کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات لە شەڕی دژی داعشدا شەهید بوون

15:06 - 20 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: دوو پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە شەڕ دژی گرووپی تێرۆریستی داعش لە ناوچەی کەرکووک شەهید بوون.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ناوچەی رۆژئاوای کەرکووک ٢ پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان شەهید بوون.

بەپێی ڕاگەیەنداروی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی ئەو حیزبە دژبەرەی ڕێژیمی ئێران، لە ئاکامی تەقینەوەی TNT دوو پێشمەرگەی سوورخەڵات بە ناوەکانی محەممەد مەعڕوفپوور ناسراو بە هاوکار خەڵکی شاری مەریوان و ئیسماعیل خزری ناسراو بە ساکۆ خەڵکی شاری سەقز، گیانیان لە ڕێگای نیشتماندا فیدا کرد.

هەروەها، پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بووه و لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایه.

تا ئێستا ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە بەرەکانی شەڕ دژی گرووپی تێرۆریستیی داعشدا شەهید بوونه.