کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمینارێک لە سەر پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سوویس بەڕێوەچوو

20:56 - 26 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سێمینارێک کە لەسەر پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری زوریخ بەڕێوەچوو بەشداریی کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوویس، پێکهاتوو لە ئەنوەر بەردیا و حەمید خالق‌پەسەند ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوویس، بەشدارییان لە سێمینارێکی تایبەت لەسەر پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

ئەو سێمینارە بۆ حەبیب مستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە ڕێکخرابوو.

ناوبراو لە بەشێک لە وتارەکەیدا لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی سووریە و ڕۆژئاوای کوردستان گوتی:
وەک هەموان ئاگادارن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیە دەستێکی باڵایان هەبووە لە بشێوی و وێرانییەکانی سووریەدا و من بۆ خۆم دژ بەو بۆچوونەم کە ڕێژیمی ئێران بۆ هاوکاریی سووریە شەڕ دەکات، بەڵکوو ئامانجی سەرەکیی ڕێژیمی ئێڕان پەرەپێدانی باوەڕی مەزهەبی و ئیدئۆڵوژی خۆی و دەستوپێوەندییەکانی وەک حیزبوڵڵای لوبنانە لە ناوچەکەدا.

ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە گرت و وتی کە؛ ئۆپۆزیسیۆنی سووریە لە پێوەندی لەگەڵ پرسی کوردا ڕوانگە و سیاسەتێکی ڕوون و شەفافیان نەبووە.