کوردستان میدیا: خەڵکی قارەمانی ڕۆژهەڵات ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەرز ڕادەگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ جاریكی دیكە بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە دەستی پێشوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لە زۆربەی ئیداراتی ڕێژیم و موجتەمەعی ئیداراتی شاری بۆكان تراكت، سیدی و پۆستێری تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بڵاوكردەوە. هەورەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژی کێبڕکێی نێوان دوو تیمی سەرداری بۆكان و شاهینی بوشێهر له مەیدانی تۆپی پێی بۆكان كە نزیک بە ٣هەزار كەسی لێ بووە، بە بلاوكردنەوەی تراكت و سیدی شادییان خستە دڵی سەیرکەرانی ئەو یارییە.