کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئۆتریش لە سێمنارێکی سیاسیدا بەشداری کرد

15:36 - 21 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئۆتریش لە سمینارێکدا کە بۆ فوئاد عەلی ئەندامی دەفتەری سیاسیی و مەروان سولەیمان ئەندامی ڕێبەریی پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریه ڕێکخرابوو بەشداری کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری ویەن سێمینارێک بە مەبەستی لێک تێگەیشتن و شڕۆڤەی کێشە سیاسییەکانی ناوچەکە بە گشتی و کێشە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی بۆ فوئاد عەلی و کاک مەروان سولەیمان پێک هات.

لەو سێمینارەدا حوسەین خاڵخاڵ بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات و محەممەد جەواد یوسفی جێگری بەرپرسی بەشی پێوەندی لە گەڵ ڕێکخراوە کوردستانییەکان بەشداریان کرد.

لەو سێمینارەدا لە سەر شۆڕشی خەڵکی سووریە، شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان، سیاسەتی وڵاتانی ناوچە و وڵاتانی دیکە بە نیسبەت کێشەی کورد لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی P.K.K لە ناوچەکەدا و سیاسەتی PYD بەرانبەر بە ڕێکخراوەکانی دیکە و چەند بابەتی پێوەندیدار بە کێشەی کورد لەم بەشەی کوردستان وتاریان پێشکەش کرد.

لە کۆتایی ئەو سێمینارەدا دوو لایەن لە سەر بەردەوامی پێوەندییەکانیان جەختیان کردەوە.