کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

22:18 - 28 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: \'\'قادر پیرۆ باوکی شەهید ئیبراهیم پیرۆ لە شاری پیرانشار لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٤، قادر پیرۆ باوکی شەهید ئیبراهیم شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.

کاک قادر یەکێک لە باوکانی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری پیرانشار و دۆستان و ئاشنایانی، بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی کاک قادر و کەس و کاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.