کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزب لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد

20:26 - 28 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: کاک حەسەن خادمی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۷ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک حەسەن خادمی کوڕی ساڵح لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی خەڵکی شاری مەریوان، لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

کاک حەسەن لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری مەریوان بوو، باوکی کاک حەسەن یەکێک لە پێشمەرگەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان بووە و خۆی و بنەماڵەکەی حیزب خۆشەویست بوون.

کاک حەسەن لە سەرەتای شۆڕشەوە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە تا ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، دواتر وەک ئەندامێکی چالاک و دڵسۆزی حیزب کاری کردووە.

ناوبراو لە ماوەی ئەندامەتی‌دا چەندین جار لە لایەن ڕێژیمەوە گیراوە و ئازار و ئەشکەنجە کراوە و تەبعیدی شارەکانی کاشان، یەزد و کرمان کراوە.

کاک حەسەن کەسایەتیەکی ناسراو و جێگای متمانەی خەڵک بوو. ناوبراو بەداخەوە ۲۷ی بەفرانبار کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شاری مەریوان لە نێو ئاپۆرای خەڵک و کەسوکاریدا بەخاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە وخزم وکەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.