• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٦ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

واشنگتۆن پۆست: ڕەفسەنجانی لە تێرۆری ئۆپۆزیسیۆندا ڕۆڵی هەبووە

زایینی: ١١-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/٢٢ - ١٢:٠٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
واشنگتۆن پۆست: ڕەفسەنجانی لە تێرۆری ئۆپۆزیسیۆندا ڕۆڵی هەبووە
کوردستان میدیا: ڕۆژنامەی بە ناوبانگی ئامریکایی واشنگتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕەفسەنجانی لە تێرۆری دژبەران لە ئێران و ئورووپادا دەستی هەبووە.

لە دوای مەرگی ڕەفسەنجانی تێرۆریست، زۆربەی هەواڵدەرییەکانی جیهان باسیان لە مەرگی ناوبراو کرد و باسیان لە سیاسەت‌داڕێژەریی ڕێژیمی ئێران و هەروەها کوشتاری خەڵک و بە تایبەت دژبەرانی ئەو ڕێژیمە بە دەستی ناوبراو کرد.

لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست باسی لەوە کردە کە ڕەفسەنجانی کەسێک بووە کە لە پێگەی سیاسی خۆی بۆ کۆ کردنەوەی سامان و دارایی کەڵکی وەرگرتووە و خەڵکی ئێران ناوبراویان بە کەسێکی گەندەڵ دەناسی.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها باسی لەوە کردووە کە ڕەفسەنجانی لەگەڵ سرویسه ئیتلاعاتییەکانی خۆی لە تێرۆری دژبەرانی ڕێژیمی تاران لە ئێران و ئورووپادا و هەروەها کوشتاری خەڵکی ئێراندا دەستی هەبووە.

ڕادیۆ فەرانسە سەبارەت بە مەرگی ڕەفسەنجانی باسی لەوە کردبوو کە ڕەفسەنجانی یەکێک لە تاوانبارانی دادگای میکۆنووس و پەرەندەی ئامیا بوو کە لە چوارچێوەی ڕێژیمی ئێراندا خۆی داڵدە دابوو و هیچ سەفەرێکی بۆ دەرەوە نەدەکرد.

هەروەها کەیهانی لەندەن لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ڕەفسەنجانی یەکێک لە بکەرانی تێرۆری دژبەران لە دەرەوەی ئێران بووە.
ژمارەیەک لە میدیاکانی کوردی، فارسی و بیانیش لە دوای مەرگی ڕەفسەنجانی باسیان لەوە کرد کە ناوبراو یەکێک لە بکەرانی تێرۆری دژبەران لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران بووە.

ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباریش دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە مردنی ڕەفسەنجانی ئاوڕی لە ژیانی پڕ لە ڕەشایی ئەم تێرۆریستە دایەوە و ڕایگەیاند: ڕەفسەنجانی کە دوای شەڕ و دوای مردنی خومەینی هەشت ساڵ سەرۆک کۆماری ڕێژیم بوو، وێڕای کوشتار و ئێعدام و بێسەروشوێنکردنی خەڵکی ئازادیخواز و مافویست لە نێوخۆ، کارنامەیەکی ڕەش و ئەستووری لە بواری تێرۆر لە دەرەوەی وڵاتیش هەیە کە لە سەردەمی ئەودا یەکەکانی تایبەت بە تێرۆر لە نێو سپای پاسداران و سوپای قودس دروست کران و لە تێرۆرە هەرە بەناوبانگەکان، تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە ئۆتریش لە سەر مێزی بەناو وتووێژ بوو کە ڕەفسەنجانی بۆخۆی بەرپرسی پیلانەکە بوو.

هەروەها تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە بێرلینی ئاڵمان کە دوایە دادگای ئاڵمانیش ڕەفسەنجانیی بە یەکێک لە بڕیاردەرانیی تێرۆرەکە ناساند. تێرۆری ناوەندی یەهوودیەکان لە ئارژانتین، پەروەندەیەکی دیکەی ڕەفسەنجانیە کە هێشتاش بە ئاکام نەگەیشتوە و فەرمانی دەسگیرکردنی لەوبارەشەوە بۆ دەرچوو.

لە کۆتایی ئەم ڕاگەیەندراوەشدا هاتووە: ئەگەر ژیانی ڕەفسەنجانی کۆڵەکەیەک بوو بۆ ڕاگرتن و درێژەی تاوانەکانی ئەو ڕێژیمە، نەمانی ئەو کۆڵەکەیەش لە داهاتوودا شوێندانەری خۆی لە سەر ڕێژیم دەبێ.

هیوادارین کە سەرانی دیکەی ئەم ڕێژیمە بکەونە دەست دادگایەکی دادپەروەرانەی خەڵکی و هەموو پەروەندەی تاوانەکانیان بۆ خەڵک بخرێتە روو و بە سزای کردارە دژە مرۆییەکانیان بگەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.