کوردستان میدیا: لە شارەکانی ڕۆژهەڵات، ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرز ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانان و ڕۆڵەکانی دێموکرات بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
قارەمانانی دێموکرات لە شاری سەقز بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد، لە گوندەکانی پارسانیان، چاپانی خوارو و سەروو، قۆزڵوو، سۆفیەل، تیکانلوو و شارۆچکەی ساحێب، تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.
ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی بۆکان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بەنووسینی دروشم و بڵاو كردنەوەی تراكت و سی‌دیی ڕاسان ڕێزیان لە ئامانجەكانی ٢ی ڕێبەندان گرت و لە شوێنەکانی وەک؛ پاڕکی مۆتوری شارەداری، گەڕەكی نەساجی، كتێبخانەی مامۆستا حەقیقی، ساڵۆنی وەرزشی ئاموزش و پەروەرش، ساڵۆنی سیمۆرغ، ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش، بەشیكی زۆر لە دەبیرستانەكانی شار و پاڕكی دەروازەی قەبران و مەقبەرەی سەردار عەزیزخانی موكری، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
له ڕێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داده‌مه‌زرێت و له یه‌که‌م کۆنگره‌ی حیزب‌دا، به‌رنامه‌ی پێشنیارکراوی قازی محەممەد په‌سند دەکرێت و خۆیشی وه‌ک ڕێبه‌ری حیزب هه‌ڵده‌بژێردرێ. پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ڕێکه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵدا، یه‌که‌مین کۆماری دێموکراتیکی کوردستان له‌سه‌رده‌ستی پێشه‌وای کورد قازی محه‌ممه‌د له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ڕاگه‌یاندرا و قازی محه‌ممه‌د، ڕێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ده‌بێت به سه‌رکۆماری کۆماری کوردستان.