• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٦-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٧ - ١٢:١٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەیەکی دێرینی ئەو حیزبە لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی خالید موعتەمێدی ناسراو بە "مەلا خالید" لە شاری شنۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

مەلا خالید موعتەمێدی خەڵکی گوندی ئاڵیاوای شاری شنۆ، بە هۆی نەخۆشینی شێرپەنجە، لە تەمەنی ٥٩ ساڵێدا، لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپه‌روه‌ری شاری شنۆ و وه‌فادار به‌ ڕێبازی شه‌هیدانی کورد و کوردستان و جێگەی ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو.

خالید موعتەمێدی لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی هەتا ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە ڕیزەکانی پێشمەرگایەتیدا بوو و لەو ماوەیەشدا جارێک بریندار بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌سوکاری ناوبراو ده‌کات و خۆی به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا