى سووریه و ئۆپۆزسیۆن تا ئێستاش سیستمى فێدڕاڵى ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ماوه‌ى شه‌ش ساڵه شەڕ لەو وڵاتە به‌رده‌وامه و هەندێک لە هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كانى ڕۆژئاوا سیستمی فێدراڵی به چاره‌سه‌رییەكى گونجاو ده‌زانن.