کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٧١ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەدەچێت

15:00 - 16 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: بۆ ڕێز گرتن لە ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ئێوارە ئاهەنگێک لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە دەچێت.

لە ڕێکەوتی ٢٠/١/ ٢٠١٧ی زاینیی‌دا، کۆمیتەی وڵاتی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی ڕێز گرتن لە ٢ی ڕێبەندان، لە ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری بەشکۆی کوردستاندا، ئاهەنگێکی شادی بە بەشداریی هونەرمەندان ناسری ڕەزازی، نەجمان سیندی و شێرکۆ مەریوانی بەڕێوە دەبات.