کوردستان میدیا: تێکۆشەر و فەرماندەری ناوداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شیمالی کوردستان بە ناوی شەهید زۆڵمات مامەدی بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کە ماوەیەکی زۆربوو تووشی هاتبوو ، لە وڵاتی تورکیە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی پێشمەرگەیەکی دێرین و شۆڕشگێڕ، فەرماندەری بە ناوبانگی حیزب لە ناوچەی سەڵماس بە ناوی زۆڵمات مامەدی ناسراو بە زڵمۆ لە وڵاتی تورکیە کۆچی دوایی کرد.
زۆڵمات مامەدی لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و پاش راگەیاندنی خەباتی ئاشکرای حیزب چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کرد و بە هۆی لێهاتوویی لە ماوەی ساڵەکانی ١٣٥٩ی هەتاوی هەتا ١٣٦٣ی هەتاوی وەک فەرماندەرێکی قارەمان و بە ناوبانگی حیزب لە ریزەکانی حیزبدا خزمەتی بە حیزب و گەلەکەی کرد و لەو ماوەیەدا وەک فەرماندەری هێزێکی تایبەت بە ناوی هێزی پارتیزان لە شیمالی کوردستانی ئێراندا هەڵدەسووڕا و لە دەیان شەڕی قارەمانانەدا بەشداری کرد.
زۆڵمات مامەدی کە کەسایەتییەکی بە ناوبانگی ناوچەکانی سەڵماس و شپیران و سۆما بوو ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە وڵاتی تورکیە نیشتەجێ بوو و هەتا کۆتایی ژیانی هەر لەوێ مایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری کاک زۆڵمات مامەدی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

زۆڵمات مامەدی