کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە ڕۆژهەڵات درێژەی هەیە

16:30 - 27 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شارەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن خەڵکی قارەمانی کوردستانەوە بەرز ڕادەگیرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەران و قارەمانانی دێموکرات لە بەرەبەری ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی یادی ئەو ڕۆژە مێژووییە بەرز ڕادەگرن.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری پیرانشار، شەوی ۲٥ لەسەر ۲٦ی بەفرانبار بە بۆنەی ۲ی ڕێبەندان بە شێوەیەکی بەرین لە نێوشار لە شەقامەکانی خومەینی، کاسەکەران، کەمەربندیی کۆنەخانێ، ۲٤میتری، ۱٦میتری، ۳۲میتری، مەنگوڕ، پیران، دوکتور قاسملوو، دۆنەخۆر، کانی جۆ، مەلا ڕەزا، ئیسارگەران، کەمەربەندیی ئیمام جومعە، ڕێگای شیناوێ لە فەلەکەکانی قورئان، ئۆوراز، سەردەشت، جمهوری ئیسلامی، قەل و قاز، مامۆستا هێمن، گاز، مامۆستا هەژار، نالی، هەواشناسی، کەشاوەرزی و گوندەکانی زەرگەتەن، قسقەپان، دۆڵی گراوێ، باڵا شار، کانیی کۆنە خانێ، فەرهەنگیانی ۱و ۲و۳. ، نوقتەی A و B و C، شەهرەک سەنعەتی، تێرمیناڵی ڕوستایی، تێرمیناڵی شارستان و هەروەها لە مزگەوتەکانی ئەنسار، قیبلە، حەزرەتی فاتمە، محەممەد ڕەسوڵڵا، چوار یاری نەبی، دۆنەخۆر، مەلا شەفیع، قۆدس، جامعەی قدیم و جدید، ئیمام خەلیل، عایشە، حەزرەتی عوسمان، حەزرەتی سمایل، قوبا، سەڵمانی فارسی، حەزرەتی عومەر، نوور و قیبلە، قوتابخانەکانی شەوانە ڕۆژیی کچان، کەوسەر، سدوقی، ئایتوڵڵا کاشانی، تاڵەقانی، مامۆستا هەژار، کار و دانش، حیجاب و کوچەکانی شەبنەم لە یەک تا ۲۳، باران، قەڵەم، قەدەم، قدو، تەوحید، نەستەرەن، تەندیس، ژالە، یاران ، کوردستان، کەوسەر، یارانی یەک تا ۸، کامیل، کازیوە، کارزان، ڕێبوار، عەلیپوور، نەسیم و زۆربەی کووچەکانی نێو شار، کەڵانتەریی ۱۱و۱۲، ئاگاهی، ئابیاری، موخابەرات، ئاموزش و پەرورش، سەبت و ئەحواڵ، فەرمانداری، شارەداری، پایەگای بەسیجی قۆدس، تیپی سپا و هەنگی مەرزیی گوندەکانی شیناوێ، کاسورەدێ، ئامناباد، جڕان، هەنگەوێ، شەختان، بازرگان، باستام‌بەگ، کونە کێچ، قەڵات، شارستێن، حوجڕان، خرێ ئاغەڵان، هەر دووک باوەلە، قەبری حوسێن، شیوەمێرە،، کانی شینکە، گەسگەسکی مەنگوڕ، قواد بەگیان، تەرکەش، کەوپەر، ئاوخواردە، بێکۆس، گردشەیتان، کانی ئەشکەوت، بادیناوێی مەنگوڕ و پیران، گرد ڕەحمەت، چیانە، کارخانەی قەند، گەرگولی سەرێ و خوارێ ، شاوەلە، پەسوێ، گردکشانە، مەیدانی حەیوانان، شنۆ زەنگ، هەوارە بی، خاڵدار، قوبە، کولیچ، زەنگیاوێ و جەڵدیان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبردووە.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری کرماشان بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان له پارکی لالە، پارکی شیرین، گەڕەکی نەوبەهار، گەڕەکی فێردووسی، گەڕەکی جەوانشێری، مەیدانی جەوانشێر، بڵواری تاقوەسان، مەیدانی تاقوەسان، پارکی شەرقی و غەربی و دانیشگای ڕازیی کرماشان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ڕێبورانی ڕێگای دێموکرات لە شاری ورمێ، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ناوچەی مەرگەوەڕ، زەی مەرگەوەڕ، گردوان، گێسیان، سوولە دووکەڵ، کۆلەی چڕیاوا، سەدان تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردۆتەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری سەقز، بۆ چەندمین جار بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە گوندەکانی قەیلەسوون و بەوراوا و هەروەها لە شاری ساحێبی سەر بە سەقز، بەشێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.