• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٥ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

مامۆستایانی قوتابخانە لە ژێر ستەمی ویلایەتی فەقیهدا

زایینی: ٠٤-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٥ - ٢١:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مامۆستایانی قوتابخانە لە ژێر ستەمی ویلایەتی فەقیهدا
جەماڵ ڕەسووڵ دنخە

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕۆژژمێری خۆیدا ڕۆژێكی بۆ مامۆستایانی قوتابخانە تەرخان كردووە و ئەو ڕۆژە لە لایەن ڕێكخراوی "یونسكۆ"وە وەكوو ڕۆژێكی جیهانی ناسێندراوە و لەو ڕۆژەدا ڕێز لە تێكۆشان و خەباتی مامۆستایان دەگیرێت كە ئەو توێژەی كۆمەڵگا وەك یەكێك لە هەستیارترین و گرینگترین توێژەكانی كۆمەڵگا چاوی لێ دەكرێت.

جیا لە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان، لە كۆماری ئیسلامیدا ١٢ی بانەمەڕ وەك ڕۆژی مامۆستا لە وڵاتی ئێراندا دیاری كراوە و تەنیا پشكی مامۆستایان لەو ڕۆژەدا پیرۆزباییەكی زارەكییە و ڕەنگە لقە گوڵێكی سوور لە لایەن قوتابیانەوە پێشكەش بە مامۆستاكەیان بكرێت. لەم ڕۆژەدا تەنیا دەسكەوتی مامۆستایان ئەوەیە كە بوونی فیزیكییان هەیە و بەس. پرسی پەروەردە و فێركردن ئەگەرچی بە نووسین و كوتن كۆتایی پێ نایەت، بەڵام ناشكرێ خۆتی لێ دەرباوێی، چوونكە پرسێكە بە چارەنووسی كۆمەڵگا و مرۆڤەوە بەستراوەتەوە. پەروەردە و فێركردن لە سەردەمی ئەمڕۆدا كە پێشكەوتن هەموو سنوورەكانی تەنیوە، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیهدا وەك بەردێكی ڕەقی لێ هاتووە كە هیچ كەس و لایەنێك ناوێرێت بە ڕاشكاوانە باسی بكات، چوونكە شكاندنی ئەو بەردە ڕەقە بە زیانی ڕێژیمە و بەرپرسانی بەردەوام و بە شێوەیەكی سیستماتیك لە هەوڵی ڕاگرتنی ئەو ڕەقییەدان. بەپێی لێدوانی خودی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، وەزارەتی پەروەردە هەژارترین وەزارەتخانەیە و ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە باس لە كەمكردنەوەی بوودجەی ئەو بەشە دەكەن و مامۆستایانیش ناڕەزایەتی دەردەبڕن كە نان نیە بیخۆن. لە وەها حاڵەتێكدا پرسی پەروەردە بەرەو كام ئاقار دەچێت؟ چوونكە لە ڕاستیدا بە وتەی خودی پسپۆڕانی پەروەردەی ڕێژیم، پرسی پەروەردە بە لای بەرپرسانەوە گرینگ نیە و تەنیا لە دیمانە و ڕۆژنامەكاندا نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن و لە ڕاستیدا هیچ بۆیان گرینگ نیە، چوونكە یەكەم چارەنووسی منداڵ وەك نەوەی داهاتوو، و دووهەم داهاتووی كۆمەڵگایان بە لاوە گرینگ نیە.

ئەمساڵیش لە سەرەتای كرانەوەی قوتابخانەكانی ئێران لە مانگی ڕەزبەردا كۆمەڵێك پرسی زۆر گرینگ و ژینەكی سەبارەت بە پەروەردە باس كرا كە تەنیا دیزەبەدەرخۆنە كرا و هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەریان نەدرا و بگرە هێرش كرایە سەر ئەو كەسانەش كە باسیان لە چاكسازی لە بواری پەروەردە و بارهێناندا كردبوو. لەو كاتەوە كە ئیسلامگەراكان لە ئێراندا هاتنە سەر كار، چەند باسی وەك "بوومی گرایی" (بازگشت بە خود)، ئەرزش گەرایی (بە خراپ زانینی هەموو شتێكی باش بەپێی پێناسەی ئاخوندی شیعە)، ناوەڕۆكی تەقلیل گەرایانە (كەمكردنەوەی فەرهەنگی نەتەوەیی لە بەرانبەر فەرهەنگی ئیسلامیی ئێدئۆلۆژیكدا)، "تمامیت خواهی" (لابردنی هەموو ئەو ئەندێشانەی كە لەگەڵ ئیسلامی ئەوان ڕكەبەرایەتی دەكات) و كۆمەڵێك باس و بابەتی نادێموكراتیكیان هێنایە نێو پەروەردە و فێركردن و تەربیەتی مرۆڤیان تەنیا لە تەڵقین‌كردنی بیرۆكەی ئیدئۆلۆژیی ئیسلامگەرایی وەك خوێندنەوەی مەزهەبی و كۆمۆنیزمی شەریعەتمەداری وەكوو ناوەڕۆك و ڕەتكردنەوەی ئەزموونەكانی مرۆڤ لە بیاڤی پەروەردەدا بە لابردنی زانستی ڕۆژئاوا، كەڵك وەرگرتن لە پەروەردە و فێركردن بۆ ڕاكێشانی هێز لە ڕێكخراوە نیزامییەكان و میلیشیا حكوومەتییەكاندا، گرتنەدەستی بەشی پەروەردە و بارهێنان لە لایەن دەوڵەت و هەروەها تەربیەت‌كردنی توێژێكی لاواز لە كۆمەڵگادا بە ناوی مامۆستای قوتابخانەدا دیتەوە.

یەكەم ئامانجی پەروەردە و فێركردن لە ئێراندا گەشەپێدانی زەین، زانست و جەستە و پەروەردەكردنی هێزی خەیاڵ و بە كۆمەڵایەتی كردن نیە، بەڵكوو بە پێچەوانەوە شوشتنەوەی مێشك و سەپاندنی ئیدئۆلۆژیی ئیسلامگەرایی و ژیان بە شێوەی ئیسلامییە، هەر وەك بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە خۆیان باس لەوە دەكەن كە ئامانجی ئێمە ئەوەیە كە شوناسێكی سەربەخۆی نەتەوەیی و دینی بۆ قوتابی پێك بێنین. واتە شوناس و سەربەخۆییەكی دژ بە ڕۆژئاوا و بە تەواوەتی لە ژێر چاودێری و كۆنتڕۆڵی ئیسلامگەراكاندا و نەتەوەیی بونیش هەمان ژێر چاودێری بوونی حكوومەتی ناوەندییە نە شتێكی دیكە.

ناوەڕۆكی فێركردن لە ئێراندا تەڵقینی ئیدئۆلۆژی ئیسلام‌گەرایی و نفرەت لە ڕۆژئاوایە كە بۆ ئەو مەبەستەش مەكتەبێكی دینی و خەیاڵی بە ناوی نیزامی "سولتە" دروست دەكەن و لەگەڵ وڵاتانی جیهان شەڕی پێ دەكەن و تەنیا لە دەوروبەری بیرۆكەی شەڕ دژی ئیمپریالیزم‌دا دەسووڕێتەوە.

لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن‌دا، ئیسلام‌گەراکان و سەرجەم ناوەندە حکوومەتییەکانیان داوای قوتابخانه و شوێنه پەروەردەییەکان دەکەن و لە ئەگەری نەبوونی بودجەش بۆ داهاتی خۆیان زانستگەیان دروست کرد و خامنەیی ڕێبەڕی ڕێژیمی ئێران بە ئاشكرایی باس لەوە دەكات كە نابێ هەموو تێچووی قوتابخانەكان لە ئەستۆی دەوڵەت بێت و ئەوەش لە كاتێكدایە كە بوودجەی سەرسووڕهێنەر بۆ حەوزەی عیلمیەی قۆم دابین دەكرێت و تەنیا گەندەڵیی لێ دەر دەچێت.

پرسی پەروەردە سێ بەشی جیاوازی وەك ١ـ پرسی بونیادی و ناوەڕۆكی پەروەردە، ٢ـ پرسی مامۆستایان و ٣ـ پرسی بەڕێوەبەری لە خۆ دەگرێت، كە هەر كام لەو پرسانە بۆ خۆی كۆمەڵێك باسی لێ دەكەوێتەوە، بەڵام بۆ ناساندنی گۆشەیەكی بچووك لە سیستمی پەروەردەی ئێران بەشێكی ئەو پرسانە دەخەینە بەر باس.

لە پرسی یەكەمدا، بە هۆی ئەوەیكە سیستمی پەروەردە، ئایینی حكومەتییە، ئامانج و داخوازییەكانی مرۆڤ لەو سیستمە پەروەردەییەدا لەگەڵ پێویستییەكانی كۆمەڵگا ناتەبایە، كە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیكە لە خوێندنگاكاندا هیچ بەرهەمێكی زانستی دەستەبەر نەبێت و ئامانجەكانی پەروەردە و فێركردن گشتین و قوتابخانە و زانكۆكان كاراییان دیار نییە.

كارناسانی بەرنامەداڕێژی پەروەردە بە هۆی سیستمی دەسەڵات و ئەوەیكە لەو سیستمەدا گەشە كردن و پەروەردەبوون پابەند بە نیزام و بیرۆكەی كۆنن و تەنیا بەپێی پێویستییەكانی سەردەمی خۆیان بەرنامەی ئەمڕۆكەی پەروەردە دادەڕێژن. هیچ هاوئاهەنگییەك لە نێوان ئامانجەكانی پەروەردە و پێویستییەكانی كۆمەڵگادا دیار نییە.

لە پرسی دووهەمدا، كەڵك وەرنەگرتن لە كەسانی شارەزا و زانا و نەگونجانی بەرنامە دەرسییەكان لەگەڵ دۆخی هەنووكەیی كۆمەڵگادا، دەبێتە هۆی ئەوەیكە قوتابی تەنیا لەبەركردن فێر دەبێت و ناتوانێت كەڵك لە زانست وەربگرێت.

لە پرسی سێهەمدا، نەبوونی فەزای قوتابخانە، پێداویستییە پێویستەكانی شوێنی خوێندن، نەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان بەرنامە، گەڵاڵە و هەوڵی بەڕێوەبردن، نەبوونی لێكۆڵێنەوە و بەكارهێنانی لێكۆڵینەوە زانستییەكانی سەردەم و ڕۆژ و كۆمەڵێك كێشەی دیكە لە كێشەكانی سیستمی پەروەردەیی لە ئێراندا وای لە كۆمەڵگا كردووە كە بێ‌سەروبەری و گۆڕینی ئاراستەی كۆمەڵگا بۆ ئاقارێكی نادیار، بەرۆكی خەڵكی ئێرانی گرتووەتەوە.

خامنەیی ڕێبەڕی ڕێژیمی ئێران لە قوتابخانە و زانكۆكان وەك ماشێنێكی سەركوت دەڕوانێت و لەو پێوەندییەدا لەگەڵ هەر چەشنە چالاكییەك دژایەتی دەكات و بە كارێكی "تاغووتی" ناوی لێ دەبات. هەروەها ئەو ڕێژیمە لە لایەكی دیكەوە لە ڕێگای "بسیج دانش ئامووزی"ییەوە قوتابیان بۆ شەڕ پەروەردە دەكات و تا ئێستاش كۆمەڵێكی بەرچاو لە قوتابیان لە شەڕی سووریەدا كوژراون و ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی ڕێژیم ڕەخنە لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان دەگرن كە قوتابییەكان بە شێوازی ئیسلامی و ئینقلابی پەروەردە ناكات.

لە مێژووی ٨ ساڵ شەڕی ئێران و عێراقدا بە ڕوونی دەر دەكەوێت كە پەروەردە و بارهێنان گەورەترین ڕۆڵی لە ناردنی هێزی مرۆیی بۆ بەرەكانی شەڕدا هەبووە و ئەو هێزە مرۆییەش لە قوتابیان پێك هاتبوو كە بەشی هەرە زۆریان لە پێناو سیاسەتی ڕێژیم‌دا كوژران.

عەلی ئەسغەر فانی وەزیری ئێستای دەوڵەتی ڕووحانی كە ساڵەكانی ١٣٦٤ تا ٦٨ی هەتاوی ستادی شەڕی وەزارەتخانەی پەروەردە و بارهێنان بووە، باس لەوە دەكات كە لە ماوەی شەڕی ٨ ساڵەدا زیاتر لە ٥٥٠ هەزار خوێندكاری تەربیەت موعەلیم و زیاتر لە ٩٠ هەزار فەرهەنگی بۆ بەرەكانی شەڕ بەڕێ كران كە ٥ هەزار موعەلیم كوژران.

پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە ماوەی چالاكییەكانی خۆیدا ناوێكی بێ ناوەڕۆك بووە كە تەنیا بوونێكی فیزیكی هەبووە و كارایی نەبووە و ئێستا پەروەردەی ڕێژیمی ئێران سەرتاپا نوقمی كێشە و گرفتە و تووشی قەیرانێكی ئامووزشی بووە كە بە تەواوەتی نەزۆك ماوەتەوە.

كڕین و فرۆشتنی پایان‌نامە، نەبوونی قوتابخانە، نەبوونی خوێندكار و قوتابیی زانا و كارلێهاتوو، نەبوونی بەرهەمی زانست، مەدرەك‌گەرایی و دەیان كێشەی دیكەی پەروەردە و بارهێنان بووەتە هۆی ئەوەی كە بەرپرسانی ڕێژیم باس لەوە بكەن كە قوتابخانەكان دابخەن و ڕاستەوخۆ مەدرەك بە خەڵك بدەن.

ئاكام:

لە سیستمی پەروەردە و فێركردنی ڕێژیمی ئێراندا، قوتابی و خوێندكارەكان فێری لەبەركردنی ژمارە و داتاكان دەكرێن، بەڵام نایانەوێ فێری بیركردنەوە و ڕەخنەگرتن لە بابەتەكان بن و تەنانەت مافی ئەوەیان پێ نادرێت.

لە قوتابخانەكانی ڕێژیمی ئێراندا گرینگی بە كولتووری داڕشتن و نووسینی بابەت نادرێت و میتۆدی دەربڕین، لێكۆڵینەوە، ئانالیز و لێكدانەوە لە نووسین و داڕشتندا زیاتر دەردەكەوێ، نەك قسەكردن و دەربڕینی زارەكی و لە ڕێژیمی ئێراندا بە گشتی كۆمەڵگا "خەتیب"ن تا زانایەكی ئاكادمیك.

گیرۆدەبوون بە ئیدئۆلۆژی، خۆگەورەبینی، شیعەگەریی توندئاژۆیانە، زاڵبوونی كولتووری قسەكردن بە سەر نووسین و لێكۆڵینەوە كە ئەوەش شێوەی هەڵسوكەوتی "دەروەست نەبوون" لە كۆمەڵگادا پەرە پێ دەدات.

تەرخان‌نەكردنی بوودجەی پێویست بۆ وەزارەتی پەروەردە و بار‌هێنان كە ئەوەش وا دەكات هیچ لێكۆڵینەوەیەك كە سەرچاوەی داهات و پێشكەوتن لە كۆمەڵگادایە، وە بەرچاو نەكەوێت و لە بری پێشكەوتن وە دوا بكەوێت.

كارناسانی پەروەردەی ڕێژیمی ئێران لەو باوەڕەدان كە لە سەدا ٩٠ی كێشەكانی وڵات بۆ سیستمی پەروەردە دەگەڕێتەوە و چوونكە قوتابخانە و زانكۆكان لەو وڵاتەدا مرۆڤی "ڕۆبۆتیك" پەروەردە دەكەن و ئەوەش لە كاتێكدایە كە بۆ چارەسەری قەیران و كێشەكانی دواڕۆژ، پێویستە گەشە بە بواری پەروەردە بدرێت.

ئەوەی كە ئەمڕۆ لە جوغرافیای ئێراندا بەدی دەكرێت، بەرهەمی بوونی سیستمێكی سیاسیی دیكتاتۆری و چەقبەستووی ئیدئۆلۆژییە كە دژی هەر چەشنە پێشكەوتنێكە و ئەنجامەكەی بووەتە ئەوەی كە كۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر بڕوات.

لە وڵاتی ئێراندا هەزاران كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابووری بەرۆكی ئەو كۆمەڵگایەی گرتووەتەوە. لە بری ئەوەی ئیمكانات و فەزای فێركردن بۆ مامۆستایانی قوتابخانە دابین بكات، ڕێژیم ناوەندی مەزهەبیی تایبەتی بۆ فێڕكردنی بەلاڕێداچوو و دژەمرۆیی منداڵانی ئێرانی جێبەجێ كردووە تا لە داهاتوودا لەو منداڵانە، كەسانێكی بێ‌مێشك و بیر، پەروەردە بكات كە ئامانجەكەی تەنیا توانەوە لە ویلایەتی فەقیهـدایە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.