کوردستان میدیا: نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس پێتەختی وڵاتی فەرانسە ڕێوەڕسمێکی بۆ شەهیدان ڕه‌سووڵ محەممەدزاده و دوکتور سوله‌یمان چروکایا بەڕێوەبرد.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، به هاوکاری ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له پاریس، ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هاک پار و چه‌ندین حیزب و لایه‌نی سیاسیی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، کۆڕیادێک بۆ شه‌هیدان ڕه‌سووڵ محەممەدزاده و دوکتور سوله‌یمان چروکایا که له شه‌ڕ له گه‌ڵ تێرۆریسته‌کانی داعه‌شدا گیانیان به‌خت کردبوو، به‌ڕێوه‌چوو.
کۆڕیادی شه‌هیدان ڕه‌سووڵ محەممەدزاده و دوکتور سوله‌یمان چروکایا له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی شاری پاریس به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتای ڕێوڕه‌سمه‌که به خویندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ شەهیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر سه‌لیم چروکایا برای شه‌هید دوکتور سوله‌یمان چروکایا، که وێڕای هه‌یئه‌تێک له وڵاتی ئاڵمانه‌وه بۆ به‌شداری کردن له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌ردانی فه‌ڕانسه‌ی کردبوو، باسێکی له سه‌ر ژیان و نه‌هامه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له تورکیه و له ساڵانی هه‌فتا و هه‌شتای زاییینی‌دا کرد، که زمان و داب و نه‌رێتی کورده‌واری و ته‌نانه‌ت ناوی کوردیش له باکووری کوردستان قه‌ده‌غه بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکرد که دوکتور سوله‌یمانی گه‌نج که خوێندکاری زانکۆ بوو ده‌ست له خوێندن به‌ربدات و وڵات به‌جێ بهێلێ و بچێت بۆ دۆڵی بیقاع و تێکه‌ڵ به پارتی کرێکارانی کوردستان بێت و ده‌ست به خه‌بات و به‌رخۆدان بکا.
دوکتور سوله‌یمان پاش مانه‌وه بۆ ماوه‌ی ١٠ساڵ له ناو ڕێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان، له گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی دیکه‌ی ڕیزه‌کانی ئه‌م پارته به‌جێ‌ده‌هێڵێت و پاشان دێته ئورووپا و له وڵاتی ئاڵمان جێگیر ده‌بێت و له ئاڵمان خوێندن ته‌واو ده‌کا.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام که به داعش ناسراون هێرشیان کرده سه‌ر کوردستانی باشوور و به تایبه‌ت سه‌ر کوردانی ئیزه‌دی له شه‌نگار، دوکتور سوله‌یمان له ئاڵمانه‌وه دێته‌وه کوردستان و به‌شداریی بەرە‌کانی شه‌ڕ ده‌کا و توانا نیزامییه‌کانی خۆی له بواری فێرکاری بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی وه‌کار ده‌خات و هاوکات که‌سانێکی زۆریش فێری ئه‌م بواره ده‌کات، به‌ڵام به داخه‌وه له کاتی عه‌مه‌لیاتێکدا مینێک پێیاندا ته‌قیه‌وه و پاش بریندار بوون و گه‌یاندنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیانی فیدای نیشتمانی کرد.
دواتر حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م بۆنه‌یه‌دا وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
شه‌ره‌فی له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به خه‌باتی هێزه کوردییەکان دا و گوتی؛ له ڕێگای ڕزگاریی نیشتمان و کوردستاندا شه‌هیدی زۆرمان داوه و بێ‌شک شه‌هیدانی دیکه‌شمان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه و نه‌ته‌نیا ئێمه‌ی کورد ده‌بێ ئاگاداری بین، به‌ڵکوو دوژمنانیشمان ده‌بێ ئه‌وه ببینن که ئاستی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ک که کوردانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵات بۆ پاراستی ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له به‌شێکی دیکه‌ی کوردستان که ئه‌وه‌یش باشووره، دێن و گیانیان فیدا ده‌که‌ن و خوێنیشان له‌م ڕێگایه‌دا تێکه‌ڵ ده‌که‌ن، ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که کوردستان یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک خاکه و هه‌ستی هاوسۆزی بۆ یه‌کتر زیاتر گه‌شه‌ی کردووه. پاشان ئاماژه‌ی به ڕاهێنانی پۆلێک له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له لایه‌ن دوکتور سوله‌یمانه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین کرد و هه‌ر له سه‌ر داوای ئه‌ویش هاوڕێیانی ئێمه که کاک ڕه‌سووڵ محەممەدزاده یه‌کێک له وان بوو، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین هاوکاری دوکتور سوله‌یمان بوون.
شه‌ره‌فی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شه‌هید ڕه‌سووڵ محەممەدزاده له ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا کرد و ڕاده‌ی پێگه‌یشتوویی ئه‌و شه‌هیده‌ی خسته به‌رچاوی به‌شداران. شه‌ره‌فی له کۆتاییدا پێویستی ڕێز گرتن له شه‌هیدان و درێژه‌دانی ڕێگایانی به ئه‌رکی نیشتمانی هه‌ر کوردێک زانی.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه له ڕێوره‌سمه‌که‌دا فیلمێکی داکیومێنتاری له سه‌ر ژیان و خه‌باتی شه‌هید دوکتور سوله‌یمان پێشاندرا.
دواتر عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە فەڕانسە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و ناوبراو گوتی؛ له‌بیرمان نه‌چێت که له سه‌رده‌می کۆماری کوردستانیشدا کورده‌کانی باشووریش به تایبه‌ت بارزانیه‌کان به‌شدار بوون و شه‌هیدیشیان دا.
دۆڵه‌مه‌ڕی هه‌روه‌ها هاته سه‌ر باسی سه‌ردانی ئه‌م دوایانه‌ی فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆک کۆماری وڵاتی فه‌ڕانسه بۆ کوردستان، که له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕانسه ده‌ستی دایکی ٣ شه‌هیدی که له ڕێگای پاراستنی خاکی نیشتماندا گیانیان له ده‌ست داوه، ماچ کردووه.
دواتر پرۆفێسۆر میداز ئۆغلۆ که یه‌کێک له دۆستان و هه‌ڤاڵانی نزیک له شه‌هید دوکتور سوله‌یمان بووه وتارێکی به زمانی تورکی پێشکه‌ش کرد که تێیدا شه‌هید سوله‌یمانی به چێ‌گڤارای کوردان شوبهاند و گوتیشی که ئه‌و ٢ که‌سه زۆر خاڵی هاوبه‌شیان هه‌بووه، که یه‌کێک له‌و خاڵه هاوبه‌شانه سه‌ر شۆڕ نه‌کردن له به‌رانبه‌ر زوڵم و سته‌مدا بووه. ئه‌و به‌ڕێزه له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی؛ وه‌بیرهێنانه‌وه ژیانه و له‌بیر کردنیش مردنه، بۆیه ئێمه بیری شه‌هیدانمان ده‌که‌ینه‌وه.
هونه‌رمه‌ندی کورد ڕۆژینیش لەو کۆڕە ڕێزگرتنەدا ئامادە بوو که دۆستایه‌تی نزیکی له گه‌ڵ شه‌هید دوکتور سوله‌یمان هه‌بووه.
ڕۆژین له قسه‌کانیدا بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌هید سوله‌یمان گێڕایه‌وه و گوتی شه‌هید سوله‌یمان به‌یانیی ڕۆژی شه‌هید بوونی له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی پێوە کردووه و داوای لێکردووه که له ئه‌گه‌ری شه‌هید بوونیدا سروودێکی بۆ بچڕێت و لەو پێوەندییەدا ڕۆژین به‌رهه‌می تازه‌ی خۆی بۆ شه‌هید دوکتور سوله‌یمانه خوێنده‌وه.
لەو ڕێوڕەسمەدا هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌رپرسی و نوێنه‌ری کۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات له فه‌ڕانسه و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به‌شدار بوون.