• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

گەمە بە کارتی داگیرکەران، ئاکامەکەی دۆڕانە

زایینی: ٠٤-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٥ - ٢١:٢٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
گەمە بە کارتی داگیرکەران، ئاکامەکەی دۆڕانە
عەلی مۆنەزەمی

مێژووی خەباتی گەلان بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی دەرخەری ئەم ڕاستییەیە کە ئازادیخوازان بۆ بەچۆکداهێنانی داگیرکەران، بە پێچەوانەی زاگۆنەکانی گەمەی داگیرکەران هەنگاویان هەڵگرتووە تاکوو بتوانن گەمە لە داگیرکەران تێکبدەن و ڕێگا نەدەن کە هەموو شتێک بە گوێرەی ئارەزووی دوژمنانیان بەرەوپێش بچێ. هەر بۆیە توانیویانە بە سەرکەوتن بگەن و زنجیری ژێردەستی لە دەست و پێی گەلەکەیان بکەنەوە و بە سەربەستی و ئازادی بژین.

لە مێژووی خەباتی نەتەوەیی گەلەکەمان بۆ سەربەستی و ڕزگاری دەردەکەوێ کە ڕێبەرانمان زۆر جار سادە و ساکار بڕوایان بە داگیرکەران کردووە و یاسا فێڵبازانە و دوڕوویانەکانی ئەوانیان لە گەمەی سیاسی‌دا پەسەند کردووە و بە پێی ئەو یاسا درۆیینانە جۆڵاونەتەوە و ئاکامەکەی بێجگە لە شکان هیچ شتێکی تر نەبووە. ئێستا لە سەدەی بیست و یەکمدا جارێکی دیکە ئەو سێناریۆیە لە لایەن هێزەکانی کوردەوە پەیڕەو دەکرێ و لە ڕۆژئاوای وڵات خەریکن پیلانێک دەگێڕن بە مەبەستی سڕینەوەی یەکجارەکیی ناسنامەی کوردستانیی ڕۆژئاوای وڵات و دڵخوازانە ئینکاری بوون و مەوجوودیەتی خۆیان دەکەن و ڕەوایی بە داگیرکاری دەبەخشن. ئەو کار و کردەوەی لە سەرەوەدا ئاماژەی پێ کرا، ‌هەڵەی تاکتیکی نین، بەڵکوو ستراتیژیکین. سێبەری وەها هەڵەیەک دەتوانێ بە دەیان ساڵ لە سەر خەڵک و وڵاتەکەمانەوە بمێنێتەوە و ڕێگای سەربەستی پڕ کێشە و ئەستەم بکات.

پرسیارگەلێک کە سەبارەت بەو پرسگرێکەی ئاماژەپێکراو لە سەرەوەدا، بە تایبەت لە دوای ئەوەی کە پەیەدە لە ڕێگای ئەنجومەنی دامەزرێنەری سیستمی فێدراسیۆنی باکووری سووریا هەوڵی سڕینەوەی ناوی ڕۆژئاوای کوردستانی دایەوە، لێرەدا زەق دەبنەوە ئەمانەن: گەلۆ پەیەدە بە هەڵبژاردنی ئەو ستراتیژییە نوێیە دەیەوێ ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو چ چارەنووسێک بەرێ؟ پەیەدە چ بژاردەیەکی دیکەی لە بەردەستدا بوو و لە سەر بنەمای کام زانیاری ئەو هەنگاوەی هەڵگرتووە؟

هەول دەدرێ کە لەو وتارەدا خوێندنەوەیەک لە سەر بارودۆخی شپرزەی ڕۆژئاوای وڵاتەکەمان بدەمەوە و سێناریۆ ڕەنگاوڕەنگەکان بەپێی توانا بخەمە بەر شی کردنەوە و وێنایەک لە ڕفتار و کریاری ئەکتەرانێک کە لە بەردەم هەندێک بژاردەی دیاریکراودا بۆ چالاکی جێگایان گرتووە و چۆن بە ئاگایی لە ئاکامی هەر یەک لە ئەم بژاردانە بە پێشوەخت، بژاردەیەک هەڵدەبژێرن کە دەبێتە هۆی ئینکاری وجوودی خۆیان، بخەمەڕوو. ئەوان چاک دەزانن کە سنووری وڵاتی نەتەوەیی خۆ تێکدان بۆ پاراستنی سنووری چرووکی داگیرکەران، لە باشترین حاڵەتدا دەچێتە خانەی گەلفرۆشی. ئەوان بەو شێوەیە پاراستنی بوونی خۆیان ناکەن. ئەگەریش بوونی خۆیان بپارێزن، مەوداکەی تا بندەستیی دووبارە زۆر کەمتر لەوەیە کە بیریان لێ کردبێتەوە. بەو بژاردەیە دیسان پاژنەی پێی جەڵادەکان دێتە بەر گوێ و ژێردەستییەکی بەردەوام و دووبارە کوژرانی شەهیدانی کۆبانی خەونی منداڵانی ئەهوورایی دەشێوێنێ. چ ناخۆشە کە ڕۆژئاوای وڵاتەکەت پێشکەش بکەی بۆ ئەوەی کە ببێتە باکووری وڵاتێکی دیکە. خۆ کەم بینی بووەتەوە کولتوورێکی ناپەسەند و لە ڕاستیدا "بێ‌کولتووری".. بۆ وا فێر کراون؟ بۆ وا فێر بوونە؟ ئازادی و سەربەستییش شەرمەزار دەبێ لە ئاکامی بژاردەی نادروستدا.

ئەگەر تەماشای ڕۆژئاوای کوردستان بکەین، دەتوانین ئەو ئەکتەرانەی کە دەتوانن کارتێکەری ساز بکەن لە سەر ئەوەی کە پارتە کوردییەکان و بە تایبەتی پارتی دەسەڵاتدار -پەیەدە- چ بژاردەیەک لە بژاردەکانی بەردەمیدا هەڵبژێرێ، دەتوانین گەورەترین ئەکتەرەکان بەو شێوەیە دەستەبەندی بکەین:

ئەکتەرەکانی کوردستان:

١. پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان: وەک ئەنەکەسە
٢. پارتەکانی باکووری کوردستان: وەک پ ک ک و پارتەکانی باشووری کوردستان: وەک پارتی و یەکێتی

ئەکتەرەکانی ناوچەیی:

١. داگیرکەرانی کوردستان: ئێران و تورکیە
٢. ئەکتەرەکانی نێوخۆی سووریە: وەک ڕێژیمی ئەسەد، گرووپەکانی ئوپۆزیسیۆن و داعش

ئەکتەرەکانی نێونەتەوەیی:

ئامریکا و ڕووسیە
هەر وەک هەموو لایەک باش ئاگادارن، لە سەرەتای کێشەکانی نێوخۆیی سووریەدا و هەڵگیرسانی شەڕ لەو وڵاتە، ڕێژیمی بەعسی سووری هێزەکانی داگیرکەری خۆی تا ڕادەیەکی بەرچاو لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەمان کشاندەوە و پەیەدە وەک هێزێکی کاریگەر لەو بەشەی کوردستاندا خۆی ئۆرگانیزە کردەوە و دەسەڵاتی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بەدەستەوەگرت.

پەیەدە لە ماوەی ئەم چەند ساڵە لە دەسەڵاتداریەتیی خۆیدا زۆر کاری ئەنجامداوە کە هەم کاری جوان و ئەرێنی بوونە و هەمیش کاری ناشیرین و بە دژی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان. ئەگەرچی پەیەدە توانیی مۆدێلێکی نوێ لە بەڕێوەبەری دامەزرێنێ و هەموو گرووپە ئۆلی و ئیتنیکییەکان تێدا بەشدار بکا و ژنان تێدا ڕۆڵی بەرز بگێڕن، بەڵام لە بەر ئەوەی کە ئەم دەسەڵاتداریەتییە تاک حیزبییە و پارتەکانی دیکە کە جیاوازیی بیر و ڕایان لە گەڵ پەیەدە هەیە، ئیزنی بەشدارییان تێدا نیە، مرۆڤ ناتوانێ ئەو سیستمە وەک سیستمێکی دێموکراتیک و سەرکەوتوو پێناسە بکا. بڕوام وایە کە ئەگەر ئەم سیستمە داخراو نەبوایە، ئەمڕۆ شاهێدی ئەم یەکە نەدەبووین کە ئەنجومەنی دامەزرێنەری سیستمی فێدڕاڵی دێموکراتی باکوری سووریا بە سانایی ئینکاری ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کورد و بەشێک لە خاکی کوردستان بکا و وا نیشان بدەن و پڕوپاگاندا بکەن کە گۆیا پرۆژەی نەتەوەیی کاتی بەسەر چووە و دەبێ جێگای بدات بە پرۆژەی "کۆمەڵگای دێموکراتیک". ئەم هزرە لە سیاسەتەکانی پ ک ک وە سەرچاوەی گرتووە. لەبەر ئەوەی کە پەیەدە لە سیاسەتەکانی ئەم پارتە ئیلهام وەردەگرێ و پێڕەوی لە سیاسەت و فەلسەفەی ئەم پارتەی باکووری وڵات دەکاتەوە. بۆیە حیزبەکانی دیکەش وەک پارتی پێشڤەڕۆ و ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریە (ئەنەکەسە) و زۆر هێز و لایەنی دیکە کە لە پارتی دێموکراتی کوردستان لە باشوور نزیکن، بە دژی ئەم سیاسەتە و ئەم پرۆژەیەی پەیەدە هەڵوێستیان گرتووە و ئەم سیاسەتەیان بە لەنێوبردنی پرۆژەی نەتەوەیی و وەک هەڵەیەکی مێژوویی پێناسە دەکەن. شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە پارتەکانی دیکەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرەڕای هەبوونی هێزی پێشمەرگە، بۆ خۆ دوورخستنەوە لە شەڕی براکوژی لە نێوان ئەوان و پەیەدەدا، پێشمەرگەکانیان زۆرتر لە باشووری کوردستان جێگیر کردووە و نایانەوێ لە ڕێگای شەڕی براکوژی لە گەڵ پەیەدە جێگای خۆیان لە ڕۆژئاوای وڵاتدا بکەنەوە. ڕێزدار ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی ئەنەکەسە زۆر جار ئاماژەی بەو گەف و هەڕەشانە داوە و وەبیری خەڵکی هێناوەتەوە. ئەنجومەنی دامەزرێنەری سیستمی فێدڕاڵی دێموکراتی باکووری سووریە کە داوا لە هێزەکانی دیکەی کورد دەکات بۆ بەشداریی لەو ئەنجومەنەدا، لە ڕاستیدا نەک بۆ بەشداری پێکردنێکی دادپەروەرانە، بەڵکوو بۆ ڕەواییدانی زیاتر بە هەڵوێست و کردەوەکانی خۆیەتی. هەر بۆیەش ئەم حیزبانە تا ئێستا نەیانتوانیوە لە تەنشت پەیەدەدا لە یەک سیستمدا کار بکەن. دیارە کە پەیەدە بە بێ گوێ ڕاگرتن بۆ هەڵوێست و کردەوەی ئەم پارتانە بڕیاری داوە لە ڕێگای ئەنجومەنی دامەزرێنەری سیستمی فێدڕاڵی دێموکراتی باکووری سووریەوە نێوی ڕۆژئاوای وڵات بسڕێتەوە. یانی ئەو بژاردەی پەیەدە نەک لە بەر بژاردە و هەنگاوەکانی پارتە کوردییەکان، بەڵکوو لە بەر بژاردەی لایەنەکانی دیکەی کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسەتی سووریە و ڕۆژئاوای کوردستانە.

ئێستاش کە ئێستایە ڕادەستکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بە پەیەدە و کشانەوەی هێزەکانی داگیرکەری بەعسی سووریە لەو ناوچانە و ڕێکەوتنەکانی پشت پەردەی پەیەدە و دەولەتی سووریە ناڕوونە.

هەڵبژاردنی ئەم بژاردەیە لە لایەن پەیەدە و دەوڵەتی داگیرکەری سووریە دەتوانێ بگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان پ ک ک و دەوڵەتی سووریە لە لایەک و پەیوەندییەکانی نێوان پەیەدە و پ ک ک لە لایەکی دیکەوە.

ئێستاش کە خەریکە شەڕی نێوخۆیی سووریە ئاگربەستی بۆ دەکرێ، دەوڵەتی ناوەندی چەندین جار داوایان لە پەیەدە کردووە کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی لە نیوانیاندا بووە، ڕادەستی حکوومەتی داگیرکەری سووریە بکەنەوە. ئەمە دەتوانێ یەکێک بێ لە هۆکارەکانی سڕینەوەی نێوی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن پەیەدەوە.

نابێ لە بیر بکرێ کە پەیەدە لە ڕاوەستانی جوامێرانە لە بەرانبەر داعش و خولقاندنی داستانی مێرخاسانەی کۆبانی، توانی سەرنجی دەوڵەتانی ناوچەیی و زلهێزەکانی وەک ئامریکا و ڕووسیە بۆ لای خۆی ڕاکێشێ..

بەڵام ئێستا کە ئامریکا زۆرتر هەوڵەکانی خۆی بۆ گرتنی مووسڵ بە هاوکاریی سوپای ئێراق و هێزی پێشمەرگە چڕ کردووەتەوە و دەیەوێ بە گرتنی مووسڵ، هەنگاوی دەستپێکی کۆتاییهێنان بە داعش هەڵگرێ، وا دێتە بەرچاو کە پەیەدە گرینگیی وەک جارانی بۆی نەمابێ. بە تایبەتی بە دوای هەڵبژاردنی ترامپ بە سەرۆک کۆمار لە ئامریکا، ڕۆژئاوا ڕۆڵی جاران لە شەڕی سووریەدا ناگێڕێ. ئەکتەرە سەرەکییەکانی شەڕی سووریە لە ئێستادا ئێران، تورکیە و ڕووسیەن. دیارە کە ڕووسیە و ئێران بۆ سەرخستنی ڕێژیمی ئەسەد لەو شەڕەدا، دیسپۆتێکی وەک ئەردۆغان بۆ لای خۆیان ڕاکێشن. بۆ ڕاکێشانی تورکیە بە قازانجی خۆیان، دیارە کە لە سەر کورد ساتوسەودا کراوە. لە بەر ئەوەی کە تورکیە لە لایەک پەیەدە وەک شاخەیەکی پ ک ک پێناسە دەکا و لە لایەکی دیکەش لە بەر کوردبوونیان بە هەڕەشە لە سەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەزانێ.

ئێرانیش کە لە دێرینەوە دوژمنی کوردە و زەبر وەشاندن لە کورد و بەرژەوەندییەکانی لە کوێ بێ، بە قازانجی خۆی دەزانێ. کورد بۆ ڕووسیەش هیچ بەرژەوەندییەکی نەبوو و بۆیە ڕووسیەش بە هاسانی توانی لە بەرانبەر ویستەکانی تورکیەدا چاوپۆشی لە کورد بکا. پەیەدە بەو هەموو دەرفەتەی کە لە بەردەستیدا هەبوون، نەیتوانی یەکیەتییەکی نەتەوەیی لە ڕۆژئاوی وڵات ساز بکا و هەگەری مەوجوودییەت و بوونی خۆی بسەلمێنێ. بۆیە ئەگەر لەو کاتە کەمەی کە لە بەردەستیدا ماوە، لایەنەکانی دیکەی کورد ڕازی نەکا و پێداگری لەسەر ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان نەکا، بە قەولی کورد وتەنی ڕۆژئاوای کوردستان و پەیەدە و لایەنەکانی دیکە هەموویان پێکەوە ئاوەوئاو دەڕۆن. هیوام وایە کە قەت وەها ڕۆژێک نەبینم.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".