• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٣٠ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٩ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

زاگرۆس و بەڕوو، دوو هێمای هەرمان و ڕاسانی کورد

زایینی: ٢٠-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٠١ - ١٠:١٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
زاگرۆس و بەڕوو، دوو هێمای هەرمان و ڕاسانی کورد
شەریف فەلاح

پێشەکی:


زاگرۆس، زنجیرە شاخێکە لە باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای ئێران هەڵکەوتووە. ئەم زنجیرە کێوە لە کەنارەکانی گۆلی (وان) لە کوردستانی باکوورەوە دەست پێدەکات و پاش تێپەڕین بە پارێزگاکانی "ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و لوڕستان، هەمەدان، مەرکەزی، ئیلام، ئیسفەهان، کۆهگیلوویە و بوویر ئەحمەد، چوار مەحاڵ و بەختیاری، خووزستان، هەتا پارێزگا باشوورییەکانی ئێران (فارس، کرمان و هورمزگان) درێژ دەبێتەوە کە داوێنێ ئەم زنجیرە کێوە دەگاتە بەشێک لە کوردستانی باشووریش.

نزیکەی ١٠٠ هەزار ساڵ بەرلە زایین، بەپێی هەندێ ئاسەواری بەجێماو لە ئەشکەوت‌نشینی لە زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، نیشانەی ژیانی مرۆڤە لەم ناوچانە لە چاخی بەردینی ناوەڕاست کە دەکاتە ٣٠ هەزار ساڵی پێش.

واتای زاگرۆس لەڕووی وشەوە:

ناوی کەونارایی و دێرینی زنجیرە کێوی زاگرۆس "کور"، یان "کوڕ"ە. بەپێی ئەفسانە و ئوستوورەناسیی سەردەمی سۆمەرییەکان (کور) لە بنەڕەتدا ناوی کێو، یان زنجیرە کێوێک بووە کە هەر هەمان کێوەکانی زاگرۆس کە کەوتبوونە ڕۆژهەڵاتی سۆمەرەوە. (کور)، هاوکات ناوی دیکەی ئیمپراتۆریی "ئەکەد"ە کە لە سێ هەزار ساڵ پێش و بەرلەوەش لە سەرتاسەری ناوچەکانی زاگرۆسدا دەسەڵاتی هەبووە.

هەندێ لەو باوەڕەدان ڕەگ و بنەچەی وشەی زاگرۆس ئەڤێستاییە. لە زمانی ئەڤێستادا "زاگر" (Za –Gr) بە واتای کێوی گەورەیە. بەڵام بۆچوونێکی دیکەش هەیە کە دەڵێت ئەم وشەیە لە ناوی کۆچەرە (هیند و ئەورووپییەکان)ی نیشتەجێی ئەو ناوچەیە کە بە "ساگارتی" بەناوبانگ بووە، وەرگیراوە. ناوی کۆنی ئەم وشەیە لە زمانی فارسیدا "پاتاق" بووە کە ئێستاش ناوی شاخێکی ناسراوە، لەبەر ئەوەی ئەو زنجیرە کێوانە چەشنی تاق هەڵکەوتوون، بۆیە ئەو ناوەیان لەسەر داناون.

وشەی زاگرس، زاگرۆس، زیاتر لە هەشت دەیە لەمەوبەر و پێش کۆتایی سەردەمی قاجارییەکان لەڕێگەی وەرگێڕانی بەرهەمی نووسەرە ئەورووپییەکان (لە زمانی یۆنانی)یەوە هاتووەتە ناو ئەدەبیاتی فارسی و کوردییەوە. وەک دەڵێن "حەسەن پیرنیا" یەکەم کەس بووە کە وشەی زاگرۆسی لە پەراوێزی لاپەڕی ٢ی کتێبێکی خۆی بەناوی "مێژووی ئێران لە سەرەتاوە هەتا ڕووخانی ساسانییەکان" بەکار هێناوە و جەختی کردووەتەوە کە ئەورووپییەکانیش هەر بە زاگرۆس ناویان هێناوە.

پێکهاتەی زاگرۆس:

زیاتر لە ٢٤٠ ناوی کێو، دەشت، شیو، خەرەند، لێڕەوار، دارستان، هەڵدێر، پێدەشت، ڕووبار، شار، قەزا، ناحیە، گوند، لە پارێزگاکانی "ورمێ، سنە، ئیلام، کرماشان، لوڕستان، ئیسفەهان، کۆهگیلوویە و بوویر ئەحمەد، هەمەدان، چوارمەحاڵ و بەختیاری و خووزستان" بەگشتی ١١ پارێزگای ئێران لەنێو زنجیرە کێوی زاگرۆسدا هەڵکەوتوون کە بەشی هەرە زۆری ئەم شاخانە، بە داری سروشتی و خۆڕسکی وەک "بەڕوو، قەزوان، مازوو، گۆیژ و..." داپۆشراوە کە چڕترینی شوێنی دارستان و لێڕەواریی زاگرۆس دەکەوێتە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئیلامیش وەک ناوەند و دڵی زاگرۆس دێتە ئەژمار.

زاگرۆس لەڕووی مێژووییەوە:

وشەی زاگرۆس لە هیچ کتێبێکی جوگرافی، مێژوویی و سەرچاوەیەکی ئیسلامیدا نەهاتووە. لە وشەنامەی "دێهخودا" یان ئەنسکلۆپیدیای "مەساحب"دا هیچ باسێک لەبارەی ڕیشە و بنەچەی زاگرۆس نەهاتووە.
محەممەد قەزوینی، لە لاپەڕەی ٤٨ی بەرگی پێنجەمی کتێبەکەی خۆیدا دەنووسێت؛ "ناوی یۆنانیی زنجیرە کێوی ڕۆژئاوای ئیرانە و بەتایبەت ناوچەکانی بەختیاری و کوردستان."

لە زانستنامەی "لارۆس"دا زۆر بە کورتی وەک زنجیرە کێوێکی شوێنی نەوت و کانزا ژێرزەوییەکان ناوی هاتووە.

لە وشەنامەی یۆنانی – ئەڵمانی کە ساڵی ١٨٨٦ لە لایپزیگ چاپ کراوە، وشەی Zagrio یان Zagros وەک کێوێکی "سەردەمی ماد" بە پشتبەستن بە نووسراەکانی "سترابوون و پۆلیبیۆس" ناوی هاتووە. هاوکات لە فەرهەنگی Lexique géographique ناوی "زاگرۆ" (زاگرۆس) بەمجۆرە هاتووە؛ "ناوی زنجیرە کێوێکە لە ئاسیا کە لە باکووری ڕۆژئاواوە بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات کێشراوە."

ڕوومەن گیرشمەن دێرینەناسی فەڕەنسی لە کتێبێکی خۆیدا زاگرۆسی بەناوی هۆزێک ناودێر کردووە و دەنووسێت "هۆزێکی گرنگ لە هۆزە گەورەکانی ڕۆژئاوای ئێران بەناوی "Ziirtu" یان "ساگارتی" کە لە ڕۆژئاواوە نیشتەجێن و بەرەو باشوور داکشاون."

"هێرۆدوت"یش لە نووسینەکانی خۆیدا زاگرۆسی بەناوی هۆزێکی بیابانگەرد "ساگارتی" هێناوە و دەنووسێت "هۆزێکی دیکە هەن کە بیابانگەردن بەناوەکانی "داینەکان، ماردەکان، درووپیک و ساگارتییەکان."
بەپێی ئەو سەرچاوە و بەڵگانە دەتوانین بێژین، وشەی زاگرۆس لە زمانی ئەڤێستایی وەرگیراوە و یۆنانییەکان بە زیادکردنی پیتی S (س) بە کۆتایی ئەم وشەیە وەک دەربڕینی یۆنانییان لێ کردووە.

بۆیە وشەی زاگرۆسیش وەکوو وشەی (بەختیاری) هەم ناوی کێو، قەڵا، هۆز، ئێڵ و تایفەی ناوچەیە.

زنجیرە کێوی زاگرۆس لە بواری زەویناسییەوە بە دوو، یان سێ بەشی جیا لە یەکتر دابەش بووە: زاگرۆسی باکووری، زاگرۆسی نێوەڕاست، زاگرۆسی باشووری، کە جیاوازیی زاگرۆسی باکووری و باشووری لە جۆری پێکهاتەی شاخ، پێدەشت و چۆنیەتیی ڕیزبەندی و چینی بەرزایی و هەوراز و نشێوەکانە. لە دابەشکارییەکی دیکەدا زاگرۆس کراوەتەوە دوو بەشەوە: زاگرۆسی بەرز و هەڵدێر و زاگرۆسی چینداری پێدەشت. کە شاخ و کێوەکانی کوردستان دەکەونە نێو بەشی بەرزاییەکانی زاگرۆسەوە.

کێو و شاخەکانی زاگرۆس:

دێنا، بە بەزایی چوار هەزار و ٤٠٥ مەتر – زردکێو، بە بەرزیی چوار هەزار و ٢٢١ مەتر – قاڵی کێو هەڵکەوتوو لە ئەلیگوودەرزی لوڕستان بە بەرزیی چوار هەزار و ٥٥ مەتر – شاهان کێو بە بەرزیی چوار هەزار و ٤٠ مەتر – ئەشتران کێو، هەڵکەوتوو لە ئەزنای لوڕستان بە بەرزیی چوار هەزار و ٢٤ مەتر – کێوە گڕە، بە بەرزیی سێ هەزار و ٩٩٠ مەتر – کێوی بل، سێ هەزار و ٩٤٣ مەتر – داڵانکێو، سێ هەزار و ٩١٥ مەتر – تەمەندەر، هەڵکەوتوو لە ئەلیگوودەرزی لوڕستان، سێ هەزار و ٩٠٠ مەتر –
قەندیل، لە نێوان سێ پارچەی کوردستانی باکوور، ڕۆژهەڵات و باشووردا هەڵکەوتووە، بەرزترین لووتکەی بەناوی کەوەکز بەرزییەکەی دەگاتە ٣٨٠٠ مەتر لە باکوورە، قەندیلی گەورەش بە سیاکێو ناسراوە کە بەرزییەکەی سێ هەزار و ٦١٠ مەترە و قەندیلی گچکەش سێ هەزار و٢٥٠ مەترە. داڵانپەڕ لە ورمێ سێ هەزار و ٥٠٠ مەترە.

هەڵگورد، لە کوردستانی باشوورە و سێ هەزار و٦٠٧ مەتر. سەفین، لە باشوورە و بەرزییەکەی دوو هەزار و ٢٤٠ مەترە. نەکەرۆز لە سەقز – ئاربابا، لە بانە دوو هەزار و ١٧٠ مەتر. چلچەمە لە دیواندەرەی پارێزگای سنە، سێ هەزار و ١٣٧ مەترە. ئاویەر، لە سنە دوو هەزار و ٣٥٠ مەتر.

سوڵتان سەراجەدین لە سنە، دوو هەزار و ٨٣٦ مەترە. عەواڵان، (عەدوداڵان) لە باشووری سنە و نزیک کامیاران، دوو هەزار و ٩٥٠ مەترە.

شاهۆ، لە نێوان هەورامان و ڕوانسەر، سێ هەزار و ٩٩٠ مەترە. داڵاهۆ، لە کرماشان. بێستوون، لە کرماشان، پەڕاو، لە کرماشان سێ هەزار و ٤٠٥ مەترە. پشتکۆ، پێشکۆ، دینارکێو و مانێشت، لە ئیلام دوو هەزار و ٦٢٩ مەترە و دەیان کێو و شاخ و پێدەشتی دیکەی لەخۆ گرتووە.

ڕووبارەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس:

کەڵوێ، زێی گەورە، چەم سەقز، جەغەتوو، قشڵاخ، سیروان، گاڕان، گاوەرۆ، سەیمەڕە، سیمینە، خوڕخوڕە، لەیلێ، قەرەسوو، گاماسیاو، کەرخە، دێز، میمە، چغار و گودارخۆش. سەیکان، ئاوزەنگوان، کەشکان، بەختیاری، خوڕەم‌ئاوا، ئەلیگوودەرز و زاڵ لە لوڕستانن.

ڕووەکەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس:

زاگرۆس، جیا لەوەی کە بە گەورە و چڕترین، لێڕەواری خۆڕسک دادەنرێ، هاوکات بە ڕووەکی جۆراوجۆری نایاب و بەکەڵک داپۆشراوە کە ناودارترینیان بریتین لە "ڕێواس، مەندۆک، کەما، کەنگر، شنگ، گیاخاو، گیلاخە، قازیاخە، کارگ (قارچک)، چنوور، بووژانە، هەڵاڵە برمە، وەرکەمەر، بەرزەڵنگ، پیاز، کەوەر، سیری شاخی، هەزبی، سوورە بنە، پیژۆک، نینۆر." شاخەکانی زاگرۆس جیا لە بەڕوو، قەزوان، مازوو و گۆیژ، چەندین داری دیکەی وەک "شڕۆ، کێکف، بادامی کێوی، تەنگز، گا گەون، بڵاڵووک، هەڵووژەی شاخی.

ئاژەڵ و باڵندەکانی زاگرۆس:

ئاژەڵی وەک "ورچ، ڕێوی، گورگ، بەراز، کەمتیار، چەقەڵ، بۆنکە، شێر، پڵنگ، ئاسک، کەروێشک، کەڵ، بزنەکێوی" و باڵندەکانی "کەو، قاژوو، قەل، داڵ، باز، هەڵۆ، واشە، شەهێن، کوڕکوڕ، سوێسکە و..." لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس دەژین کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی ڕاوی نایاسایی و نەبوونی چاودێری و ڕەوتی سووتانی لێرەوار و دارستانەکانی زاگرۆس، بەشێک لەو ئاژەڵ و باڵندانە لەناو چوون و ژیانان لە مەترسیدایە.

زاگرۆس و بەڕوو، لە ئەدەب و کولتووری کورددا:

هەرچەند ناوچەی سروشتی و زنجیرە چیاکانی زاگرۆس جیا لە کوردستان، چەندین ناوچەی دیکەی ئێرانیش دەگرێتەوە، بەڵام دوو وشەی "زاگرۆس و بەڕوو" وەک دوو دیاردەی سروشتی، زیاتر بەکار دەهێنرێن و هەڵگری باکگراوەند و مانای قووڵی ژیان، پتەوی، قورس و قایم و هەرمان و نەمری وەک شاخ و کێون. زاگرۆس لە کولتووری کورددا مانای پەناگە، پاڵپشت، بەرزایی و هەڵکشان بۆ لووتکە و هەڵەمووت دەگەیەنێت.

زاگرۆس ماوەی دوو دەیە زیاترە بووەتە ناوی کچ و کوڕانی کورد، ناوی گۆڤار، نامیلکە، ڕۆژنامە، تەلەفزیۆن، دەزگای میدیایی و ماڵپەڕ.

بەڕوو بە درێژایی مێژوو لەلای کورد، زۆر کارایی هەبووە، وەک سەرچاوەی بژیوی ژیان و وەکوو سووتەمەنی بەکار هێنراوە، بەڕوو کە لەنێو دڵێ زنجیرە چیای زاگرۆسدا ڕواوە، دارێکی سەخت، پتەو و قایم و لەشکان نەهاتووە. کورد بەڕووی کردووەتە هێمای کۆڵنەدان، قایمی و ئەستووری و هەرمان و بەڕووی هاوشانی خۆی لەقەڵەم داوە و کردوویەتە هێمایەک بۆ بەردەوامی، ڕسکان و ڕاسانی نەتەوە و شۆڕشەکانی کورد. بۆیە لە شیعر و ئەدەبی زارەکی و نووسراوی کورددا شاعیر و هۆنەرانی کورد بەردەوام زاگرۆس و بەڕوو کە دوانەیەکی لێک دانەڕاون، وەک هێما بەکاریان هێناوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.