کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە دەفتەری سیاسیی حدك ئێران

22:14 - 19 خاکەلێوه 2712

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد ‌و لەلایەن هەیئەتێكی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێكرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری كوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی رۆژی شەممە رێكەوتی 19ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هەتاوی، هەیئەتێكی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز باباشێخ حوسێنی، سكرتێری گشتیی سازمانی خەبات، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد و لەلایەن هەیئەتێكی ئەو حیزبەوە بە سەرپەرستیی رێزدار مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی، پێشوازییان لێكرا.
338.jpg

لە سەرەتای ئەم دیدارەدا سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەسەر وەزعی سیاسیی كورد ‌و ئاڵوگۆڕەكانی ناوچە و بارودۆخی نالەباری رێژیمی كۆماری ئیسلامی باسێكی پێشكەش كرد. بەڕێز هیجری ئەو قەیران ‌و كێشانەی كە رێژیم لەگەڵی بەرەوڕوویە خستە بەرباس ‌و پێیان وابوو كە رێژیم ئەو قەیران ‌و كێشانەی پێ‌ چارەسەر نابێ‌ و رێژیمی بە قەیران خوڵقێن وەسف كرد.

333.jpg


سەبارەت بە بارودۆخی هێزە سیاسییەكانی كورد ‌و لێك نزیك بوونەوەی هەرچی زیاتر ‌و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردی بە پێویست زانی.

337.jpg


دواتر كاك باباشێخ روانگە و بۆچوونەكانی سازمانی خەباتی باس كرد ‌و هەر دوولا لەسەر مەسەلەی جێگای بایەخی نێوانیان قسەیان كرد ‌و لەسەر هاوكاریی سیاسی لەگەڵ یەكتر پێداگرییان كرد.

335.jpg


336.jpg


334.jpg