• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی فێڤریەی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٨ی رەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی  

ئاوڕدانەوەیەک لە شار وەک ژینگەی خەبات

زایینی: ٢٠-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٠١ - ١١:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئاوڕدانەوەیەک لە شار وەک ژینگەی خەبات
غالب حەبیبی

ڕاسان، پرۆسەیەکە بۆ خستنە سەرپێی سیاسەت و سیاسەتکردن لەناو دیاردەیەک بەناو "شار"دا. بۆیە ڕاسان لە بنەڕەتدا ڕوو لە(معطوف) شارە وەک جمکی سیاسەت بە درێژایی مێژوو. بەو واتایە کە سیاسەت لە شاردایە کە مانا ڕاستەقینەکەی خۆی وەردەگرێت و دەبێتە شوێنێک بۆ سیاسەتکردن. ئێنجا ئەو سیاسەتکردنە لەلایەن دەوڵەتەوە بێ، یان هێزێکی سیاسی، یان گرووپێک، یان تەنانەت تاکەکەسێک، گرینگ کۆبوونەوە و ململانێ ئەو لایەنانەیە بۆ بەدەستەوەگرتنی هێز(قدرت) لە شاردا. هێزیک کە لە مانایەکی داڕنراودا(انتزاعی) خۆی لە جەستەی شاردا مانیفێست و بەرهەست(عینی)دەکات. ئەم ڕێچکەیە بۆ سیستەمی دەسەڵاتبەدەست کە هەموو ئامراز و کەرەستەکانی دابەزاندی هێزی لەلایە، ئاسانە، بەڵام هەمیشە شار پاوان نابێت و دەسەڵات ناتوانێ هێزی خۆی لە شاردا بەردەوامی پێ‌بدات. بۆیە شار توانایی بەرگری و چەشنێکی دیکە لە سیاسەتی نافەرمی(سیمبۆلیک) هەیە. هەرچەند لێرەدام هەوڵ نادەم کە ڕاستەخۆ باس لە مانفیستی شار لە "ڕاسان"ـدا بکەم، بەڵام هەوڵدەدەم ئەو گەرا تایبەتمەندییە سەرەکییانە کە لە شاردا بوونیان هەیە، بیانخەمەڕوو تاکوو بتوانێ سیمایەکمان لە شار هەبێ لە فۆرمی ڕەواڵەتی و ناوەرۆکەکەیدا.

دیاردەی شار

شار دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە کە باگگراوەندێکی سیاسیی هەیەو کۆبوونەوەی کەسەکان(هاووڵاتییان) نیشانەیەکە لەناسنامەیەکی گشتیی نوێ کە دواجار شار دەکاتە دیاردەیەکی سیاسی. ڕەچەڵەکناسی دوو وشەی police به مانای "شار" وpolitics به واتای "سیاسەت" سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە. لەبواری مێژووییەوە، شار و شارنشینی لە ناوچەی کوردستان(باشوور) سەرهەڵدەدات و دواجار بەهەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. شارەکانی جیهان بەهۆی ئەوەی کە بە هۆکارگەلی جیاجیاو وەک ئابووری، خڕبوونەوەی خەڵک، مەزهەبی، پاراستن لە هێرشەکان و... درووستکراون، پێناسەیەکی دیاریکراویان نییە، بەڵام هەموویان لەسەر ئەوەی کە شار دەستکردنی مرۆڤە، کۆک و هاوڕان، کەوابوو ئەم شوێنە هەم باندۆری لەسەر مرۆڤەکان هەیە و هەمیش مرۆڤەکان دەتوانن کاریگەرییان لەسەری هەبێت.

شار لە ئێران و کوردستان جیاوازییەکی بچووک بەڵام زۆر کاریگەری تێدایە، ئەویش ئەوەی کە زۆربەی هەرەزۆری شارەکانی کوردستان بە بڕیارێکی ئیداری ـ سیاسیی درووست پێکهاتن و ببوونەتە شوێنی کۆبوونەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتە و ئێعمالی سیاسەت، واتە شار لێرەدا خۆبەخۆ بەهەمهێنەری هێز(قدرت)ـە. ئەمەش وا دەکات کە شارەکان بۆ خۆیان بچووککراوەی حکوومەتی ناوچەیی بن و دەستێوەردان و ئاڵوگۆڕ لە شار(شارەکان) گۆڕانی حکوومەت و دەسەڵاتی لێ بکەوێتەوە. گرینگیی شاریش سەڕەڕای ڕەهەندی ئابووری، کۆمەڵایەتی و حەشیمەتی، بەڵام لە سەردەمی نوێ و هاتنەکایەی بابەتێک بەناوی بەڕێوەبەری شار(مدیریت شهری) لایەنی سیاسی بەهۆکاری بوونی هێز و ڕێکاری چاوەدێری و کۆنتڕۆڵ بووەتە جێگای سەرنج و وردبوونەوەی سیاسییەکان، جوغرافیناسان، ئەندازیارن، بەڕێوەبەران و ... کە لەدایکبوونی زانستێک بەناوی جوغرافیای سیاسی لێکەوتەوە.

جوغرافیای سیاسی

ئەم زانستە لێکدانەوە و شڕۆڤەی چەمکی سیاسەت و جوغرافیا لە بەستێنی کاریگەریی دوولایەنەی ئەو چەمکانەیەکە دواجار هەڵوەشانەوەی چەمکی شار وەک تەنیا کۆبوونەوەی جەستەیی(کالبدی) مرۆڤەکان و خانووەکان بێ، بەڵکوو شار بەرهەمی سیاسەت و ئایدیۆلۆژیشە. ئەم ڕوانینە بۆ شار، دیالیکتیکی نوێ بە زیادکردنی فەزا(space) لە کات(Time) و شوێن(Place) هێنایە کایەوە کە مارکسیستەکانی وەک هانری لووفیر(Henri Lefebvre) لە هەڵسەنگاندنی ژیانی سەرمایەداری نێو شارەکان بەکار هێنا. ئەم ڕوانینە لەسەر جوغرافیای سیاسی کاریگەرییەکەی ئەوەبوو کە شیکردنەوەی دیاردەکان بەتایبەتی سیاسەت، ئیتر پەی‌بردنێکی یەک ڕەهەندی(ادراک تک بعدی) بە زانیاری و بیاڤە فەرمییەکانی وەک دەوڵەت و هەڵبژاردن و کەسایەتییە حکوومەتییەکان نییە، بەڵکوو چەمکگەلی وەک ململانێی توێژەکان و گرووپە بچووکەکانیشە کە تۆڕێکی بەربڵاو و چەند ڕەهەندی نێوان سیاسەت و جوغرافیا پێکدێنێت. کەوابوو لە تیۆرییەکانی جوغرافیای سیاسی سێ ڕەگەزی شوێن، فەزا و خاک پێوەندی دیالیکتیکیان پێکەوە هەیە کەئەو پێوەندییەش هیرارشییە(سلسلە مراتب)، واتە لە یەکەیەکی بچووک(گوندێک) بۆ یەکەیەکی گەورەتر(جیهان). بە واتایەکی دیکە گۆڕان لە پێکهاتەی شار، گۆڕان لە زەینی دانیشتوانی شاردا پێکدێنێت و ئەمەش ناسنامەی شار ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت.

کەوابوو شار لە کۆنەوە بۆ ئێستا، شوێن(مکان) و هێمای(نماد) حوکمڕانی و ڕەقەبەرایەتیی نێوان هێزەکان بۆ بەدەستەوەگرتنی هێز و دەسەڵات بووە. ڕووداوەکانی چەندین شار لە جهیان وەک تیانامن، ئازادی، التحریر، گەزی، واڵستریت و... سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ناوەندی ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان لە گورەپان و شوێنە ناسراوەکان دایە و بەرگری(چەشنێک سیاسەت)کردن لەم شارانە زۆر گرێدراوی هێما و مەکانەکانە.

بزاڤی شاری

بە سەرنجدان بە پێناسە و چەمکی شار کە دابەشکاری، بەرهەمهێنان، کۆبوونەوەی بەرژەوەندییە جیاوازەکان و حەشیمەتی خەڵکی لە تایبەتمەندییەکانیەتی ئەوا جووڵە و پێوەندییەکانیش ناو ئەم شێوە ڕێکخستنە(کۆمەڵگەیە) وەک سەردەمی پێش شارنشینی و تەنانەت شارنشینیی نیوەی سەدەی ڕابردووش نابێ، بەڵکوو جۆرە ڕوانینێک زاڵە کە ئیتر چینێک، یان توێژێک ناتوانێ ببێتە بزوێنەری کۆمەڵگە و بایەخەکانی ببێتە بایەخی هەموو کەس و گرووپێک، بەڵکوو چەشنێک لە جووڵە و داواکاری درووست بوون کە لە ئەدەبییاتی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بە "بزاڤگەلی نوێی کۆمەڵایەتی"(SOCIAL MOVEMENT NEW) ناوبانگیان دەکردووە و خوێندکاران، ژینگەپارێزان، دژبەرانی سیاسەتی فەرمی(دەوڵەتی)، ژنان، سەربەخۆخوازان، چالاکانی مەدەنی لە گرنگترینی ئەو بزاڤە نوێیانەن. هەموو ئەمانەش لە شار دروست دەبن و گەشە دەکەن کە هەروەک پێشتر باسمان کرد، دەوڵەت خۆی بەخاوەنی دەزانێ و هەوڵ بۆ سەپاندنی سیاسەت و پلانەکانی(ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و...) لە چوارچیوەیەک بەناوی شار دەدات.
پێوەندیی شار و ئەو شێوە بزاڤانە، لەلایەن کۆمەڵناسێک بەناوی ئالێن توورین(Alain Touraine) بە باشی لێکدراوەتەوە کە بۆ شیکردنەوەی بابەتی ئێمە بەکەڵک و باشە. بە بڕوای ئەو کۆڵناسە فەڕانسەویە، بزاڤگەلی کۆمەڵایەتیی ناو شارەکان بەهۆکاری دەستپێڕاگەیشتن بە زانیار، زانین و پێوەندییە لۆکاڵی و جیهانییەکان خاوەنی سێ تایبەتمەندیی "ناسنامەی دیاریکراو"(هویت مشخص)، "دژبەریی لەگەڵ دۆخی هەنووکەییی"(مخالفت با وضع موجود) و "گشتییەتی"ـیە(عمومیت)و ڕوولە باشقەی فەرهەنگی کۆمەڵگە (الگوی فرهنگی جامعە) و بەرژەوەندییە. واتە بزاڤە نوێیەکان هەوڵی گۆڕینی ئەو بایەخ(ارزش) و باشقانە دەدەن کە کۆمەڵگە لە دۆخێکی کۆنترۆڵکراو و ڕێکوپێک بەسەریدا سەپێندراون. ئەم تایبەتمەندییانە وا دەکەن کە بزاڤەکە لەجیاتی ئەندام، بەشداربووی(مشارکت‌کننده) هەبێ کە ناسنامەی تاکیەتی(هویت فردی) بنەمای کردەی کۆمەڵایەتی ئەو کەسەیە کە دەرەنجامی گەشە و بەهێزیی چینی ناوەڕاستی کۆمەڵگەیە. ئەو دۆخە وا لە شار دەکات کە هەم کەرەستەیەکی بێ بۆ بەڕیوەبردنی ئەو جۆرە بزاڤانە و هەمیش ئامانجی خودی بزاڤەکە بێت. یانی شار دەبێتە ‌حیزبێکی سیاسی کە دانیشتووەکانی بە هەڵسوکەوتەکانیان، ڕۆڵی ئەندامێکی حیزبی دەگێڕن کە کارەکانیان ڕاڤەی تاکی و کۆیی دەکرێت و ئەمەش جێی سەرەنجی سیاسییەکانە.

شار، بەڵام لە دوو دنیای جیاوازی دێمۆکراسیی ڕۆژئاواو و سەرەڕۆی خۆرهەڵات، ئاماژەی تایبەت بە خۆی هەیە. واتە ئەو ڕۆڵەی کە بزاڤە نوێیەکان لە شاری ڕۆژئاوا دەیگێڕت، جیاوازە لەو ڕۆڵەی کە هەمان بزاڤ لە خۆرهەڵات هەیەتی. لە ڕۆژهەڵات ڕاڤەی هێژمۆنیی دەوڵەت و هەقیقەتی سەپێندراوی دەوڵەت هەیە، بەڵام لە خۆرهەڵات سیستەمی تۆتالیتاری حاکمە کە هەموو جومگەکانی دەسەڵات و هەقیقەتی قورخ کردووە و دەرفەتی دەربڕینی ڕاوبۆچوونی جیاواز نییە. خاڵی هاوبەشی ئەو دوو دنیایەش، هێما و هێماسازییە. چەشنێک "تغییر کاربری" ڕەگەزە جەستەییەکانی شار( عناصر کالبدی شهر) لە مەکانەوە بۆ هێما، هێمایەک کە دەبێتە بابەت و بەستێنی ڕەفتار و پێوەندی کۆمەڵایەتیی تاکەکان(هاووڵاتییان)و دواجار ناسنامەی مەکانی بەرهەم دێت. ناسنامەیەک کە هێما و هێماسازی ڕەگەزی سەرەکییەتی.

سیمبۆل وسیمبۆلسازی

مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو هەمیشە خوازیاری ئەوە بووە کە بە شێوەی سیمبۆلی، ناخی خۆی کە بە زمان و وشە وێنا ناکرێت، دەرببڕێت. ئەم کارەشی چەشنە نەمرییەکی بە خولیا و ئارەزووەکانی بەخشیوە کە بانتر لە کات‌وشوێنە و زۆر بواری فەرهەنگی، وێژەیی، مێژوویی و هونەری دەگرێتە خۆی. هێما خۆی بەرهەستە(عینی) و پێوەندیی نێوان دوو، یان چەند شت ڕوون و واتایان پێدەدات، بەڵام دەربڕی هەست و بایەخگەلێکە کە یان گرێبەستی(قراردادی) نێوان تاکەکانە، یان بە تێپەڕینی کات(عرفی) ڕەوایی وەرگرووە. ژاک دریدا لەبارەی هێماوە ئەیژێت کە هێماکان نێوەندگیری(واسطه) نێوان مرۆڤ و کەتوارن(واقع)ن. بەو مانایە کە هێما توانستی زۆری بۆ تەجهیزی کۆمەڵگە هەیە و هەموو ناسنامە جیاوازەکان لە بەستێنێکی هاوبەش کۆ دەکاتەوە. ڕاڤەی هێماکانیش لە باسی جوغرافیای سیاسیی شار جێگای سەرنجە. شارێک کە لە بایەخگەلی جیاجیاو بەرژەوەندیی جیاواز پێکدێت، ئەوا تەنیا هێمایە کە دەتوانێت هەستی هاوبەش درووست بکات و لە حاڵەتی داڕنراودا(تجریدی) بیانکاتە بەرهەست و مەلمووس کە پێوەندیی نێوان تاکەکان دابمەزرێنێت.

پێوەندییەک کە کاریگەری لەسەر سیاسەت و دواجار هێز دابنێت. زمان گەورەترین شوێنی کۆبوونەوەی هێماکانە کە زادەی فەرهەنگ و کەلەپووری کۆمەڵگە وەردەگرێت، کە ئەم بیاڤەش چوارچێوەی گشتی کاروهەڵسوکەوتی مرۆڤەکانی نێو کۆمەڵگە دیاری و دەستنیشان دەکات.

فۆکۆ و سیاسەت

پێوەندی سیاسەت(بەمانای هێزێک بۆ باندۆردانان و کۆنتڕۆڵکردن) و فەزا لە دێززەمانەوە هەبووە و شارەکانی یۆنان و پێش ئەوانیش سوومێڕ و ئاشوور، چەشنێک لە پێکهاتەی سیاسیی فەرمانڕەوایی بوون. لە سەردەمی ئێستادا پێوەندیی شار و هێزی سیاسی بووەتە بابەتێکی پسپۆڕانە و زانستی کە وانەی زانستگای پێ دەخوێنن و جێ سەرنجی هەم سیاسییەکان و هەمیش بەڕێوەبەرانی شارە. یەکێک لەو کەسانەی کە ڕوانگەکانی بە نیسبەت شار و سیاسەت جێ وردبوونەوەیە، میشێل فۆکۆیە. ناوبراو دەڵێ کە هێز لە بۆشایی نییە و دەبێ بەرهەست بکرێت.

شارەکانیش نموونەی پێکهاتەی فەزای دەسەڵاتی سیاسییە کە خۆی لە دابەشکاریی سیاسیی ـ مەکانیدا دەبینێتەوە، هەر لە دابەشکاریی شار، شارۆچکە و گۆندەوە تاکوو دابەشکاریی پارێزگاکان. فۆکۆ بەپێچەوانەی بیرمەندانی دیکی وەک مارکس کە بڕوایان بە گرتنەدەستی هێز لەلایەن بێ دەسەڵاتەکانە، باوەڕی بەوەیە کە هێز سیما و ڕۆاڵەتی جیاجیای هەیە کە نەک لەلایەن چینێک، گرووپێک یان تەنانەت دەوڵەتێک، بەڵکوو بەهۆی تۆڕێکی بەربڵاوی کۆمەڵاتی کۆمەڵگەوە وەجووڵە دەخرێت. فۆکۆ پێی وایە هێز ئیتر نەک "بازدارند" بەرگریکار، بەڵکوو "مولد" بەرهەمهێنەری ناسنامە و زەهنییەتیشە، واتە هێز خاوەندارێتی(تصاحب) ناکرێت، بەڵکوو جێبەجێ(اعمال) دەکرێت.

دەرەنجام

بەلەبەرچاوگرتنی مێژووی شارنشینی و زاتی ئەو دیاردەیە و درووستبوونی چین و توێژی جیاجیا بە بایەخ، چاوەڕوانی و پێوەندیی جیاواز ئیتر چەمکی سیاسەت و سیاسەتکردنیش ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و زۆرتر لە هێما و نیشانەکاندا خۆی مانیفیست و پێناسە دەکات. ئەم تەرجمەیە لە سیاسەت لەلایەن بزاڤەگەلی نوێی کۆمەڵایەتی نوێنەرایەتی دەکرێ کە بێجگە لە پێکۆڵ(چالش)کردنی هێما فەرمییەکانی سیاسەت(دەوڵەت)، شوێن و مەکانی دیکەش بۆ سیاسەت دیاری و دەستنیشان دەکات. لە کوردستان دەتوانین ئاماژە بۆ پێنج بیاڤ بکەین:

١ـ مۆبلێمانی شاری: کۆی ئەو شتانەی کە ڕواڵەت و گەوهەری شارێک دیاری دەکەن و ڕۆڵی پێوەندی ناسنامەیی هاووڵاتییان بە شارەکەوە دەگێڕیت. وەک پارکەکان، پەیکەرەکان، وێستگە تاکسییەکان، تابلۆی کەسانی پسپۆر، پەڕچینەکان و .... مۆبلێمان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەلایەن شارەوانییەکان(ئۆرگانی دەوڵەتی) گرینگیی زۆری پێدراوە و یەکێک لە کێشەکانی شارەوانی و شووڕاکان(ڕێکخستنێکی خەڵکیی) هەر لەسەر ئەو مۆبلێمانە شارییە بووە. ئێنجا ئەو هێما و ئێلمانانەی کە ڕابردوویەکی سیاسییان لە ساڵەکانی دەیەی شەستی هەتاوی لە کۆیادی(حافظه) خەڵک هەبووە، دەبێ زیاتر لە هێما نوێیەکان گرینگی تایبەتییان پێ بدرێت.

٢ـ خانووە مێژووییەکان(ابنیە تاریخی):کوردستانی خۆرهەڵات بەهۆی درێژی جوغرافیایی، هەموو کات درووستکردنی هەستی هاوبەش تووشی بەربەست بووەتەوە. زۆربەی هەرەزۆری هاووڵاتیانی کوردستان ڕووبە ناوەندی ئێران و شوێنە گەشتیارییەکان هاتوچۆ و سەردان دەکەن، بەڵام بە پێچەوانە، زۆرێک لە غەیرە کوردستانییەکان بۆ سەردان دێنە کوردستان. سەیرانگەکانی کوردستان بەتایبەتی ئەو خانووە کە لایەنی مێژوویی و فەرهەنگییان پێوەندیی ڕاستەخۆی بە کوردایەتی و هەستی کوردبوونەوە هەیە، پۆتانسیکی ئەوەیان هەیە کە ببنە فەزا و هێمایەک بۆ سیاسەتی کوردی و کۆبوونەوەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان.

٣ـ شەقامەکان: چەند ساڵ پێش ئێستا، حیزبی دێمۆکرات لە شارەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، شەقامەکانی بە ناوی شەهید دکتۆر قاسملووە نا. بەردەوامی بەو کارە و تەبلیغاتکردن بۆ بەهێماکردنی ئەو شەقام و گۆڕەپانانە دەتوانێ هەڵگری چەمکێی دیاری سیاسەتکردن بێ کە جیاوازە لە باقی تەیفە سیاسییەکان.

٤ـ سەیرانگەکان: ئەم شوێنە گەشتیارییانە بەهۆی لایەنی ئەمنی، واتە فەزای کراوە و بەربڵاویان، باشترین شوێنن بۆ کۆبوونەوەی خەڵکانێک کە لە تێچووەکانی کاری سیاسی دەترسن.

سەیرانچییەکان دەتوانن بە کەڵکوەرگرتن لە لایەنی داپۆشراوی(پوششی) سەیرانگەکان و نەبوونی چاوەدێری ئەمنیی و خەشیمەتی زۆر، چالاکی هەمەجۆر بکەن کە هەم دەنگدانەوەی زیاترە و هەمیش لە کۆیادی خەڵکی مانگار و هەرمان دەبێت. ڕێکخستنی سەیران، بەتایبەتی نەورۆز و بۆنە نەتەوەییەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا، زۆرترین کاریگەری لە بیرەوەریی خەڵکی و مۆبیلیزەکردنی جەماوەر و کردەی کۆیی داناوە کە نوێترین نموونەی لە گوندی تەنگیسەر و هەڵدانی جامەدانە وەک هێمای پێشمەرگایەتی دەبینڕێت.

٥ـ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:لەچەند ساڵی ڕابردوودا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتی فەیسبووک، تێلێگرام و ئینیستاگرام زۆرترین بەکاربەریان لەناو توێژی لاوداهەبووە. ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە هەرچەند مەجازین، بەڵام فیدبەگی دنیای کەتوارین(دنیای واقعی). هەموو ڕووداو، چالاکی و ڕۆڵگێڕانی تاکەکانی کۆمەڵگە لەناو ئەم تۆڕانە ڕەنگدانەوە دەبێت و پێوەندییەکی "کنش و واکنش" لەنێوانیاندا دروست بووە کە دەتوانێ ڕاستەخۆ لەسەر بابەتی سیاسییش باندۆری هەبێ. کاریگەریی تێلێگرام لەسەر بەربژێرەکانی سەرکۆماری و مەجلیس لە ساڵی ٩٢، باشترین نموونەیە بۆ ئەوە ڕۆڵەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بیاڤی سیاسیی ئێران گێڕای.

سەبارەت بە ڕۆڵی شار لە سیاسەتکردندا، ڕووداوەکانی چەندین شاری ناوچە و جیهان، باشترین بەڵگەیە بۆ ئەو شتەی کە بە ناسنامەی مەکانی(هویت مکانی) دەناسرێت. بەهاری عەرەبی بەبێ قاهیرە و گۆڕەپانی تەحریر ناناسرێتەوە، یان پێناسە ناکرێت. ڕووداوەکانی تورکییەش لە ٣ ساڵی ڕابردوودا بە گۆڕەپانی تەقسیم ناوبانگی جیهانی پەیدا کرد و چەندان نموونەی دیکە. بۆیە کوردیش لە خۆرهەڵات دەبێ لەو ئەزموونانە کەڵک وەر بگرێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
ــ فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان
ــ ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ــ ڕاسان و خەباتی مەدەنی
  • مستەفا هیجری: ئه‌وڕۆ له‌ هاوكێشه‌كانی جیهاندا حسێب له‌سه‌ر هێز ‌ده‌كرێ مستەفا هیجری: ئه‌وڕۆ له‌ هاوكێشه‌كانی جیهاندا حسێب له‌سه‌ر هێز ‌ده‌كرێ
    ئایا ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستانی ئێران له‌ ڕۆژەڤی ناوچه‌ و جیهاندا نییه‌، كێشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بارودۆخی دونیا، یان خۆمان وه‌ك كوردی ڕۆژهه‌ڵات یا هۆكاری دیكه‌؟
  • ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان
    ئەگەر بێت و کورد لەو قوناغە هەستیارەدا بە دەرس وەرگرتن لە مێژوو و هەبوونی تێڕوانینێکی ڕوون بۆ داهاتوو نەجووڵێتەوە، ئەوە ئەگەری دووبارە ڕوودانی هەموو نەهامەتییەکانی سەد ساڵی ڕابردوو لە ئارادا هەیە، و بە پێچەوانەش دەتوانێ سەد ساڵی داهاتوو بە شێوەیەک بۆ کورد درووست بکات کە، بەر لە هەمووشتێک کەرامەت و ئازادی بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، و پاشانیش لە جێگای شەڕ و گیانفیداکردن بۆ نیشتمان، بیاڤەکانی وەکوو پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بکاتە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی.
  • ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا
    له ڕاستیدا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ‌نێوه‌ڕاست به تایبه‌ت له ئێراندا، ئه‌م كێشه‌یه فراوانتر و ئه‌م پرسیارگه‌له به‌رچاوترن، ئه‌ویش له بارودۆخێكی نائاسایی كه ڕۆشنبیری ئه‌م ناوچه‌یه تووشی ده‌بێت و به شێوه‌گه‌لێك ناكۆكی له كردار و گوتاریان ده‌بینرێت كه ڕه‌نگه له كه‌متر شۆێنك له‌م دنیایه ببیندرێت و ئه‌مه دەرخەری ئەوەیە كه كاراكتری ڕۆشنبیری فیدای بارودۆخێكی ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تی بووه .
  • فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان
    چیرۆكی منداڵانی تازە لەدایكبوو كە پێ دەنێنە نێو دنیایەكی پڕ لە ژان و خەفەت و هەر لە سەرەتای هاتنیانەوە بۆ ئەم دنیا، بە جێگای باوەشی گەرمی بنەماڵەكانیان میوانی باوەشی سارد و پڕ لە مەینەتی شەقامەكان دەبن، چیرۆكێكی دڵتەزێنە كە بە مامەڵە كردن لەسەر ئەوان گیرفانی دەستە و گرووپە مافیاكانی لێ پڕ دەبێت و لە كۆتاییشدا كەس وەڵامدەری داهاتووی پڕ لە خەفەت و تاریكیی ئەوان نابێت.
  • یەکیەتیی لاوان، وەک یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی لاوی کورد یەکیەتیی لاوان، وەک یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی لاوی کورد
    هەر بە سەرنجدان بەم ڕاستییە حاشاهەڵنەگرەش بوو كە؛ یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ یەكێك لە زێڕینترین قۆناغەكانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی كورددا، دامەزرا.
  • ئەزموونێكی تاڵ كە لە باشووری كوردستان دووپات كرایەوە! ئەزموونێكی تاڵ كە لە باشووری كوردستان دووپات كرایەوە!
    بە دامەزرانی سپای پاسداران، جموجووڵی خەڵكی ئێران كە تازە لە ژێر ستەمی پاشایەتی ڕزگاریان ببوو، جارێكیتر كەوتەوە ژێر چاوەدێری و دەسەڵاتی ڕێژیمی تازە و تووشی زەبر و زەنگ و سەركوت بووەوە.
  • نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
    قسەکانم بە ڕوونی چاودێری لە بەرپرسیایەتێکە کە لە شێوازی بەیانی ئەدەبی خۆی دەردەخات. هەڵسەنگاندنی بەرپرسیارەتی، لە چوارچێوەی ئیدئۆلۆژیک، هەڵەیەکی گەورەیە لە حیزبەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا تووشی بوونە.
  • ڕاسان و خەباتی مەدەنی ڕاسان و خەباتی مەدەنی
    ڕاسانی ڕۆژهەڵات بەبێ خەباتی شار و کەڵک وەرگرتن لە هێزی خەڵک مانایەکی نابێ و خەباتی شار یەکێک لە کۆڵەکەکانی ڕاسانە و ئامانجی ڕاسانیش بریتیە لە ڕێکخستنی خەڵک لە خەباتێکی جیددی و واقیعیدا، دژ بە سیستمی زاڵ، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتر بونیات بنرێ نەک ئەم سیستمە بە دەمامکی ڕەنگاڵەوە بمێنێتەوە.
  • سیاسەتی دوور هاوێتنی پرسی كورد بۆ ئەو دیوی سنوورەكانی ئێران سیاسەتی دوور هاوێتنی پرسی كورد بۆ ئەو دیوی سنوورەكانی ئێران
    لە سیستمە داخراوەكاندا زۆربەی پێوەندی و پلانەكان، بە تایبەتی سیاسەت و پلانە ئەمنیەتیەكانیان، بە شێوەی نهێنی دادەڕێژرێت. بۆ ناسینی هیندێك لە سیاسەتەكانی سیستمە داخراوەكان لە زانستی سیاسەتدا چاو لە ڕەفتار و هەڵسوكەوتی ئەو سیستمانە لە هەمبەر ئەو دیاردانەدا دەكرێت كە بە حوكمی سیستمی داخراو، وەك كێشەی ئەمنیەتی دەناسرێن.
  • ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت
    ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت
  • دەقی پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادی کۆماری کوردستان لە ئامەد دەقی پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادی کۆماری کوردستان لە ئامەد
    لە گۆڕەپانی مەزنی چوارچرای مەهاباددا بە دەست و بە فكر و بە هێزی ئەندێشەی مرۆڤێكی تێكۆشەر، گەورە ڕێبەرێكی مێژووی كوردستان ئەو كۆمارە ڕادەگەیەندرێت، بە دەستی پێشەوای نەمر قازی محەممەد وەكوو ڕێبەرێكی كارامە و لێوەشاوە و شارەزا.
  • کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە
    ئێمە لێرەین، لەم ڕۆژەدا بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، بە بۆنەی ڕۆژێکەوە کە لەودا کۆماری کوردستان، لە شارە جوان و شۆڕشگێڕەکەی مەهاباددا، بە دەستی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە زمانی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە فکر و کرداری پێشەوای بلیمەتی گەڵ ڕادەگەیەندڕیت، لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ڕێز گرتن لەو کۆمارە مەزنە.
  • ڕاسان و لایەنە سیاسیەکان ڕاسان و لایەنە سیاسیەکان
    ئێستا کە وەرزێکی دیکەی خەبات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەست پێدەکاتەوە و فەسڵێکی دیکەی مێژوو دەنووسرێتەوە، پێویستە کە حیزبی بوون و پێوەندیی نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەکان پێ بنێتە قۆناغێکی دیکەوە.
  • تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان ! تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان !
    دیارە زمانی کوردی بە شێوەزارەکانی خۆیەوە دەوڵەمەندە و بەرفەراوانی وشە و دەستەواژەی پڕ مانا و هەروەها گرانیی باری ئەدەبی لە نووسین، خوێندنەوە، هۆنەر و لایەنە جیاوازەکانی زمانی، بە نرخی و جوانییەک بەم زمانە دەدات کە دەڤەر بە دەڤەر و شێوەزار بە شێوەزاری ئەم زمانە، تایبەتمەندی جیاواز و بەرهەمی جیاوازی پر بەهای لێ دەکەوێتەوە.