کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیسان لە دزەی مەڕگەوەرساڵڕۆژی کۆماری کوردستان بەرز ڕاگیرا

15:51 - 30 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە دزەی مەرگەوەڕ بۆ جاری چەندەم لە دزەی مەرگەوەڕ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بەرفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی ئەو ڕۆژە مێژووییەیان بەرز ڕاگرت.

تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی وەک پیرۆز بێت ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان، کۆماری کوردستان ناسنامەی هەتا هەتایی حیزبی دێموکراتە و دروشمی دیکە ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفادارییان بە حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.