• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئاوەزی فەرهەنگیی و کاریگەرییەکانی لە کۆمەڵگا

زایینی: ٠٤-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٥ - ٢١:٢١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئاوەزی فەرهەنگیی و کاریگەرییەکانی لە کۆمەڵگا
جەماڵ فەتحی

بۆ ئەوەی بتوانین پێناسەیەکی گونجاو بە چەمکی ئاوەزی فەرهەنگیی ببەخشین، لەسەرەتا دەبێت ئەم دوو وشەیە هەر کامە بە جیا پێناسە بکرێن.

پێناسەی کلاسیک و باو لە ئاوەز ئەو چۆنایەتی و تواناییە یەک ڕەهەندییانەیە کە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەبێتە هۆی سەرکەوتن و لە باوک و دایک بە منداڵ دەگات و دەرەتانی گەشەکردنی نییە، بەڵام لە زانستی دەروونناسیدا ساڵەهایە ئەم پێناسە ماوەی بەسەر چووە و بە پێناسەیەکی کەموکۆڕ لە قەڵەم دەدرێت و لە هیچ کام لە سیستمە فێرکارییەکاندا وەکوو پێوەر لە بەر چاوی ناگرن، سازان و پێکەوەهەڵکردن تێپەڕوشەیەکە بۆ گەیشتن بە پێناسەی ئاوەز، واتە ئەگەر کەسێک لە کۆمەڵگا توانی بە هاوسەنگییەکی گونجاو بگات و لە نێوان کۆمەڵگا و ڕەهەندە باوەکانی هاوسەنگییەک دروست بکات، لە ڕوانگەی کۆمەڵگاەوە کەسێکی بە توانایە و خاوەن ئاوەزێکی باڵایە.

فەرهەنگ کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵناسییەکاندا وەکوو یەکێک لە ڕەهەندەکانی کۆمەڵگا گرنگیی پێ دەدرێت، زیاتر لە پێنجسەد پێناسەی بۆ کراوە و بەپێی کۆمەڵگاکان پێناسەکانیش جیاوازن، بەڵام پوختەترین پێناسەیەک کە لە فەرهەنگ کراوە ئەوەیە کە "فەرهەنگ بە هۆکارێک دەزانن کە بە ژیانی مرۆڤەکان واتا و ئاراستە دەبەخشێت" بەڵام واتا و ئاراستەی هەر کۆمەڵگایەک لە گەڵ کۆمەڵگایەکی دیکە جیاوازە، بۆ نموونە لە کۆمەڵگایەک کە سێکۆلارە بەها فەرهەنگییەکان لە گەڵ کۆمەڵگایەکی ئایین تەوەر جیاوازییان هەیە. پێناسە کردنی فەرهەنگ هێندە گرنگە کە "شنایدروبارسۆ" دەڵێت: (تاکەکان تەنیا کاتێک دەتوانن لە فەرهەنگی خۆیان تێبگەن کە لە دەرەوەی فەرهەنگی خۆیان لەگەڵ فەرهەنگێکی دیکە بەرەڕوو ببن).

بەپێی ئەم پیناسانەی کە لە ئاوەز و فەرهەنگ کرا، ئاوەز و فەرهەنگ پێوەندییەکی پتەویان پێکەوە هەیە کە دەتوانن ئاراستەی کۆمەڵگا و ڕەهەندەکانی بگۆڕن، ئاوەزی فەرهەنگی پانتایەکی نوێی ئاوەزە کە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ شوێنکارە جۆراجۆرەکاندا هەیە و ڕێگا بە تاکەکان دەدات هەتا لە بیر کردنەوەی کەسانی دیکە تێبگەن و چۆن وڵامدەری پارادایمەکانی کۆمەڵگا ببن و لە ئاکامدا کۆسپەکانی سەر ڕێگای پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کەم دەکاتەوە و توانای کارگێڕیی فەرهەنگی فرەڕەهەند بە تاکەکان دەبەخشێت. زۆربەی مرۆڤناسەکان لە سەر ئەو باوڕەن کە کاتێک سازانێک ڕوو دەدات کە تێنەگەیشتنێک لە گۆڕێدا نەبێت، زۆربەی تاکەکان پێیان خۆشە کە کەسانی دیکە نائاسایی و نالەبار شرۆڤە بکەن، کە ئەمە خۆی یەکەم هەنگاو بۆ لێک تێگەیشتن و پێکهێنانی شوێن و ژینگەیەکی ئارام و ئەرێنییە.

ئەو خاڵانە کە لە جیاوازییە فەرهەنگییەکان دەبێت لە بەر چاویان بگرین ئەمانەن:

١ـ ڕەنگە مۆدیلە بەهاکان جیاواز بن، بەڵام هیچ فەرهەنگێک لە هیچ فەرهەنگێک باشتر و گونجاوتر نییە.

٢ـ جیاوازییەکان لە خۆیاندا نەرێنی نین و ئامانج ئەوەیە کە تێبگەین چۆن کەسانی دیکە ببینین و سەرەڕای ئەم جیاوازییانە پێکەوە پێوەندیی دروست بکەین.

٣ـ بڕیاردان لە سەر کەسانی دیکە لە سەر ئەساسی ڕەهەندێکی فەرهەنگیی (ڕەچەڵەک، تەمەن، پێست و... هتد) بە هۆی ناشارەزایی ئێمە لەگەڵ ڕوانگە فەرهەنگییەکانی دیکەیە کە جیاوازییەکان نەرێنی پیشان دەدات.

٤ـ کاتێک دەتوانین زانیارییەکانمان ببەینە سەرەوە کە تێبگەین کەسانی دیکە خاوەن ڕوانگەی خۆیانن.

٥ـ بۆ ئەوەی تاکەکان لە فەرهەنگی یەکتر تێبگەن پێویستە تێبگەین کە کەسانیتر چۆن دنیای خۆیان لە پێوەندیی لەگەڵ چوار توخمی (زەمان، تاک، شوێن و فەلسەفە) یان سێ چەمکی (کردەوە "Practice"، ڕوانگە و بۆچوون "Perspective"، بەرهەم "Product") دەبینن.

٦ـ باشترین ڕێگا بۆ تێگەیشتن لە چەمکی فەرهەنگ، تێگەیشتن و پێناسەی فەرهەنگی خۆمانە.

لە سیستمە دیکتاتۆرەکاندا پێکهاتەی دەسەڵات هەوڵ دەدات کە فەرهەنگ و ئاوەزی فەرهەنگیی بە لێکدانەوەی خۆیان شرۆڤە بکەن و تەواوی فەرهەنگەکان یەک ئاراستەیان و یەک پێناسەیان هەبێت و فەرهەنگ لە ڕوانگەی ئەوانەوە یەک واتای هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەوان واتای پێ دەبەخشن و هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێت پەیڕەوی لێ بکەن، لە ڕوانگەی پێکهاتەی دیکتاتۆرییەوە جیاوازیی فەرهەنگیی هیچ پێگەیەکی نییە و دژایەتی دەکەن چوونکە بە تێگەیشتن لە جیاوازییەکان دەسەڵاتی ئەوان دەکەوێتە مەترسییەوە و قەبووڵ کردنی جیاوازییەکان بەستێنێک بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی فرە ڕەهەند ڕێک دەخات و پەرەپێدان بە دەسەڵاتی خۆیان لە وەها کۆمەڵگایەک بە ئەستەم دەزانن.

تاکەکانی کۆمەڵگای دیکتاتۆرلێدراو بە هۆی ناشارەزایی لە تایبەتمەندیی و ئاراستە فەرهەنگییەکانی فەرهەنگی خۆ و هەست کردن بە ترس لە بەرەوڕووبوون لە گەڵ فەرهەنگی بەرانبەر تووشی دۆڕان دەبن و کاتێک خۆی لە بەرانبەر فەرهەنگێکی جیاوازدا دەبینێت، خۆی دەخاتە بارودۆخێکی مەترسیدارەوە و تەنیا ڕێگای دەرباز بوون لەو باردۆخە لە سەرکوت و تواندنەوەی فەرهەنگیدا پێناسە دەکات و تەواو هەوڵی خۆی لەو ڕێگایە چڕ دەکاتەوە، ناشارەزا لەوەی کە هەوڵ بۆ تواندنەوە و سەرکوتی فەرهەنگی بەرانبەر لە پەرواێز خستنی فەرهەنگی خۆیە.

بە سەرنجدان بە گەشەکردنی کۆمەڵگا جیاوازەکان، تێگەیشتن لە ئاوەزی فەرهەنگیی گرنگییەکی تایبەت بە خۆ دەگرێت، گرنگترین هۆکار بۆ تێگەیشتن لە ئاوەزی فەرهەنگیی ئەوەیە کە کاریگەریی لە باردۆخە جۆراوجۆرە فەرهەنگییەکاندا زیاتر دەبێتەوە، ئاوەزی فەرهەنگیی لە بەرانبەر فرە فەرهەنگی‌دا هەستیاری دروست دەکات و خۆگونجاندن و پێوەندییەکان لەو بوارە دەگەشێتەوە و پێش بە گشتگیر کردنی فەرهەنگی کەمینەی دەسەڵات دەگرێت و بڕیار و ئاکامی کارەکان باشتر دەکات.

قازانجی ئاوەزی فەرهەنگیی لە سێ خاڵدایە:

١ـ تێگەیشتن لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی فەرهەنگی خۆ (لە ئاوەزی فەرهەنگیی تاک هەوڵ دەدات لە خاڵە بەهێزەکانی خۆی کەڵک وەر بگرێت و خاڵە لاوازەکانی بەهێز بکات).

٢ـ پەرەسەندنی ڕوانگە تاکەکەسییەکان (تاک دەبێتە ئاوێنەی باڵا نوێنی خۆی و ڕوانگەکانی خۆی شرۆڤە دەکات و لە ڕێگای پرسیار کردن ئاوەزی فەرهەنگیی خۆی دەباتە سەرەوە و لە زۆربەی کاتەکاندا لە بۆچوونە شوێندانەرەکان کەڵک وەر دەگرێت).

٣ـ تێگەیشتن لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی فەرهەنگی نامۆ (لەم بەشەدا تاک لە بە هەڵەتێگەیشتنەکان دەپارێزێت و لە ئاڵۆگۆڕە فەرهەنگییەکاندا کاریگەرترین ڕوانگەکان دەخاتە بەر چاو).

ئەو کەسانەی کە خاوەن ئاوەزێکی فەرهەنگیی باڵان بە خێرایی لە ئاڵۆگۆڕەکانی بواری فەرهەنگیی تێدەگەن و بە ڕێکوپێکی لەگەڵ جیاوازییە فەرهەنگییەکان خۆیان دەگونجێنن و هەڵسوکەوتەکانی نێو فەرهەنگییەکانی بە شێوازێک ڕێک دەخات کە دەبێتە ئاڵۆگۆڕێکی باش و داهاتوونواڕییەک کە جیاوازییە فەرهەنگییەکان تێیدا کەمڕەنگ دەبنەوە.

پێوەندی بناغەی هەموو هەڵسووکەوتێکی کۆمەڵایەتییە، بەڵام لە پێوەندییە فەرهەنگییەکاندا زۆر بابەت بەرچاون کە پێش بە لێک تێگەیشتنەکان دەگرن، بە هۆی ئەوەیە کە تاکەکانی هەر کۆمەڵگایەک خاوەن وردە فەرهەنگ و فەرهەنگێکی نەتەوەیی جیاوازن و بەستێن یان ڕەمز و ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان نییە، سەرەڕای گرنگیی تواناییەکانی زمان، پێوەندییە فەرهەنگییەکان بابەتگەلێکی بەربڵاوتر لە جیاوازیی زمان لە خۆ دەگرن کە دەکرێت ئەو ڕەمزە و ڕێککەوتنانەی کە لە فەرهەنگ ڕیشەیان داکوتاوە بە شێوەیەکی بێزمانی گونجاو ڕێک بخرێت، هەر تاکێک بە بەستێنی فەرهەنگیی هاوبەشەوە خولیای دەرخستنی نموونە هاوبەشەکان فیکری، هەست و دژکردەوەکان لە ڕاستای میراتە فەرهەنگییەکانی خۆیانن، هەر هەڵسووکەوتێک لەگەڵ فەرهەنگ و نەریتێک سەرچاوە دەگرێت و هەر فەرهەنگێکیش شێوازی پێوەندیی گرتنی تایبەت بە خۆی هەیە.

لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکاندا بۆ گەشەی فەرهەنگیی چالاکانی ئەو بوارە جیا لە ناساندنی فەرهەنگی و داب و نەریتی خۆیان هەوڵی ناساندنی فەرهەنگی دەوروبەریش دەدەن و لە پێوەندییە کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگییەکان بە دەرئەنجامێکی گونجاو بۆ بردنە سەرەوەی ئاستی فەرهەنگیی و کۆمەڵایەتی دەگەن و پێوەندییەکان لە سەر خاڵە جیاوازەکان دروست دەکەن و خالە هاوبەشەکانیان لە سەر ئەو پێوەندییە بەربڵاوتر دەکەنەوە، لە کۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا بەپێچەوانە هیچ هەوڵێک بۆ گەشەی بواری فەرهەنگی نادرێت چوونکە لەو کۆمەڵگایە هیچ چالاکێکی فەرهەنگی بە واتای ڕاستەقینەی خۆی بەدی ناکرێت کە لە پێشدا فەرهەنگی خۆی بناسێت و پاشان هەوڵی ناسینی فەرهەنگە جیاوازەکان بدات و هەر ئەم نەناسینەی دەبێتە هۆی پێکهاتنی مەودایەکی دوور و درێژ لە نێوان پێوەندییە کۆمەڵایەتییە بەربڵاوەکان و بواری فەرهەنگیی، کە دەرئەنجامەکەی دەست و پێ لێدان لە نێو زەلکاوی بیر و باوەڕێکی یەک ڕەهەندییە کە بەرهەمی توتالیتاریزمە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".