• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٥ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئۆختاپووسی خاتەمۆلئەنبیا و داگیرکردنی جمگە ئابوورییەکان

زایینی: ٠٤-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٥ - ٢١:١٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئۆختاپووسی خاتەمۆلئەنبیا و داگیرکردنی جمگە ئابوورییەکان
شەماڵ تەرغیبی

پڕۆژە سەرەکییە ئابوورییەکانی دەوڵەتی ڕۆحانی لەوانە نەوت، گاز، پێترۆشیمی، ڕاگواستن، بەنداوەکان، ڕاگواستنی ئاو، موخابرات و ئای تی لە ئیختیاری قەرارگای خاتەمۆلئەنبیای سپادایە.

هەواڵدەریی ئیسنا ئاشکرای کرد؛ حسەین دێهقان وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی یازدیەم ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانبار لە پێشانگای "هێزی سپا لە بواری چاکسازی" ڕایگەیاندووە: تا کۆتایی ئەمساڵ بەرپرسایەتی زیاتر لە ٥٠ پڕۆژەی "کاریگەر" لە سەر ئابووریی ئێران خراوەتە ئەستۆی قەرارگای خاتەمۆلئەنبیا.

ڕۆژی شەممەش ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، ڕۆژنامەی شەرق لە ڕاپۆرتێکدا بەناوی "هەموو شتێک سەبارەت بە قەرارگای خاتەم" نووسیبووی: خاتەمۆلئەنبیا گەورەترین پەیمانکاری نادەوڵەتیی ئێرانە کە تەنانەت سازکردنی پردەکان و پڕۆژە عومرانییەکان خراوەتە ئیختیاریەوە.

ڕۆژنامەی شەرق دەنووسێ: ئەم قەرارگا چالاکییەکانی خۆی لە هیچ بوارێکدا بەرتەسک ناکاتەوە و جگە لە پڕۆژە زەبەلاحە ئابوورییەکان دەستی بەسەر پڕۆژە بچووکەکانیشدا گرتووە و دەرەتانی چالاکیی لە کۆمپانیاکانی دیکە گرتووە.

قەرارگای خاتەمۆلئەنبیای سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی و پاش کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق بە بڕیاری عەلی خامنەیی دامەزراوە کە ئەگەرچی خۆی بە ژێرکۆمەڵەی سپا دەناسرێت بەڵام خاوەنی چەندین ژێرکۆمەڵەی وەک قەرارگای قائێم، قەرارگای نوح، قەرارگای کەربەلا و قەرارگای کەوسەرە کە بەهۆی دەسەڵاتە ڕەهاکەیەوە تا ئێستا چەندین میلیارد پارەی وڵاتیان هەڵلووشیوە.

بەپێی هەندێک ئاماری فەرمی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەم قەرارگایەدا کار دەکەن ١٦٠ هەزار کەسە.

دەسەڵاتی ڕەهای ئەم باندە مافیاییەی سپا ئەوەندە زۆرە کە تەنانەت بڕیار لەسەر سەرکۆماری ڕێژیمیش دەدات بۆ وێنە ماوەیەک پێش ئێستا عیبادوڵڵا عەبدوڵڵاهی فەرماندەی خاتەم پاش واژۆکردنەوەی ڕێککەوتن نامەی نێوان ئێران و کۆریای باشوور بۆ سازکردنی ١٠ کەشتی نوێ ڕوو لە حەسەن ڕۆحانی گوتبووی: دەبێ ئەو ڕێککەوتننامە هەڵبوەشێنیتەوە.
شایانی باسە لە ساڵی ٨٤دا پاش ئەوەیکە ئەحمەدی نژاد بە دەسەڵات گەیشت و مۆرەچنییەکانی دەوڵەتی نوێ کۆتایی پێهات، ڕەشنووسێک بە ئاگاداریی عەلی خامنەیی لە ژێر ناوی "تعالی ایران" (پیشرفت توام با معنویت و عدالت) هاتە ئاراوە و ناوەندی "راهبردی سپاە" کرایە جێبەجێکاری ئەم گەڵاڵەیە؛ خاڵێکی گرینگ لە بەندەکانی ئەم ڕەشنووسە بریتی بوو لە: کۆنتڕۆڵ و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی فەزای ئابووری لە ڕێگەی لاواز کردنەوەی کەرتی تایبەت و پەرەدان بە دەسەڵاتە نیمچە دەوڵەتییەکان، واتە کۆمپانیاکانی سێبەری دەوڵەت کە خۆیان لەژێر دەسەڵاتی سپا و بەسیجدان.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئەزمونی کاری وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری ئابووری، پێمان دەڵێ؛ یەکێک لە ڕێکارەکانی گەشەسەندنی ئابووریی وڵات بریتییە لە دانی ئازادیی کردار بە کەرتی تایبەت بەو واتایە کە لە هەموو وڵاتانی پێشکەوتوودا کەرتی تایبەت خاوەنی ئازادیی تەواوی کردارن، و پێویستیان بەوە نییە کە بیر لە مافی خاوەنداریەتی بکەنەوە؛ هەڵبەت ئەم خاڵەش تەنیا کاتێک دەتوانێ سەرکەوتوو بێت کە دەوڵەت لە بیاڤی ئابووریدا سنوردار بکرێتەوە، واتە یاسا ئیزن بە دەوڵەت نەدات بە مەیلی خۆی دەستێوەردان لە کاروباری ئابووریدا بکات، و چۆنی پێ خۆش بوو، بڕیار بدات و لەبەرانبەر کەسیشدا وەڵامدەر نەبێت؛ دیارە نابێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە لە ئێراندا، بەپێی یاسا نەنووسراوەکان، دەوڵەت خاوەنی ئابووری نییە و ئەوەیکە قسەی یەکەم و کۆتایی دەکات ئەوە ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازییەکانی سەر بە سپای پاسدارانن کە بەپشت بەستن بە دەسەڵاتی ڕەهای ویلایەتی سەرقاڵی هەڵلووشینی سامان و داراییەکانی وڵاتن و وەک ئۆختاپوسی مەرگ هەموو جمگەکانی ئابووریی داگیر کردووە.

بۆ ڕوونبوونەوەی زیاتری ڕۆڵ و شوێندانەرییە نێگەتیڤەکانی سپا و دەست و پێوەندییەکانی لە بیاڤی ئابووری لیرەدا ئاماژە بە هاوکێشەیەکی ساکاری ئابووری دەکەین: ڕەگ و بنچینەی گەندەڵیی ئابووری بریتییە لە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە دەسەڵات و پێگەی سیاسی کە ئیزن بە کەسانێکی دیاریکراو دەدات تاکوو بۆ قازانجە ئابوورییە شەخسییەکانیان کەڵک لە بازاڕ و ئابووری وەربگرن کە ئەمەش بە پاڵپشتییەکی "یاسایی" و "سیاسییەوە" دەکرێت.

ئەم کەڵکاژۆ وەرگرتنە کاتێک دەچێتە بواری جێبەجێ کردن کە قازانجە سیاسی، بۆرۆکراتیک و ئابوورییەکان هاوتەراز لەگەڵ سیستمی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن بێت. لێرەدایە کە سێ کوچکەی گەندەڵی دروست دەبێت؛ "سیاسەتڤان" بەدوای دەسەڵاتی سیاسیەوەیە، "بەڕێوەبەری ئیداری" بۆ پاڵپشتیی دەسەڵاتی سیاسی دەگەڕێت و "ئابووریکار"ی گەندەڵیش بە پشت بەستن بەم ٢ گرووپە ئامانجەکانی خۆی دەپێکێ؛ بەم پێیە لە ئێراندا سەرتۆپکی گەندەڵییەکان بۆ تۆڕی سپای پاسداران دەگەڕێتەوە چوونکە وەک پێشتریش ئاماژەی پێکرا کەرتی هاوردە و هەناردە، بەنداوسازکردنە ناپێویستەکان و بەگشتی ئەوەیکە پێی دەوترێ "پیشەی دایک" لە ژێر دەستی سپا و ناوەندە نیزیکەکان بە دەسەڵاتە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.