کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەرەبەری هاتنی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان چالاکی بەرینی تەبلیغییان لە شاری مەهاباد ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ بۆ ڕێزگرتن و پێشوازی کردن لە هاتنی ٧١ەمین ساڵڕۆژی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد چالاکی تەبلیغییان لەم شوێنانەی شار بەڕێوە برد: چواڕێیانی ئازادی، گەڕەکی ئەرمەنیان، سێ‌ڕێیانی وەفایی، کۆڵانی قوتابخانەی ڕازی کۆن وقوتابخانەی شەریکەندی، کۆڵانی چاکەچکوڵە، دەوروبەری ئیدارەی ئیتلاعات، نێو بازاڕ، مەیدانی ئارد، سەربەرداشان، تەپەی قازی و دەوروبەری سدا وسیما.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەکانی سەقز و بۆکان چالاکی هاوشێوەیان بەڕێوە بردبوو.
له ڕێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزرا و له یه‌که‌م کۆنگره‌ی حیزب‌دا، به‌رنامه‌ی پێشنیارکراوی قازی محەممەد په‌سند کرا و خۆیشی وه‌ک ڕێبه‌ری حیزب هه‌ڵبژێردرا.
پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ڕێکه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵدا، یه‌که‌مین کۆماری دێموکراتیکی کوردستان له‌سه‌رده‌ستی پێشه‌وای کورد قازی محه‌ممه‌د له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ڕاگه‌یەندرا و قازی محه‌ممه‌د، ڕێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بوو به سه‌رکۆماری کۆماری کوردستان.