• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

مەجید حەقی: پ.ی.د دەسەڵاتێکی ئیدئۆلۆژیکە و بۆ ئەوان بوونی ئیدئۆلۆژی لە پرسی نەتەوایەتی گرینگترە

زایینی: ٠٤-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٥ - ٢١:٣٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مەجید حەقی: پ.ی.د دەسەڵاتێکی ئیدئۆلۆژیکە و بۆ ئەوان بوونی ئیدئۆلۆژی لە پرسی نەتەوایەتی گرینگترە
وتووێژ: هەیبەت کامرانی پوور

لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و گۆڕینی ناوی ڕۆژئاوا بۆ باکووری سووریە، مەجید حەقی وەڵامی چەند پرسیاری ئێمەی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:


پ: سەرەتا شرۆڤەیەک لەسەر دۆخی سیاسیی زاڵ بەسەر ڕۆژئاڤای کوردستان بکەن و بفەرموون کە ئەو دۆخەی ئێستا دەرەنجامی چیە؟

و: بۆ ئەوەی بتوانین دۆخەکە بەجوانی تێبگەین و بیروڕایەکی تا ڕادەیەک لە دەرەوەی ئیحساسمان هەبێت، وا چاکە سەرنجێک بدرێتە پرسە ستراتیژییەکانی پێوەندیدار بە سووریە و ڕۆژئاوای کوردستان، بە واتایەکی دیکە بە کورتی دەمەوێت باسی ستراتیژیی وڵاتانی پێوەندیدار بە تەنگژەی سووریە بکەم و لەو چوارچێوەیەدا بزانین کورد لە کوێی ئەو ستراتیژییەدا هەڵکەوتووە و چۆن دەتوانێت خۆی لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژییەدا بگونجێنێت.

سووریە وڵاتێکە کە ستراتیژی و بەرژەوەندیی چەندین وڵاتی بەخۆیەوە گرێداوە و هەرکام لەوان بە شێوەیەک پێوەندییان بە یەکەوە هەیە، واتە دەکرێت سووریە بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی بچووک ناو بنرێت. ئەگەر لەبیرتان بێت لە دەستپێکی بەهاری عەرەبی‌دا، بەشار ئەسەد لە هەڤپەیڤینێکی خۆیدا وتی: "ئەگەر لە سووریە شتێک وەک ئەوەی تونێس، میسر و لیبی ڕوو بدات، هەموو ڕۆژهەڵاتی نێوەراست لە نێو شەڕدا نوقم دەبێت". بەداخەوە ئەمە تا ڕادەیەک ڕاستە. هۆیەکەی ئەوە بوو کە سووریە شوێنی لێک گرێدانی بەرژەوەندیی وڵاتانی گەورەی جیهان و وڵاتە زڵهێزەکانی ناوچەیی وەک ڕووسیە، ئێران، تورکیە، عەرەبستان و ئیسرائیلە. کەوابوو چارەنووسی ئەو وڵاتانە بەتایبەت وڵاتانی ناوچە بە چارەنووسی ئەسەد و ڕێژێمی سووریەوە گرێدراوە.

بۆ نموونە ئەگەر باسی پێگەی ڕووسیە لەو یەک دەیەی ڕابردوو لەو وڵاتەدا بکەین و زۆر دوور نەڕۆین، دەبینین کە دوای هێرشی ١١ی سێپتامبر و ڕووخاندنی هەر دوو ڕێژیمی تالیبان و سەدام، توندوتیژیی سیاسی و ئیسلامی لەو وڵاتانە پەرەی گرت، هەروەها تێرۆریزم و شەڕەکانی ناوچەییش پەرەیان پێدرا و بەمە ئەمریکا نفووزی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستیی سیاسیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لەدەست دا.

لە بەهاری عەرەبی‌دا هەموو هەوڵی ڕووسیە ئەوە بوو کە پێش بە ڕووخانی ڕێژیمی لیبی بگرێت، کە سەرکەوتوو نەبوو، هەستی کرد بۆشاییەکی سیاسی و سەربازی لە سووریە هاتۆتە پێشێ، بۆیە لە سێپتامبر و ئۆکتۆبری ٢٠١٥ دا بە هێرشی هەوایی و مووشەکیی خۆی بۆ سەر دژبەرانی ڕێژیمی ئەسەد، توانی حزوورێکی چالاکتری لەوێدا هەبێت و ببێتە یەکێک لە یاریکەرانی سەرەکیی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت سووریە و کار بۆ ئامانج و ستراتیژیی خۆی بکات کە بریتین لە:
- گەڕاندنەوەی گەورەیی و هەستی گەورەیی ڕووسیە لە ناوچەدا و هەروەها پاراستنی بەرژەوەندیی ڕووسیە و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سووریە.

- ڕاگرتنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت لە پێوەندی لەگەڵ پرسە پێوەندیدارەکان بە دەروازەکانی هەناردەکردنی وزەی نەفت و گاز بۆ دەرەوەی وڵات و دەور لێدانی ئورووپا کە پارتنێرێکی جێی متمانە بۆ ڕووسیە نیە.

- شەڕ دژی گرووپە ئیسلامییەکان، بەتایبەت ئەوانەی پێوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ موسوڵمانانی چێچێن و ناوچە موسوڵمان نشینەکانی ڕووسیە.

- بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشەویستیی پووتین لە نێوخۆی ڕووسیە کە بە هۆی تەنگژە ئابوورییەکانی خەریک بوو نفووزی سیاسی خۆی لەدەست دەدا و هەروەها بەرفراوانترکردنی دەسەڵاتی ئەو لە نێوخۆی وڵاتدا بۆ گۆڕانی یاساکان. بۆ نموونە بەرلەوە سەرۆکی ناوچە فیدراڵییەکان لە لایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردراو و بەهۆی شەڕە پێوەندیدارەکان بە دەرەوەی سنووری ڕووسیە و هەروەها "هەڕەشەی تێرۆریزم" ئێستا سەرۆکی ناوچە فیدراڵییەکان ڕاستەوخۆ لە لایەن پووتینەوە دیاری دەکرێن.

- فرۆشی چەک و تەقەمەنی و گەشەی ئابووری لە وڵات.

ئەمریکا کە زیاتر لە ٧٠ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نفووزی هەیە هەمان ئامانجی ڕووسیەی هەیە، بەو جیاوازییە کە ئەمریکا بەر لە هەموو شتێک پێویستی بە وزەی نەوت و گازی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لەو ناوچەیەدا هەیە.

ئامانجی درێژخایەنی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی بووشدا کە وەک ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گەورە ناوزەد کرا، ئەوەبوو کە ڕێژێمەکانی ناوچە، دێموکراتیک بکرێن و ببنە هاوپەیمانی ستراتیژیکی ئەمریکا، بەڵام بە هۆی چەقبەستنی سیاسەتەکانی لە ئەفغانستان و عێراق و بەرزبوونەوەی هەزینەکانی حزووری ئەمریکا، بەرەبەرە لایەنگریی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەراست لە دابەزیندایە.

لە پێوەندی لەگەڵ ئیرانیشدا، سووریە بۆ ئێران ڕێگای گەیشتن بە حیزبوڵڵای لوبنان و وەدیهێنەری هیلالی شیعە بۆ پەرەپێدانی بیری "هەناردە کردنی شۆڕش" ە کە کاتی خۆی لە لایەن خومەینییەوە ڕاگەیەندرابوو. لەو پێوەندییەدا مانەوەی حکوومەتی سووریە بەرانبەرە بە مانەوەی کۆماری ئیسلامی و بەرفراوانتر بوونی قووڵایی ستراتیژیی ئێران لە ناوچەدا. لە لایەکی دیکەشەوە سووریە خەتی پێشەوەی جەبهەی دژی ئیسرائیلی کۆماری ئیسلامی و دژی جیهانی سوننە بە ڕێبەریی سعوودی و تورکیەیە. هاوکات شوێنێکە بۆ بەکار بردن و تاقیکردنەوەی هەموو تاکتیک و ستراتیژییەکانی پێویست تا ئەگەر هاتو لە ئێران شۆڕشێک ڕووی دا، هەمان تاکتیکەکان دژی خەڵکی ئێران بەکار ببات. لەو پێوەندییەدا هەروەک لە حەلەب بینرا ستراتیژیی ئێران سەرکەوتوو بوو.

بە نیسبەت تورکیە، بەهۆی ئەوەی کە سووریە پاشماوەی عوسمانییەکانە و شوێنێکە کە بەشێک لە خەونەکانی ئەردۆغان لە پێوەندی لە گەڵ وەدیهێنانی ستراتیژی ٢٠٢٣دا دە‌هێنێتە دی، زۆر چالاکانە پشتیوانیی لە بزاڤی ئۆپۆزیسیۆنی سوننە کرد تا بتوانێت تورکیە وەک زڵهێزێک لە ناوچەدا نیشان بدات و ببێتە پارتنێرێکی بەهێز لە گفتگۆکانی ئەندامەتی لە یەکیەتی ئورووپا و ئیمتیاز وەرگرتن لە ناتۆ و هەروەها هاوپەیمانی لەگەڵ سعوودیی سوننە لە هەمبەر هیلالی شیعە.

لە سۆنگەیەکی دیکەشەوە، ستراتیژی ٢٠٢٣ی ئەردۆغان بۆ تورکیە پێویستی بە سەرچاوەی نەوت و گاز و ئاوەدان کردنەوەی زۆرتر هەبوو کە لەو پێوەندیەدا تا سووریە زۆرتر وێران بێت بە قازانجی ستراتیژیی ئەردۆغانە، چوونکە دەتوانێ هێزی ئەندازیاریی تورکیە بۆ دووبارە ئاوەدان کردنەوەی سووریە بەکار ببات.

ستراتیژییەکی گرینگی دیکەی تورکیە، پێشگیری لە پێکهاتنی هەرجۆرە سیستمێکی دێموکراتیک لە سەر بنەمای فێدڕاڵی یان ڕێزگرتن لە کەمایەتییە نەتەوایەتی و کولتوورییەکان بوو، ئەمە بۆ تورکیە بە واتای شیمانەی پارچەبوونی خودی تورکیە دەبیندرا، بۆیە تورکیە نەیتوانی تەحەموولی ئەوە بکات کە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا پێکەوە گرێ بدرێن و ببنە ناوچەیەکی سەربەخۆ یان خودموختار و لەو پێوەندییەدا ئەردۆغان هەوڵی زۆری دا کە داعش لە ڕۆژئاوا ئەگەر سەرکەوتووش نەبێت لانیکەم شکست نەخوات.

بۆ عەرەبستانی سعوودیش ئەوەی کە گرینگ بوو، دەسەڵاتی سوننە بوو بە بێ بەشداریی هەموو کەمایەتییە نەتەوایەتی و ئایینیەکان. چوونکە بوونی دێموکراسی و فرەچەشنی بە زیانی عەرەبستانە و هەبوونی سیستمێکی داخراوی سوننە، دەتوانێ چوارچێوەی ستراتیژیی ناوچەیی عەرەبستان کە خۆی بە ڕێبەری جیهانی سوننە دەزانێت بەرفراوانتر بکات.

بە کورتی ئەگەر لەو سۆنگەیەوە سەیری ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەین دەتوانین پرسەکان جوانتر لێک بدەینەوە.

پ: داخوا لابردنی ناوی ڕۆژئاوا لە سەر سیستمی سیاسیی ناوچەی خودموختار و ژێر دەسەڵاتی پ.ی.د هەڵەیە یان خۆسازدان و ڕازی بوون بە لانیکەمی مافەکانە؟

و: بە بڕوای من تەمەنی ڕێژێمی ئەسەد لەوانەیە چەند ساڵێکی تر بخایەنێت و ئەگەر کورد خۆی لەگەڵ سیستمی نوێ نەگونجێنێت لەوانەیە ئەوەی هەیەتی، لەدەستی بدات. کاتی خۆی شەهید قاسملوو وتوویەتی: ئێمە نابێ بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی زڵهێز و ئەمریکا لە ناوچەدا لە مەترسی بخەین و دژی بەرژەوەندییەکانیان بوەستین. ئەوکات ئەو قسەیەی شەهید قاسملوو وەک سازشکاری و لایەنگری لە ئیمپریالیزم لێکدرایەوە و هەموو چەپەکان دەستیان کرد بە هێرش بۆ سەر د.قاسملوو.

ئێستا بە کردەوە دەرکەوتووە خۆگونجاندن لە گەڵ بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی زڵهێز دەتوانێت بەرژەوەندییەکانی ئێمەش بپارێزیت، بۆیە من بۆخۆم لەو بڕوایەدام هەرچەند لە ڕووی ئیحساسییەوە لابردنی ناوی "رۆژئاوا" ناخۆش و بەژانە و پاشەکشەیەکی زۆرە، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە ناچاریی دەسەڵاتی کوردە بۆ ڕازی بوون بە لانیکەمی مافەکان.

دەبێ ئەمە لەبەرچاو بگرین کە کوردەکان لە سووریەدا تەنیا ٨٪ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێک دێنن و ناوچەی کوردستان لەوێ بەپێچەوانەی باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکپارچە نیە.

جیا لەوەش، پ.ی.د دەسەڵاتێکی ئایدئۆلۆژییە و بۆ ئەوان، بوونی ئایدیۆلۆژی لە پرسی نەتەوایەتی گرینگترە. لەو ڕووەوە ئەو هەنگاوەی ڕۆژئاوا ئەگەر دوو هەنگاو بۆ دواوە بێت، لانیکەم یەک هەنگاو لەو هەلومەرجەدا بەرەو پێشەوەیە. هەر چەند کە لە ڕووی ستراتیژیی بەرینی نەتەوایەتییەوە زۆر بە دڵی ئێمە و لە قازانجی ئەوەدا نیە کە باشووری کوردستان خەونی پێوە دەبینی بە نیسبەت سازکردنی پردێک لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوا بۆ گەیشتن بە ئاوەکانی دەریای سپی.

پ : ڕێگەنەدانی حیزبە نەتەوەییە کوردییەکان لەلایەن پەکەکەوە لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەگەڕێننەوە بۆچی ؟ ئێستا کە سیستمێکیان پێک هێناوە، چما ناهێڵن حیزبەکانی دیکە بەشداریی تێدا بکەن؟ پێتان وایە ئەوە بۆ چی دەگەڕێتەوە ؟

و: ئەوانەی مانیفیسیتی دێموکراتیکی بەڕێز ئۆجەلانیان خوێندبێتەوە و هەروەها ئەوانەی بەرنامە و سیاسەتەکانی پ.ک.ک دەخوێننەوە، لەوانەیە ئاشنا بن لەگەڵ ئەوەی کە سیستمی حاکم لە ڕۆژئاوا، سیستمێکی بەتەواوی ئایدیۆلۆژی بوو کە جگە لە خۆی هیچ کەسیتری قەبوول نەبوو. ئەوان ناوی خۆیان مەجلیسی گەل، ناوی لایەنگرانی خۆیان بە "گەل" و نەیاران و ڕکەبەرانی خۆیان بە دژی گەل ناساندووە.

لەو ڕوانگەیەدا سیستمێکی دیکتاتۆریی لە جۆری دیکتاتۆریی پرۆلتاریا کە ئێستا ناوێکی دێموکراتیکیان پێوە زیاد کردووە، هێناوەتەوە مەیدان. سیستمە ئایدیۆلۆژییەکان تەحەمولی پلۆرالیزمی سیاسی ناکەن.

پ : کەوابوو چەندە دەتوانین بڵێین کە پەکەکە وەکوو ئامراز کەڵکی لێ وەردەگیردرێت ؟

و: سیاسەتەکانی پ.ک.ک لە سووریە بەشێک لە ستراتیژیی هیلالی شیعەیە کە کردەوەکانی زۆرتر وەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە و ڕێژێمی سووریەیە. ئەگەر سەرنج بدەنە ئەدەبیاتی پ.ک.ک لە ڕاگەیاندندا و کاتێ ناوی ڕێژێمەکانی ئێران و سووریە دەهێندرێت، دەتوانین کۆدە هاوبەشەکانیان ببینین.

نامهەوێ بڵێم پ.ک.ک دژی کوردە، بەڵام ڕۆژهەڵاتی نێوەراست کە بەسەر دوو جەمسەردا دابەشکراوە، پ.ک.ک بەرژەوەندییەکانی خۆی و لەوانەیە - گەلی کوردیش- لە بوون لەگەڵ جەمسەری شیعەدا دەبینێت. بە هۆی ئەوەی کە جەمسەری سێهەم یان شەپۆلی سێهەم لە ڕۆژهەڵاتدا زۆر لاواز و بێهێزە و ناتوانێت نەخشێکی دیاریکەری هەبێت.

پ: ئەوەیکە هەندێک هێزی کوردیش هاوشانی ئیتلاعاتی ئێران شەڕی ڕەوانی دژ بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات و لە بەرژەوەندیی عەرەبستان و... دا لێکی دەدەنەوە، چەندە پێوەندی بەو جەمسەربەندییەوە هەیە ؟!

و: ئەو شەڕە ڕەوانییە بەشێکە لە پلانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی وا نیشان بدات کە خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵات سەر بە سعوودی و وڵاتانی دەرەوەیە. بۆیە ئەو هێزانەی کە ناڕاستەوخۆ ستراتیژیی کۆماری ئیسلامی جێبەجی یان بەرژەوەندییەکانیان لەو ڕاستایەدایە، سروشتیە کە لە دژی حیزب و ئەندامانی پڕوپاگەندە بکەن و شەڕی ڕەوانی بەرەوپێش بەرن.

پ : کەوتن لەگەڵ کام بەرەدا بە قازانجی کوردە؟

و: کێشەکە لەوەدایە کە ئەمریکا و ئورووپا خەریکن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پاشەکشە دەکەن، بۆ ئورووپا گرینگترین شت ئەوەیە کە پێش بە تەوژمی شەپۆلی پەنابەران بگرێت کە لەمە زیاتر ڕوو لە ئورووپا نەکەن و بە هۆی ئەوەیکە یەکگرتوو نین، خاوەنی ستراتیژییەکی دیاریکراو لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا نین.

ئەمریکا و سعوودییەش نێوان ساردییەک لە بەینیاندا هاتووەتە ئاراوە و سەرنجی ستراتیژییەکانی ئەمریکا خەریکە بۆ ناوچەکانی دیکە دەڕوات. لەو هەلومەرجەدا بۆ کورد و بۆ ئێمە زۆر گرینگە خاڵێکی نێوەڕاست بگرینە بەر و هەوڵ بدرێت سیاسەت و ستراتیژیی ئێمە جۆرێک تەنزیم بکرێت کە دژی ستراتیژیی هیچکام لە زڵهێزەکان نەبێت و بگرە لە زۆر بوارەوە خاڵی هاوبەشی ستراتیژی ئەوانە بێت.

لەبیرمان نەچێت لەڕووی خاک و جوغرافیەوە، ڕووسیە لە ئێمە نزیکترە، چوونکە هاوسێمانە و زیاتر لە شەش میلیۆن کورد لە ڕووسیە و ناوچەکانی سۆڤیەتی پێشوو دەژین، کەوابوو دەبێ سیاسەتێک وەپێش بگرین کە نەبینە بەشێک لە لایەنەکان، بەڵکوو بەهرەی بەهینەیی لە کێشەکانیان وەرگرین و ستراتیژیی نەتەوایەتی خۆمان سەربەخۆیانە بەرەو پێش بەرین.

تێبینی: ناوەرۆکی وەڵامەکان بیروڕای ڕێزدار حەقییە و کوردستان لێی بەرپرسیار نیە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شار مێحوەری ڕاسان
ــ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ــ هێرشی مووشەکیی سنووردار و...
ــ جیهادی سپی
  • دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران
    دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کاتێکدا بوو به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات که‌ جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستیی ڕۆژهه‌ڵات تێکـڕووخا و خولێکی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێکرد.
  • هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
    دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.
  • بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی \ بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد
    بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.
  • هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
    بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.
  • ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
    بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.
  • هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
    لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.
  • ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران! ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
    ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!
  • شار مێحوەری  ڕاسان شار مێحوەری ڕاسان
    بە بەراورد لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕۆژهەڵات — کە بە پێی پانتایی جوگرافی و حەشیمەت، دووهەمین بەشی کوردستانە— لە دوو دەیەیی ڕابردوودا تووشی نسکۆ هاتبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاسان ئەو دۆخەی گۆڕی.
  • جیهادی سپی جیهادی سپی
    جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.
  • شانۆیەکی درۆزنانە شانۆیەکی درۆزنانە
    ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.
  • کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
    دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.
  • سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا
    لەیەکەم بەرکەوت، چەمکی سیاسەتی کۆمەڵایەتی(Socialpolicy) لە سێ تایبەتمەندیی ئاکادێمیک، کردەوە و مێتۆدۆلۆژیکدا خۆی دەردەخات.
  • کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
    ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.
  • حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
    دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا