• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٩-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/٣٠ - ١١:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مام "قادر فەقێ مینا'' باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام "قادر فەقێ مینا" باوکی شەهید ''مەنسوور فەقێ مینا" خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

مام قادر ساڵی ١٣١٧ی هەتاوی لە میراوێی بۆکان لەدایک بووە و لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید مەنسوور پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە میراوێی بۆکان لەدایک بووە و ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شەڕ دژ بە داگیرکەرانی کوردستاندا لە باخی شێخان شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە وخزم وکەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا