کوردستان میدیا: بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی ڕۆژهەڵات بە چالاکیی تەبلیغی ڕێز لەو ڕۆژە دەگرن.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲٤ی بەفرانباری ۱۳۹٥ی هەتاوی، لە ناوچەکانی دەوروبەری مزگەوتی شێخ شەڵتوت، شەقامی دانش، شەقامی بەهاران و کۆڵانەکانەکانی دەوروبەری قوتابخانەکانی دەبیرستانی ئینقلاب و دەبیرستانی فەرهەنگیان، دەبیرستانی ابوالنصر فارابی، دەبیرستانی گەورەساڵانی کوڕانەی نوور، دوکتور حسابی، پایەگای موقاومەتی مەدەنی، دەبیرستانی ئامنە و ئیدارهی کار بە شێوەی مۆر و بەرچەسبی ڕاسان و دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی٢٧ی بەفرانباری۱۳۹٥ی هەتاوی، لە مەیدانی یاریی تۆپی پێی خاتم الانبیای شاری بۆکان یاری نێوان تیمی سەرداری بۆکان و شارەوانیی هەمەدان بە ڕێوە چوو کە لایەنگرانی دێموکرات لە دەرفەتی کۆبوونەوەی خەڵک کەڵکیان وەرگرت و چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە زۆربەی ماشێنەکانی خەڵک بەرچەسبی ڕاسان و دێموکراتیان دابوو.
هەروەها قارەمانانی دێموکرات له گوندی باوان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دروشمی تایبەت بەو ڕۆژەیان نوسی.