کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد

16:34 - 28 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: کاک ئازاد هونەر پەژوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بەناوی ئازادهونەر پەژوو کوڕی سەید کەریم خەڵکی شاری بۆکان، لە سەر ڕێگای هەولێر ـ مەسیف تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و ڕۆژی دواتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

کاک ئازاد هونەر پەژوو ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی دەبێتە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی بە فەرمی دەبێتە پێشمەرگە و لە کۆمیسیۆنی پەروەردەدا سەرقاڵی خزمەت دەبێت و دواتر ڕوو لە وڵاتی کانادا دەکات.

نابراو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی تا دیپلۆم لەشاری بۆکان تەواو کردووە و ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی، خوێندنی خۆی لە ڕشتەی الکترونیکدا دڕێژە پێداوە و سەرئەنجام بە هۆکاری سیاسی زێدی خۆی بەجێ دێڵێت و پەیوەست بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت.

بنەماڵەی هونەر پەژوو لە ناوچەی بۆکان و سەقز و فەیزۆڵڵابگی ناسراو و جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخوشی لە بنەماڵە وخزم وکەس وکاری ناوبراو دەکات وخۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.